ئه‌تۆم !

-     یه‌كه‌م:  باوكم كارمه‌ندی ده‌نگ و ره‌نگی پێش شۆڕشی گه‌لانی ئێران و له یه‌كه‌م ئیخراجی‌یه‌كانی پاش شۆڕش بوو! ئه‌گێڕێته‌وه كه ساڵی 58 و كاتێ له ناوه‌ندی مه‌ریوان و باش‌تر بڵێم رادیۆ مه‌ریوان‌دا كاری نووسین و بێژه‌ری ئه‌كرد، رۆژێ دوای ته‌واو بوونی كاره‌كانی، له ده‌رگه‌ی ساختمانی رادیۆ مه‌ریوان هاوڕێ له گه‌ڵ هاوكارێكیدا دێنه ده‌ره‌وه و له گه‌ڵ لووله‌ی بڕنه‌وێكی ژه‌نگ هاوردوو رووبه‌ڕوو ئه‌بنه‌وه كه خاوه‌نه‌كه‌ی هاواری كوشتنیانی سه‌رداوه! لێی ئه‌پرسن باشه بۆچی ئه‌مانكوژی؟ ناوبراو كه كۆنه ئاره‌ق‌فرۆش و قه‌دیم له‌یلاخیی دانیشتووی مه‌ریوان بووه ئه‌ڵێت : ئێوه هه‌واڵه‌كانی پێوه‌ندی‌دار به ئێمه " ئاسانسۆر " ئه‌كه‌ن!!! ناوبراو چه‌ك‌داری یه‌كێك له گرووپه میلیشیاییه‌كانی سه‌ره‌تای شۆڕش بووه كه به‌یناوبه‌ین باسی " سانسۆر " ی بیستووه و له گه‌ڵ " ئاسانسۆر "دا تێكه‌ڵی كردووه و هاتووه به‌و كه‌لیمه تازه فێربوویه‌وه دوو كه‌سی پێ‌بكوژێت! ئاخری به چ ده‌ردیسه‌رییه‌ك نه‌جاتیان بووه!

-     رۆژی هه‌ینی له شوێنێك گوێم له بوڵه‌ندگۆی مزگه‌وتێك بوو كه نوێژی هه‌ینی تێدا ئه‌خوێنرا و مامۆستاكه‌ی بۆ خوتبه‌ی پێش نوێژ باسی "وزه‌ی ئه‌تۆمی" و "هه‌قی موسه‌لله‌م" ی خه‌ڵكی ئه‌كرد! باسی ئه‌تۆم و وزه‌ی ئه‌تۆمی هێنده ته‌خه‌سسوسی‌یه كه من یه‌كی ناوێرم خۆمی لێ‌بده‌م به‌ڵام ئه‌شه‌دوبیللا مامۆسایش له من كه‌م‌تری لێئه‌زانی به‌ڵام باس هه‌ر باسه‌كه‌ی ژوور و نه‌زانینی جیاوازی " سانسۆر" و "ئاسانسۆر" ه! مرۆڤ تا له شتێك باش سه‌ری ده‌ر نه‌هاوردبێت نابێت باسی بكات!

/ 4 نظر / 13 بازدید
جه‌مشید

خۆشه‌ویست ماندوو نه‌بیت ده‌ستت خۆش،ئه‌ره‌وه‌لا به‌ گه‌رده‌نم بڵێ کاکه‌ تۆ که‌ ... و گه‌زه‌ل له‌ یه‌ک ناکه‌یته‌وه‌ چیت داوه‌ به‌ سه‌ر وزه‌ی ئه‌تۆم و...وه‌ به‌رده‌وام بیت

کاو‌ا

سڵاو. به‌ ڕاستی جوان و ڕازاوه‌یه‌. سه‌رکه‌وتئن بن و هه‌ر له‌ نموونه‌تان زۆر بێت کچانی مه‌ریوان. پێم باشه‌ به‌ڵام ئه‌گه‌ر بتوانن به‌شی ته‌حلیل (ڕاڤه‌) ی ڕووداوه‌کانتان ببێت له‌ باری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌ پێم باشتره‌. سپاس و ماندونه‌بن

قاسم تاباک

هاوريی به ريز سلاو به و ويبلاگه ت زور خوشحال بووم.نوسراوه مانت زور جوان و به روژن.هيوادارم سه رکه وتوو بی.