نویسنده (های) وبلاگ س.عیلمی‌زاده
آرشیو وبلاگ
      مامۆستا و خوێندکاران ()
  نویسنده: س.عیلمی‌زاده - ۱۳۸٢/۱٠/۳٠
رێ‌به‌ندان و چوارچرا و سابڵاخ و پێشه‌وا و گوڵه‌گه‌نم و سووور
                                                              سپی و
                                                                       سه‌وز
و ئێستا پاش 58 ساڵ مامۆستایێك له گۆشه‌یێك له كوردستان به ئیفتخاره‌وه گه‌وره‌ترین شانازی لای شاگرده‌كانی وه‌ها باس ئه‌كا كه ئێوه شاگردی منن و منیش شاگردی هه‌میشه‌یی قازی و به‌م پێیه هه‌موومان شاگردی كه‌سێكین كه كوردی وه‌كوو به‌ره‌ی ئه‌مڕۆ مانا نه‌ئه‌كرده‌وه... ته‌حه‌ممولی ئه‌ندێشه‌ی جۆراوجۆر و مودارا له‌گه‌ڵ به‌ناو ره‌قیبی سیاسی خۆی و پێشوازی له هه‌ڵسه‌نگاندنی كار و كرده‌وه‌ی ته‌نیا به‌شێكی بچووكن له دنیای به‌رینی رۆحی به‌رزی پێشه‌وا...
بێ‌ئینسافییه ئه‌گه‌ر به هۆی (نقد) و ده‌رخستنی زه‌عفه‌كان و نیشان‌دانی هه‌ڵه‌كان وه‌ها هێرش بكرێته سه‌ر ئێمه‌یه‌ك كه (ریسك) ی نووسینی شته بڤه‌كان له جێگه‌یه‌ك قه‌بووڵ ئه‌كه‌ین كه زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م رۆژانه‌دا به (ج..)یان نا‌و بردووین و به خائینمان ئه‌ژمێرن توانای مانه‌وه‌یان له وه‌ها جێیه‌كدا نه‌بووه و ئێستا قسه‌كانیان له جێگه‌یێك ئه‌كه‌ن كه لانی كه‌م به هۆی ده‌ربڕینی ئه‌ندێشه تاوانبار ناكرێن... ئێمه له وه‌ها بار و دۆخێكدا ته‌نانه‌ت ناوی خۆمان له ژێر نووسراوه‌كه‌ماندا ئه‌نووسین و گه‌لی كوردی! تووڕه له نووسینی ناوی ئه‌سڵی خۆ‌یان خۆ ئه‌پارێزن!!! بڕواتان بێ منی مامۆستا له گه‌یشتن به زۆرێ له پێداویستییه‌كانی خۆم به ناچار چاوپۆشیم كردووه كه بتوانم هه‌زینه‌ی وه‌حشه‌تناكی ئینترنێتێ ته‌حه‌ممول كه‌م كه یه‌كه‌م ئا‌كامی ئه‌وه‌یه پاش 8-7 ساڵ كار و دێهاته‌ودێهات كردن هێشتا نه‌توانم كه‌وشێكم له خۆم بێ! ئیتر چیتان ئه‌وێ بۆتانی باس كه‌م؟ سه‌ی عه‌باسی هاوسێشمان نه‌خۆشه و دوو رۆژه هه‌وای مه‌ریوان ته‌واو باشه! سارای خوشكیشم به كۆمپیوتێر دبێژێ ناپیته‌ر! ئه‌مه وه‌زعی ئێمه‌یه و له خوڵای گه‌وره‌تر نییه به سه‌ری مامۆستای مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شار ئه‌گه‌ر من له جێی ئێوه بام نه‌ك ته‌نیا سایتێكی عه‌زیمم رێ ئه‌خست به‌ڵكوو به جێی هه‌ڵپه‌ڕكێ و ساڵه‌وساڵ كه‌وا و پانتۆڵ له به‌ر كردن! سواڵم ئه‌كرد و شتێكی پێ فێرئه‌بووم كه ئیتر هێنده تیكراری نه‌بێ كه هه‌موو گه‌لی كورد بیزانێ!
دیسان تووڕه مه‌بن چون نه‌یار لێمان تێ‌ناگات! گه‌وره‌ترین ده‌رس بۆ سیاسه‌ت‌وانه‌كان ئاگادارییه له وه‌زعی فكر و ئه‌ندێشه‌ی به‌ره‌ی تا‌زه‌پێگه‌یشتوو به‌ڵام لێره وه‌زع پێچه‌وانه‌یه! ده‌مت باز كرد مشت‌باران ئه‌كرێی!
راستی پیاو تێر بێ و وه‌زع بۆ گوتنی هه‌موو جۆره قسه‌كردنێ باش بێ و ئه‌و جێیه لێی ئه‌ژی له باتی كوردستان پێی بڵێن ئورووپا وه‌ڵڵاهی ناهه‌قتان نییه پیاو حیسسی كوردایه‌تی وه‌ها گوڵ ئه‌كات كه باخی توهمه‌ت و تیكراری قافییه‌ی جاش بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی وه‌ك تۆ بیر ناكه‌نه‌وه رۆژ به رۆژ زۆرتر گه‌شه كا و ...
ئای چه‌نێ درێژ دادڕیم كرد... ئێوه كورد و ئێمه‌ش كورد! سه‌دان ساڵه رێگه‌ی تیكراری و كۆنمان بڕیوه و له توركیستانه‌وه سه‌رمان ده‌رهێناوه! با چه‌ند رۆژێكیش له‌م كونه‌وه بچین به‌ڕێدا بزانین له كوێوه سه‌ر  ده‌ردێنین؟ بڵێی له توركیستانه‌كه‌ی پێشوو خراپ‌تر بێ؟
ده‌ك یه‌سنا گوته‌نی سێ‌ته‌ڵاقه‌م (كه بڕوا ناكه‌م هه‌رگیز بم به خاوه‌نی) كه‌وتبێ منیش خۆ‌م به كورد ئه‌زانم و ئه‌شێ جێم بكه‌نه‌وه!
راستی سه‌رێكی (به‌یان )یش بده‌ن...
  نظرات ()
مطالب اخیر ۱۳٩٦/٥/۱٥ خێره‌کانی مردن له کوردستاندا! نیشتمانپه‌روه‌ر! هــه‌ڵـــه‌بــــجه! خه‌ڵک! شه‌ڵماش ره‌وگه ره‌وگه ئه‌م " که‌رکووک " ه ئاقیبه‌ت ....! ۱۳۸٦/۳/٩
کلمات کلیدی وبلاگ  
دوستان من   پرتال زیگور طراح قالب