له په‌راوێزی مان‌گرتنه سه‌راسه‌رییه‌كانی مامۆستایان‌دا

من مامۆستام! كه‌وابوو، هه‌م !

-     كاتێ پێنج‌ساڵ پێش ئێستا ئه‌نجومه‌نی سینفیی مامۆستایانی كوردستان دامه‌زرا، هه‌ر مامۆستایه‌كی به‌وره و به‌بڕوا له لایه‌ن خۆیه‌وه و له ده‌رفه‌تێك كه بۆی ره‌خسابوو، هه‌وڵی دا خۆی و قسه‌كانی خۆی به جۆرێك به‌وانی‌تر رابگه‌یه‌نێت! ئه‌مه پاش وه‌رگرتنی " مجوز " ی ئه‌ندام‌گرتن و به‌ستنی كۆنگره‌ی سه‌ره‌تاییی بۆ ده‌ست‌نیشان‌كردنی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری و نووسین و په‌سه‌ند‌كردنی ئه‌ساس‌نامه‌ی ئه‌نجومه‌ن بوو! ئه‌و كات " سیروان " وه‌كوو بڵاڤۆكێكی كوردی بوو به جێگه‌ی نه‌قدكردنی ئه‌وزاع له لایه‌ن چه‌ند هاوڕێیه‌ك و هه‌موومان ده‌ردیسه‌رییه‌كانمان به دڵ‌ئاوه‌ڵایی‌یه‌وه قه‌بووڵ‌كرد! وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران كه هێشتا " مجوز " ه‌كه‌ی به‌ركوڵ بوو و پێ‌نه‌گه‌ییبوو، به په‌له و ترسان‌ترسان كه‌وته بانگهێشت‌كردنی ئه‌ندامان و " لغو مجوز " و وپێكه‌نینه به‌ناوبانگه‌كانی سه‌یید خاته‌می دیسان ئێمه‌ی نه‌گرته‌وه!

-     ئه‌و ده‌وڵه‌ته قسه‌خۆش و شیك‌پۆشه جێگه‌ی خۆی دا به هه‌ڵگرانی بیری چه‌ند ده‌ساڵ پێش ئێستا! ئه‌مانیش ئێمه‌یان وه‌كوو ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی سینفیی مامۆستایانی كوردستان به دژ ئه‌زانی! پێكه‌نین‌دار بوونی كار له‌وه‌دایه كه هه‌ر دوو ده‌سته له‌وه‌دا كه ئێمه ئه‌بێ ده‌رفه‌تی نه‌فه‌س‌كێشانمان نه‌بێت هاوبیر و هاوكار بوون!

-     ئێستا هه‌مووان ئه‌زانن كه شوعاری عه‌وامانه ده‌سكه‌و‌تی چۆنه و بوومه‌له‌رزه‌ی وه‌عده بێ‌پشتوانه‌كانی وه‌زیری په‌روه‌رده و فێركردن بووه‌ته هۆی مان‌گرتنه سه‌راسه‌رییه‌كانی مامۆستایان! دوو رۆژه  پرسیاره‌‌كانی هاوڕێیانی مامۆستام كه لێم ئه‌پرسن ئێمه چی بكه‌ین بێ‌وه‌ڵام هێشتوه‌ته‌وه! هه‌ر ئه‌وه‌ی كه هێشتا ماوین و له كلاس‌دا خوێندكاران په‌روه‌رده ئه‌كه‌ین، مه‌زن‌ترین ده‌سكه‌وته! ئاخر ده‌نگۆی " گزینش مجدد " ی مامۆستایان ده‌ماوده‌م ئه‌گه‌ڕێت! مه‌ته‌رێزی ئاشتی‌پارێزی و ئاشتی‌په‌روه‌ری و دووری له شه‌ڕ و خۆشه‌ویستیی هه‌مووان له خوێندنگه‌وه ده‌ست پێئه‌كات!

-     ئێره تارانه! رۆژی شه‌ممه 12ی ره‌شه‌مه! به‌رانبه‌ر مه‌جلسی كۆماری ئیسلامیی ئێران و ئه‌مانه‌یش مامۆستان! به هه‌ر بیرێكه‌وه هاتبن بۆ مانگرتن، كاره‌كه‌یان پیرۆزه و ده‌نگی پشتیوانیی مامۆستای كورد له هه‌ر جووڵانه‌وه‌كی پۆزیتیڤی سینفی به‌رزه...

.2007Moal1.jpg

2007Moal11.jpg

-     بڕیاره ئه‌مڕۆ سێ‌شه‌ممه‌یش له هه‌وو شاره‌كانی ئێران و له به‌رانبه‌ر ئیداره‌كانی په‌روه‌رده و فێركردن‌دا مانگرتن بێت! كات‌ژمێر 1 ی پاش نیوه‌ڕۆ! بژی مامۆستا...

 

 

 

/ 3 نظر / 14 بازدید
بي‌ده نگ

عمليزاده:توکي عضو هئيت مديره انجمن بودي که الان ادعا مي‌کني .تو همشه شعاري .ترسويي. عمل نداشته ونداري .اگر راست ميگي دراوضاع الان سروآباد فعاليت کن وتحصن راه بينداز.

سه‌لاح

بێ‌ده‌نگ! هه‌ر ناوه‌كه‌ت حاڵه‌كه‌ت ده‌رئه‌خات! ده‌ی پیاویت تۆ بڕۆ ! ئیتر نۆره‌ی بێ‌ده‌نگه‌كانه! له ئاغه‌كانت بپرسه ئێمه كێ‌بووین و چیمان كرد!

بی‌ده‌نگ

ئیمه‌ بی‌ده نگانه‌ واته نه بو خونواندن برعکس‌تو هه‌مو ئیش‌وکاری‌ئه‌که‌ین وکردومانه. ماموستایان سه‌ولاوا توچاک‌ئه‌ناسن.تکایه‌که‌م‌خوت‌بنوینه‌چونکا قسه‌ی‌ بی‌ کردوه‌ زیاتر پیاو سوک ئه‌کات.