كێ راست ئه‌ڵێت؟!

o     ساڵه‌هایه به خوێندكاره‌كانم رائه‌گه‌یه‌نم كه ئینسانه‌كان بێجگه له جیاوازی شوێنی ژیان و جۆراوجۆری كار و پیشه‌یان، هاوبه‌شییان زۆرتره له گه‌ڵ یه‌كترا و به‌م پێیه سه‌رۆك‌كۆماری هیندووستان و وه‌زیری دانماركی و مامۆستای ئه‌لئه‌زهه‌ر و ... ته‌نیا تۆزێك جیاوازی نه‌بێت كه گه‌وره‌تر له ئاستی خۆیان نیشانیان ئه‌دات، شتێكی‌تر نین! وه‌ها بوو كه حه‌وته‌‌ی رابردوو كاتێ سه‌رۆك‌كۆماری ئێران هات بۆ كوردستان و له مه‌ریوان و سه‌وڵاوایش ده‌ركه‌وت، خوێندكاره‌كانم زۆر به لایانه‌وه عه‌جیب و جێگه‌ی سه‌رنج نه‌بوو!

o     من كه خۆم له به‌گرنگ‌زانینی كه‌سه‌كان سه‌رم ته‌قه‌ی یێت! رۆژی چوارشه‌ممه كاتێ رایان‌گه‌یاند به پێی راگه‌یاندنی ئیداره ئه‌بێت كلاسه‌كان زووتر له وه‌ختی خۆی ته‌عتیل بكرێن، ئازا دووربینه‌كه‌م خسته گیرفانی پانتۆڵه‌كه‌م و جامانه‌كه‌م له ترس هه‌وای سارددا خسته ده‌ور ملم و چووم كه له رووداوه‌كانی ئه‌م‌ڕۆژه وێنه بگرم! كاتێ گه‌ییمه ناو خه‌ڵك حه‌وسه‌ڵه‌ی ئه‌م كاره‌یشم نه‌مابوو!

  • ئۆپۆزیسیۆن په‌یتا په‌یتا رایئه‌گه‌یه‌نن كه پێشوازی خه‌ڵك له ئاغه‌ی ئه‌حمه‌دی‌نیژاد زۆر بێ‌ڕه‌نگ و كه‌م‌ڕه‌ونه‌ق بووه و میدیا ده‌وڵه‌تییه‌كانیش له ئاستی زیاتر له حه‌ددی چاوه‌ڕوان‌كراوی پێشوازی هه‌واڵ ئه‌ده‌ن! هه‌ردوولا چ خه‌وێكی باتڵیان هه‌یه! هیچ ئاقڵێك ناتوانێ بڵێت كه شوێنێك وه‌كوو كوردستان زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی سه‌ر‌ به ئه‌وانه! لێره نیوه و نیوه خه‌ڵك لایه‌نگری له جه‌ریانه‌كان ئه‌كه‌ن! ئه‌گه‌ر رۆژێك زۆرینه‌ی خه‌ڵك ببنه هه‌واداری ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی، ئه‌وه ئوتۆماتیك حیزبه كوردییه‌كان ئه‌توێنه‌وه و ئه‌گه‌ریش زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر دڵیان بنێنه گره‌وی ئۆپۆزیسیۆن ئه‌وا ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی ناتوانێت هه‌نگاوێك به ره‌حه‌تی هه‌ڵگرێت! جا ئێستا كه هیچ‌كام له‌مانه روویان نه‌داوه ته‌حلیلی هه‌ردوولا یه‌ك‌لایه‌نه و دوور له راستییه! من به چاوی خۆم خه‌ڵێكی یه‌كجار زۆر و شوێنێكی قه‌ره‌باڵغم دی كه به پێشوازی ناوبراوه‌وه هاتبوون له هه‌مان‌كات‌دا زۆریكیشم دی كه به‌م دیداره ناڕازی بوون و به لایانه‌وه هیچ گرنگ نه‌بوو! هه‌موومان هه‌وڵ بده‌ین راستییه‌كان به‌و جۆره كه روویان داوه به جه‌ماوه‌ر رابگه‌یه‌نین نه‌ك به جۆره كه خۆمان حه‌ز ئه‌كه‌ین! پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ئه‌بێته هۆی دڵپیسی جه‌ماوه‌ر و بێ‌ئیعتباری لایه‌نه‌كان...
/ 3 نظر / 7 بازدید
جه‌مشید

هه‌موو کاتێکت ڕه‌نگین هه‌ر به‌رده‌وام بیت

هورامان رستمی

ضمن عرض سلام و خسته نباشيد به سايت شما سرزديم . خيلی جالب بود موفق باشيد اگر وقت کرديد به ماهم سری بزنيد و ما رو لينک کنيد با تشکر