نویسنده (های) وبلاگ س.عیلمی‌زاده
آرشیو وبلاگ
      مامۆستا و خوێندکاران ()
  نویسنده: س.عیلمی‌زاده - ۱۳۸٤/٩/۳٠

شه‌وی "یه‌لدا"

زۆر شت هه‌ن كه بیره‌وه‌ری هه‌ركامه‌یان ئه‌بنه هۆی گه‌ڕانه‌وه بۆ رابردوو و تابلۆیه‌كی تایبه‌تی له زه‌مانێكی تایبه‌تی‌تردا ئه‌هێننه‌وه ناو یاده‌وه!شه‌وی "یه‌لدا" یه‌كێ له‌م شتانه‌یه! من خۆم له خودی ئه‌م شه‌وه شتی زۆرم له بیر نییه به‌ڵام هه‌ر هێنانی ناوه‌كه‌ی به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی قه‌تاری بیره‌وه‌ری پێشترم كه‌وێته رێ و بمباته‌وه بۆ ده‌ورانێكی پڕ له ناخۆشی و خۆشی! كاتێ مه‌رحوومی دایه‌گه‌وره‌م له شه‌وگاره درێژه‌كانی رابردوودا و ئه‌و زه‌مانه‌ی من هێشتا له " گورگانه‌شه‌وێ" ئه‌ترسام و له بیستنی قاره‌مانیی "دوازده‌سواره‌ی مه‌ریوان" ته‌زوو ئه‌هات به گیانم‌دا و لای لایه‌ی پڕ له وشه‌ی نیشتمان هه‌ستی منداڵانه‌می ئه‌بزواند! زه‌مانێ كه ئاواره‌یی له دێهاته‌كان‌دا و شه‌ڕی ئێران و ئێراق و ناوخۆ هه‌موو ساته‌كانی لێ‌كردبووین به شه‌وی بێ‌كۆتایی یه‌لدا! نۆستالۆژی ئه‌م "یه‌لدا"یه تێكه‌ڵه به دیتنی ره‌شی شه‌ڕێك كه ته‌نیا جارێكی بیست و نۆ ته‌رمی به گولله كوژراوی- ئه‌ویش له زیهنی منداڵانه‌مدا- لێ‌كه‌وته‌وه! ئێستا بیر ئه‌كه‌مه‌وه كه ئه‌م به‌شه‌ره یه‌كێ له به‌رچاورترین تایبه‌ت‌مه‌ندییه‌كانی "بێ‌حه‌یایی"یه‌كی وه‌حشه‌ت‌ناكه كه هه‌میشه له گه‌ڵیدایه! راستی ئه‌م روودارییه نه‌بێت چۆن ئه‌م هه‌موو بیره‌وه‌رییه تاڵانه له یاد ئه‌كرێن؟!

  نظرات ()
  نویسنده: س.عیلمی‌زاده - ۱۳۸٤/٩/٢٧

" سایت" و "وێبلاگ"ی كوردی!

هه‌میشه مرۆڤ - به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه كه بێت – هه‌وڵی‌داوه به خۆ هه‌ڵپه‌ساردن به ئه‌و شتانه‌وه كه بۆنی تازه‌یی‌یان لێ‌دێ، كۆنه‌یی خۆی بشارێته‌وه!

لێره – باقی شوێنه‌كانیش بۆیان هه‌یه وابن! – چه‌ند كه‌سێك ئه‌ناسم كه بۆ ئه‌وه‌ی ئیسباتی كه‌ن شتێكن! وێبلاگێكیان داناوه – بێ ئه‌وه‌ی شتێكیشی تێدا بنووسن! – و په‌یتا په‌یتا ئه‌ڵێن: سایته‌كه‌مان ئه‌مه و سایته‌كه‌مان ئه‌وه! وائه‌زانن ئه‌گه‌ر بڵێن وێبلاگیان هه‌یه، شه‌ئنی كه‌م‌تر له سایته!

كه‌وتمه بیر بانكێ كه پاره‌ی مانگانه‌ی مامۆستایی تێدا وه‌رئه‌گرم! ئه‌و ده‌سته چه‌كانه‌ی بچووكترن ئه‌یده‌ن به‌وانه‌ی كه له حه‌سێبی بانكییان‌دا پاره‌ی كه‌می تێدایه و به پێچه‌وانه‌وه ده‌سته چه‌كه گه‌وره‌تره‌كان ئه‌ده‌ن به‌و بازاڕی‌یانه كه پاره‌ی زۆرتریان هه‌یه! له حاڵێك‌دا كاركه‌ردی هه‌ردووكیان هه‌ر یه‌كێكه!

لێره‌ش ئه‌ڵێی ناوی سایت ئیعتباری له وێبلاگ زۆرتره كه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به جێی "بلاگه‌كه‌مان" بڵێن: "سایته‌كه‌مان"!!!

- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -

*چون لێره به جێی "ماڵپه‌ڕ" وشه‌ی "سایت" به كارئه‌هێنن، هه‌ر وه‌كوو خۆی هێناومه‌ته‌وه!

  نظرات ()
  نویسنده: س.عیلمی‌زاده - ۱۳۸٤/٩/٢٦

تا ئێره‌ش " چراكه‌ی پفی لێ‌نه‌كرابێ"!!!

سێ‌ساڵه به‌رده‌وام له ژێر فشاری جۆراوجۆردا بلاگه‌كه‌مان ئاوه‌دان بووه و په‌كی نه‌كه‌وتووه! سێ‌ساڵه تێ‌ئه‌كۆشین حه‌قێقه‌تێكی به‌دیهی بسه‌لمێنین! ئه‌مه كه مامۆستا و خوێندكار مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه حه‌قێقه‌ته ناشیرینه‌كان به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی وا به هۆی قیداسه‌تی درۆیینه‌وه خۆیان له ژێر چه‌تری ده‌سه‌ڵات‌دا حه‌شارداوه، بدركێنن! به‌ڵام وادیاره كورد هێشتا زۆری ماوه! ئێمه " زه‌رفییه‌ت "ی ئه‌وه‌مان نییه كه ره‌شی "‌سیا‌"سه‌تی كوردی ببینین! ئێمه هێشتا هێزی جیاكردنه‌وه‌ی " حیزه‌فێڵی " مان له " دیپلۆماسی " و " سیاسه‌ت " نییه! ئێمه ناتوانین هه‌واداری چاوبه‌سراوانه‌مان له حیزبه پێشینه‌ڕه‌شه‌كانمان كۆتایی پێ‌بێنین!

ئێمه ته‌نانه‌ت له تیكنۆلۆژی به قه‌د "سیا"سه‌ت حاڵی بووین! ده‌ركی ئه‌وه‌مان نییه كه دونیای مه‌جازی و وێبلاگ شوێنێكه بۆ ده‌ربڕینی ئازادانه‌ی هزر و بیر! به‌‌ڵام باشی لێ‌ حاڵی بووین كه دیكتاتۆر كوژه! ئێره شوێنی سێداره‌لێدانی مه‌دح و سه‌نای درۆیینه بۆ ...!

لێره‌دا چیدی باسی "سیا"سه‌ت ناكرێت! به‌ڵام ئه‌مه به مانای پاشه‌كشێ نییه له بڕواكانمان!

 

  نظرات ()
  نویسنده: س.عیلمی‌زاده - ۱۳۸٤/٩/٢٤

سه‌نده‌ڵی بێ مشته‌ری!

حه‌وشه‌ی هونه‌رستانی عیففه‌ت، پاییز...

 

سه‌نده‌ڵی بێ مشته‌ری!.

  نظرات ()
  نویسنده: س.عیلمی‌زاده - ۱۳۸٤/٩/٢٢

لیستی 730  و " مریشكه كوردی "۱

لێره، له كوردستان، به " مریشك " و " هێلكه " و " رۆن حه‌یوانی " و ... كه به‌رهه‌می ناوخۆ بن ئه‌ڵێن: " مریشكه كوردی " ، " هێلكه كوردی " ، " رۆن كوردی " و ...! جا لیستی 730 به‌ڵێنی ئه‌دات كه رۆیشته ناو په‌رله‌مانه‌وه، بۆ ده‌سپێكی گه‌شه‌پێدانی ئابووری كوردستان نه‌سڵی مریشك و هێلكه و ... هه‌موو له ناو بات و هه‌موویان بكات به كوردی! :

 

           

لیستی 730  و

 

  نظرات ()
  نویسنده: س.عیلمی‌زاده - ۱۳۸٤/٩/۱٩

شوێن: به‌رده‌م مزگه‌وتی جامیعه‌ی " مه‌ریوان "

كات: هه‌ینی، 10/12/2005 ، كات‌ژمێر 10 و 49 خوله‌ك

 

.

شوێن: بازاڕی " مه‌ریوان "

كات: هه‌ینی، 10/12/2005 ، كات‌ژمێر 11 و 2 خوله‌ك

 

.

  نظرات ()
  نویسنده: س.عیلمی‌زاده - ۱۳۸٤/٩/۱٥

" ته‌رزه " كچه خوێندكارێكی پڕ له قسه‌ی تایبه‌تیمه! زۆرجار هه‌ست به‌وه ئه‌كه‌م كه مناڵه‌كانم زمانی خۆمیان گرتووه و تووشی جۆرێ له وتنی خۆمانه بووین! جارێك قسه‌یه‌كی كرد و منیش‌ ئێتۆدی تابلۆیه‌كم كرد به وه‌ڵامی كه ئاكامی بوو به‌ چه‌ند شت و یه‌كێك له‌وانه، ئه‌مه‌ی خواره‌وه! تۆزی ناڕێكی هه‌یه به‌ڵام...!!

ئاخۆ " حه‌ووا " له ژێر سێبه‌ری كامه دره‌ختا

                        یه‌كه‌م پارشێوی كردبێ و

له به‌ر لێزمه‌ی كامه باران‌دا

                                   ئه‌ووه‌ڵ تووڕه‌یی له " ئاده‌م " ئازاری دابێت؟!

خانه‌گومانم!

وه‌ك چۆن له‌شی دایه‌گه‌وره‌میان له " پزیشك قانوونی " دا هه‌ڵ‌دڕیبوو و

                                                   " كالبود شكافی " ییان كردبوو

ئه‌گه‌ر مێژووش به‌ هه‌موو پانتاییه‌وه هه‌ڵ‌دڕن

به هیوا نیم بێجگه له " پیاو "

                                     نه‌خۆشییه‌كی تیا بێت!

ئه‌مه پیرۆزترین بیری منداڵیمه تا ئێستا

له یه‌كه‌م جارێكه‌وه كه دایكم دی

                     هێواشێك ئه‌گریا

                     نه‌وا كه‌س بچێت به گژیا كه بۆ ئه‌گریت؟!!!

 

 

 

  نظرات ()
  نویسنده: س.عیلمی‌زاده - ۱۳۸٤/٩/۱٤

ئه‌م نووسراوه‌یه‌م له ئاخرین ژماره‌ی " سیروان " ‌دا بڵاو كردۆته‌وه! ره‌خنه‌یه‌كه له خراپی ئه‌وزاعی كارگه‌كانی كۆمپیوتێری سه‌وڵاوا...

 

شبكه‌ي LAN * كاغذي!!!

يكم: معمولاً بيشترين نشانه‌هاي وحدت نظر مسوولين آموزش و پرورش در سوءاستعمال و نه استعمال يك سري از واژگان جديدالورود به حيطه‌ي ادبيات اداري ديده مي‌شود! اينك كاربرد اشتباه اصطلاحات كامپيوتري چنان عادي شده است كه به سبب عادت در تكرار، ديگر چنان كه بايد قباحتشان به نظر نمي‌آيد!

دوم: پاييز سه سال قبل و به هنگام عبور از كنار دبيرستان " حجاب "، مشاهده‌ي ازدحام مسوولين و انصارشان! توأم با ديدن پارچه نوشته‌هايي با مضمون: افتتاح شبكه‌ي LAN و تبريك و تهنيت‌هاي فراوان به اين خاطر، مرا شادمان و متعجب كرد! مسرور به اين علت كه عاقبت ما هم مشمول مرحمت شده و صاحب ابزار ورود به دنياي مجازي گشته‌ايم و متعجب از اين كه با شناختي كه از حضار داشتم و مشاهده‌ي به‌به گفتن‌ها و تعاريف بي‌حدشان از شبكه‌ي LAN ! علي‌رغم ناآگاهي محضشان از اين مورد، به انتظار ديدن فاجعه‌ي جديدي نشستم! از اين نمونه در منطقه‌ي ما، تعداد 5 كارگاه مجهز كامپيوتر افتتاح شدند!

سوم: تابستان دوسال قبل، افتخاري و به نيت ديدن دوستان همكار و تنها به عنوان عضوي از انجمن صنفي معلمان وقت! عازم اورامان شدم! تني چند از دوستان هم‌كار را از روستاهاي دور و بر به كارگاه فراخوانده و به عنوان عضوي از تشكلي غير اداري!!! مشغول تدريس مباني كامپيوتر به همكاران اداري! شدم! جالب‌ترين و اولين موردي را كه در بدو ورود به كارگاه مشاهده كردم، عدم استفاده‌ي حتي يك مورد از اين كارگاه در طي سال قبل بود! كارگاهي كه خبر شروع به كارش را از مسوول شوراي آرد و نان گرفته تا ريس سازمان تاكسي‌راني در رسانه‌ها اعلام كرده بودند! در ضمن سيستم‌هاي كارگاهي را كه به كرات و جدا از هم توسط مسوولين مرتبط و غيرمرتبط! افتتاح شده بود فاقد كابل برق يافتم! يعني چنان‌چه يكي از شاگردان حاضر در مراسم افتتاحيه، افتتاح‌كننده را وادار به روشن نمودن سيستم‌ها مي‌كرد، آبروريزي به تمام معنا در انتظار بود! چرا كه نه تنها هيچ‌كدامشان واجد علم استفاده از آنها نبودند بل‌كه اصولاً كابل برق چند عدد از سيستم‌هاي كامپيوتري موجود مفقود بودند!

چهارم: از آن زمان سه سال گذشته است! نه تنها هيچ شبكه‌اي راه‌اندازي نشده‌ است بل‌كه مديران محافظه‌كار و كم‌سواد مدارسي كه كارگاه كامپيوتر به آنها تعلق گرفته است، به علت جهلي كه خود نسبت به علوم روز و به خصوص كامپيوتر دارند چنان محافظت جانانه‌اي از كارگاه‌ها به عمل مي‌آورند كه احدي را توان ورود به آنها نيست! شاگردان مشتاق استفاده از آنها تاوان ناتواني مديران در استفاده از كامپيوتر را با عدم استفاده از اين كارگاه‌هاي مجهز مي‌پردازند! نمي‌توانم درك كنم چگونه ممكن است اين همه هزينه‌اي كه صرف خريد تجهيزات كارگاهي شده است و الحق و الانصاف هم در زمان خود سيستم‌هاي عالي و مناسب را برايش انتخاب كرده بودند اين‌گونه و تنها به علت ندانم‌كاري مديراني از اداره به هدر برود كه هنگام بحث چنان بادهايي در غبغب  مي‌اندازند تو گويي مديران برجسته‌ي تاريخ را بايد دوره‌اي كوتاه مدت هم كه شده استادي نمايند!

پنجم: پنجاه متر آن‌طرف دبيرستان مورد اشاره كه شبكه‌ي كذايي‌اش هرگز راه‌اندازي نشده و نخواهد شد و كامپيوترهاي موجود در آن كماكان خاك مي‌خورند! ( نشان به آن نشاني كه تمام وسايل و قطعات شبكه در كارتن خالي‌شده‌ي سماور برقي آموزشگاه و بر روي ميز روبروي در ورودي كارگاه چنان بر روي هم انباشته شده‌اند كه تارعنكبوت‌هاي سه سال قبل را بر روي آنها مي‌توان مشاهده كرد! اسكنر كارگاه در گوشه‌ي كارتن آرميده است و چاپگر را كه من هرگز مشاهده نكردم و از سرنوشتش بي‌خبرم!) شاگردانم در هنرستان پسرانه كه امسال به اميد آموختن كامپيوتر اين رشته‌ را انتخاب كرده‌اند پس از گذشت دو ماه و اندي از سال‌تحصيلي هنوز فاقد كارگاه كامپيوتر هستند! بله! هنرستاني را بدون وجود حتي يك دستگاه كامپيوتر تأسيس و رشته‌ي نازنين كامپيوتر را برايش ... كرده‌اند!!!  در تمام دنيا براي شروع هر كاري ابتداي امر تجهيزات سخت‌افزاري را تأمين مي‌كنند سپس اقدام به تبليغ مي‌كنند اما اين‌جا اول تبليغ نموده و شاگرداني را ترغيب مي‌كنند بعدها ياد مباركشان به ديار تأمين نيازهاي ابتدايي مي‌رسد! جل الخالق!

ششم: نمي‌دانم در جاهاي ديگر وضعيت به چه منوال است ( هر چند كه مطمئنم تفاوت‌ها در بعد مثبت قضايا، چندان قابل توجه نيستند كه بتوان گفت در ديگر جاها مديراني نابغه‌تر از اين‌جا وجود دارند!) اما هر چه باشد اين گونه رفتارها تنها باعث بدبيني شاگردان نسبت به مدرسه و معلم و آموزش و پرورش و كل سيستم خواهد شد! اميدوارم ابتدا به ساكن مديران ( چه آنهايي كه به ميزهاي اداري چسبيده‌اند و چه آنهايي كه ميزهاي مديريت مدارس را دو دستي در بغل گرفته‌اند!) بياموزند كه كارها را تا اتمام و به نتيجه رساندشان به اميد خدا رها نكنند و كلماتي را كه هنوز بخش‌كردنش را ياد نگرفته‌اند مرتب به خورد خلق‌الله ندهند! كلمات پرابهتي! چون شبكه‌ي LAN را! چون هنوز چنين شبكه‌هاي چند بار افتتاح شده بر روي كاغذ، وجود خارجي ندارند!

 

* چنان‌چه دو يا چند كامپيوتر را كه در يك ساخنمان و يا ساختمان‌هاي مجزا قرار گرفته‌اند به يك‌ديگر متصل كنند شبكه‌ي ايجاد شده را شبكه‌ي محلي يا LAN ( Local Area Network ) مي‌گويند.

  

 

  نظرات ()
  نویسنده: س.عیلمی‌زاده - ۱۳۸٤/٩/۱۳
لێره له ناوخۆدا، كاتێ ژنێ یا پیاوێ پیر ئه‌بێت و ته‌مه‌نی ئه‌چێته ژوور شه‌سته‌وه، خێرا مناڵه‌كانی هه‌زار كه‌ڵه‌ك جۆر ئه‌كه‌ن كه بیخه‌نه ژێر چاودێری چه‌ند سازمانێكه‌وه كه كاریان یارمه‌تی پیره‌كانه! مانگانه 10 تا 15 هه‌زار تمه‌نیان پێ ئه‌ده‌ن به هه‌زار ده‌ردیسه‌رییه‌وه! مریشك كیلۆی 2 هه‌زار تمه‌نه! نازانم له لای ئێوه چۆنه؟!!!
ئێره بانكی میللی سه‌وڵاوایه و ئه‌مانه‌ش له شوێنی دووره‌وه هاتوون مووچه‌ی سێ‌مانگه‌یان وه‌ربگرن!

  نظرات ()
  نویسنده: س.عیلمی‌زاده - ۱۳۸٤/٩/۸
هه‌موو ئاواته‌كانی " شیلان " له‌م چه‌رخه‌دا خولاسه ئه‌بنه‌وه! دوێنێ شیلانم له دێیه‌كی نزیك " سه‌وڵاوا " چاو پێ‌كه‌وت!
ئه‌مه ته‌نیا رێگه‌ی گه‌مه‌ی مناڵانه‌ی خۆی و براكه‌یه‌تی! به جیا سوار ئه‌بن و سواری ئه‌گرن!
له ناو نیگای‌دا شێوازی ژییانی به‌دی ئه‌كرێت! پڕ له حه‌ز و ئاوات!

 

  نظرات ()
  نویسنده: س.عیلمی‌زاده - ۱۳۸٤/٩/٤
پاییز، پاییز...
ئه‌مڕۆ بۆ پرسه‌ی ئاشنایێك چووینه دێهاتێكی نزیك مه‌ریوان! " تازاوا " پالێتێكی ره‌نگی ته‌واو عه‌یار بوو! هوجوومی ره‌نگی گه‌رم له نارنگی و سوور و زه‌رد! ته‌نیا پێم كرا به په‌له چه‌ند وێنه له شوێنێكی نزیك مزگه‌وت بگرم! ئه‌مانه چه‌ند نموونه‌یه‌ن:

 

  نظرات ()
  نویسنده: س.عیلمی‌زاده - ۱۳۸٤/٩/۳
موعجیزه‌...!
دوێ‌نیوه‌ڕۆ له شوێنێك‌دا " مامه حه‌مه " و " كاكه ساڵح " دانیشتبوون! مامه حه‌مه هه‌ر كه چاوی پێ‌كه‌وتم وتی: ئه‌رێ هه‌واڵی تازه‌ت پێ‌نییه؟ له كوردستانی توركییه! چ خه‌به‌ر؟ پێم سه‌یر بوو! مامه حه‌مه ته‌مه‌نی 73 ساڵه! كه زانی له پرسیاره‌كه‌ی مات بووم، وتی: رۆڵه‌گیان، شه‌و و رۆژ چاوم له خه‌به‌ر و هه‌واڵی كوردستان له ماهواره گرتووه! به‌ڵام سێ‌چوار كات‌ژمێره هاتوومه‌ته ده‌ره‌وه و له‌م ماوه‌دا نازانم چی تازه رووی داوه؟!
به خوا كاكه میدیاكان به تایبه‌ت ماهواره كارلێ‌گه‌رییه‌كی هێنده به‌رچاوی له زیندووكردنه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی‌دا بووه كه ته‌نانه‌ت پیره‌مه‌رده " موحافیزه‌كار "ه‌كانیشی كێشاوه‌ته‌وه سه‌ر هێڵی كوردایه‌تی!!! مامه حه‌مه ئه‌یوت: هیوای سه‌ركه‌وتن هۆی سه‌ره‌كی زیندوومانمه تا ئێسته! ئه‌گه‌ر رۆژی هه‌ست به شتێكی غه‌یری ئه‌مه‌ بكه‌م، ساتێكیش هه‌ڵناكه‌م و ئه‌مرم!
ئه‌م وێنه‌م دوێنێ لێیان گرتووه:

  نظرات ()
مطالب اخیر ۱۳٩٦/٥/۱٥ خێره‌کانی مردن له کوردستاندا! نیشتمانپه‌روه‌ر! هــه‌ڵـــه‌بــــجه! خه‌ڵک! شه‌ڵماش ره‌وگه ره‌وگه ئه‌م " که‌رکووک " ه ئاقیبه‌ت ....! ۱۳۸٦/۳/٩
کلمات کلیدی وبلاگ  
دوستان من   پرتال زیگور طراح قالب