نویسنده (های) وبلاگ س.عیلمی‌زاده
آرشیو وبلاگ
      مامۆستا و خوێندکاران ()
  نویسنده: س.عیلمی‌زاده - ۱۳۸٢/۱۱/٢
له شاری سنه شه‌قامێك هه‌یه به ناوی (فردوسی)... خوارتر له مزگه‌وتی (والی) و له ته‌نیشت قاوه‌خانه‌كه‌ی (ئایه‌دێ) ساڵه‌های‌ساڵه پیاوێكی شریت‌فرۆش (كه ده‌س فرۆشه و له بار و بنه‌ی له سه‌ر سندووقێك دائه‌نێ!) به شه‌رتێ كه حوزووری بێت ته‌نیا نه‌واری حه‌سه‌ن‌زیره‌ك رۆشن ئه‌كات!!! ئه‌م شیعره‌م بۆ ئه‌و پیاوه نووسیوه و له كاتی خۆیدا له گۆڤاری (سیروان)دا بڵاو بووه‌ته‌وه:

رواڵه‌تی شار
          ره‌ش و تۆزاوی و ناله‌بار!
          سیخناخ له بۆكڕووز و ته‌م
                                        خاڵی له یادگاری پار...
نه ده‌نگی زیره‌ك و سێوه
                             نه لاوك و به‌سته و قه‌تار
تاسه‌ی حه‌زێكیش ناشكێنێ
چاو و هه‌موو ئیحساسه‌كان
                  یه‌كسه‌ر درۆ
                                   له‌گه‌ڵ خاوه‌نیانا ئه‌كه‌ن!
***
بێهووده‌یه
               له‌م جێگه‌یه
               خه‌ڵكی شه‌واره كه‌وتوون
باران به به‌رد!
               سه‌وز به زه‌رد!
                                تاریك به رۆشن تێ‌ئه‌گه‌ن!
بار و بنه‌ت جه‌م‌كه و بڕۆ
               كه‌س كڕیاری
                               شریتی كۆنی تۆ نییه!!!
 
  نظرات ()
مطالب اخیر ۱۳٩٦/٥/۱٥ خێره‌کانی مردن له کوردستاندا! نیشتمانپه‌روه‌ر! هــه‌ڵـــه‌بــــجه! خه‌ڵک! شه‌ڵماش ره‌وگه ره‌وگه ئه‌م " که‌رکووک " ه ئاقیبه‌ت ....! ۱۳۸٦/۳/٩
کلمات کلیدی وبلاگ  
دوستان من   پرتال زیگور طراح قالب