شه‌ڕ له جۆره‌كانی سارد و گه‌رم!

-          " هابز "  فیلسووفێكه كه وه‌زعی مرۆڤی له بنه‌ڕه‌تدا وه‌زعی شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون زانیوه ( شه‌ڕی هه‌مووان له گه‌ڵ هه‌موواندا ) ! شه‌ڕ ئه‌و شته‌یه كه قه‌ت كۆتایی نایه‌ت، ته‌نانه‌ت له كاتێكدا كه له رواڵه‌تدا ئاشتی حاكمه، جۆری شه‌ڕ بووه به " شه‌ڕی سارد " ! نه‌ته‌وه‌كان به یه‌كه‌وه له حاڵی شه‌ڕدان، لایه‌نگرانی ئه‌م دین و ئه‌و دین پێكدادانیان هه‌یه! زه‌مانێك ئه‌م شه‌ڕانه شێوه‌ی نه‌ته‌وه‌ییان هه‌یه، كاتێك له جۆری ئابوورین و به‌ینێكیش دینین و له كوتوپڕیشدا رائه‌وه‌ستن! به‌ڵام له قووڵایی پێوه‌ندییه‌كانی مرۆڤدا، شه‌ڕ خۆی حه‌شار داوه و هه‌یه! له راستیدا هێڵی شه‌ڕه‌كان ( هه‌رجۆره شه‌ڕێك ) له درێژایی مێژوودا ته‌نیا جێ‌به‌جێ بوون به‌ڵام قه‌ت له به‌ین نه‌چوون و هه‌ر بوون و هه‌ن و ئه‌مێنن. پێكه‌نین‌دارترین شت له‌م باره‌وه، داوای سه‌رۆكی نوێی هێزه جه‌نگییه‌كانی توركییه‌یه بۆ به‌شداریی سه‌ربازه‌‌كانی توركییه له هێزه‌كانی پاراستنی ئاشتی له لوبنان‌دا! كه‌وتمه بیر ئه‌م قسه كوردییه كه " دووگ به ده‌م سه‌گه‌وه‌ بده‌ی ..." !

 

/ 0 نظر / 11 بازدید