سیاسه‌تی هونه‌ری و هونه‌ری سیاسی !

-          یه‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی دانیشتووی فێستیڤاڵه‌ سینه‌ماییه‌كانی ئوروپان و داوه‌ری ئه‌كه‌ن، هه‌رده‌م تامه‌زرۆی دیتنی شتی تازه‌ن! " شتی تازه " ئه‌توانێت له داهێنه‌ری ته‌كنیكی تازه‌وه تا فیلم‌‌گرتن له كوردێكی دانیشتووی هه‌ورامانی كورده‌واری بێت! به راستی ئه‌مه ویژدانی له خه‌و هه‌ڵساوی فرۆشه‌رانی چه‌كی شیمیایی به سه‌ددامه كه هه‌ر ئه‌م كوردانه‌ی ته‌نیشت هه‌ورامانی – هه‌ڵه‌بجه – پێ‌خنكێندراوه وا ئێستا له بیر قه‌ره‌بووكردن‌دایه و به دیتنی كوردی ئاماتۆری به‌رانبه‌ر دووربینی سینه‌ما وا ره‌حمیان هه‌ڵساوه! یا... – زۆر شتی‌تر! –

-          دووهه‌م: ئه‌ڵێن له سینه‌مادا بۆ ئه‌وه سه‌ركه‌وی ئه‌بێت تۆزێك ئیستعداد و فره‌یه‌ك شانست بێت و ئه‌گه‌ر فره‌یه‌ك ئیستعداد و تۆزێك شانست بێت، نابی به هیچ! له كوردستان‌دا ئێستا كه‌سێك كه به گوێی خۆم لێیم بیستووه – نۆ ساڵ پێش ئێستا و كاتێك خوێندكاری دانشكه‌ده‌ی ده‌نگ و ره‌نگی كۆماری ئیسلامیی ئێران بوو - كه قه‌ت خۆی به كورد نه‌زانیوه، به دروست كردنی چه‌ند فیلمێك كه له سانسۆری وه‌زاره‌تی سه‌خت‌گیری ئیرشادیشه‌وه ره‌د بووه! و گوایه له سه‌ر كورد دروست كراون، په‌یتا په‌یتا ئه‌برێت بۆ فێستیڤاڵه‌ سینه‌ماییه‌كان و ئه‌م په‌روه‌ده‌ی بن سێبه‌ری دوور له كوردییه‌ته بووه به نوێنه‌ری كوردایه‌تی هونه‌ری و چه‌واشه‌گه‌ری بێ‌شه‌رمانه ئه‌نوێنێت! له خه‌و هه‌ڵسین و له‌م خۆشباوه‌ڕییه رووخێنه‌ره كوردانه واز بێنین!

-          " په‌رویز رۆسته‌می " هونه‌رمه‌ندێكی راسته‌قینه‌ی كورده! 44lacft.jpgبه دڵ و گیانه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی بۆ خۆیان نه‌ك بۆ خۆی خۆش ئه‌وێت! نه‌ققاشێكی زۆر به هێزه و موسیقی به راستی ئه‌ناسێت! له زۆربه‌ی هونه‌ره‌كاندا سه‌ركه‌وتووانه چالاكی هه‌یه! به‌ڵام بێ‌پشتیوانی سیاسی كه هۆی سه‌ره‌كیی سه‌ركه‌وتنی هونه‌ری هاوچه‌رخه! كوشتوویه‌تی! ئه‌و له‌م رۆژانه‌دا یه‌كه‌م فیلمی نیوه‌درێژی خۆی بۆ دۆستان و هاوڕێیانی ئیكران كرد. " ئاواته‌كان له به‌فرا ئه‌مرن " له جێگه‌ی خۆی‌دا شاكاره! په‌رویز به ته‌نیا خۆی و دووربینه‌كه‌یه‌وه 11 مانگ خه‌ریكی كاری بێ‌وچان بووه به گیرفانی رووت و خاڵییه‌وه! كاره‌كه‌ی لێواولێو بوو له دیمه‌نی تازه به " زاویه‌ی دید " وه‌حشه‌تناك جوانه‌وه! لێره‌دا ته‌نیا ئه‌توانین به هیوای داهاتنی رۆژێكه‌وه كار بكه‌ین و نه‌مرین كه چه‌واشه‌گه‌ری و چه‌واشه‌گه‌ران بخزێنه جێگه‌ی خۆیان و واز بێنن و بتوێنه‌وه...

-          كه‌سێك ئه‌توانێت په‌رویز به شوێنێك بناسێنێت كه ئیمكاناتی كاركردنی بۆ دابین كه‌ن، بزانێت كه خزمه‌تی به هونه‌ری كوردی كردووه. بیر بكه‌نه‌وه ...

/ 8 نظر / 13 بازدید
هژار

ئه‌م کاته‌ت باش کاک سه‌لاح ! نێوه‌رۆکی نووسراوه‌کانی نێو زێده‌که‌ت به‌ گشتی زۆر باشن، به‌ڵام جاروبار قسه‌ی به‌ توێکڵیش هه‌ن که‌ حه‌یفه‌ هه‌بێ ، وه‌ک ئه‌و قسه‌ی دوایی له‌مه‌ڕ فیلمسازێک دا که‌ به‌ڕاستی له‌ ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دا کوردی به‌هه‌موولایه‌نه‌کانیه‌وه‌ ناساندووه‌. که‌سێک که‌ له‌ شارێکی برێزیل یان له‌ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ژاپۆنی یه‌ک له‌و کاره‌ باشانه‌ ده‌بینێ کوا په‌کی له‌ به‌ر ئه‌وه‌ که‌وتووه‌ بزانێ گه‌لۆ له‌ زه‌مانی خوێندکار بوون دا ئه‌و سینه‌ما کاره‌ سه‌رکه‌وتووه‌ له‌ لای نووسه‌رێک دا نکووڵی له‌ کورد بوون کردووه‌. باوه‌رم پێبکه‌ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند فیلمه‌ بۆ ناساندنی کورد به‌ دنیای کردووه‌ ، خه‌باتی دوورودرێژی سیاسی له‌ وزه‌ی دا نه‌بووه‌ ڕای په‌ڕێنێ. هیوادارم ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستت له‌و که‌سه‌یه‌ که‌ من مه‌به‌ستمه‌ ،جارێکی دیکه‌ به‌داوه‌رییه‌که‌ت دا بچییه‌وه‌. هه‌ژار

سه‌لاح

هه‌ژاری خۆشه‌ویست !‏ قسه له‌وه‌دایه كه بنكه به ناو فه‌رهه‌نگییه‌كان بۆچی ئه‌بێ ته‌نیا له كه‌سێكی تایبه‌تی ‏پشتیوانی بكه‌ن! ناساندنی ئازاره‌كانی كورد به دونیا كارێكی جێگه‌ی رێزه! لێره كه‌سێكی ‏وه‌كوو " به‌هرام به‌یزایی " كه هه‌زاری وه‌كوو ناسراوانی سینه‌مای ئه‌مڕۆی ئێران له ‏گیرفانی‌دا جێگه‌یان ئه‌بێته‌وه، خانه‌نشین و بێ‌ده‌نگ كراوه و جووجه كه‌سانێك زه‌ق ‏كراونه‌ته‌وه كه هه‌قیان نییه! ئه‌م نووسراوه ئاكامی تێ‌بینی و شته بینراوه‌كانی خۆمه به ‏درێژایی چه‌ند ساڵ، له كاتێكه‌وه له زانكۆدا هونه‌رم خوێندووه و ته‌واوم كردووه و كارم ‏كردووه! ئاساییشه كه ناوه‌رۆكی هه‌موو نووسینه‌كان به دڵی هه‌مووان نه‌بێ! حه‌یف كه ناكرێ ‏هه‌موو شتێك بڵێم... ده‌ستان خۆش بێت...‏

محمد حسيني مقدم

... و این صدای گریه مردیست که دوستش داری: در واکنش به پست مدرنیسم قورمه سبزی به روزم

مريم عارف

دوست من سلام . . . . متاسفم كه چيزي ازش نفهميدم... ممنون از لطفتون اما به نظر يه دختر كويري هميشه آبه كه آبيه و بعدش سبزي مي ياد.... . . . حق

آوات

باشه بزانی کاک سه‌لاح هه‌ر ئه‌و که‌سه وا تو ئيژی له‌و سالانه منيش ئه‌يم ناسی، وه‌ختی وتيان فيلمه‌که‌ی جايزه‌ی بردوو، له گه‌ل خوم وتم کابرای دوروو. به‌لام وه‌ختی چوم و ئه‌ولين فيلمه که‌یم له سينما دی دام به توق سه‌ری خومه، ئه‌و به‌و حيس که‌می کوردايتی کاريکی کرد که من به‌و هه‌مو هارت و پورت و ده‌نگ و قاله سه‌د سال ناتوانم بی‌که‌م. به داخه که يکيکيش که ئه‌وا کار ئه‌کات و به جوانيش ئيکات بی‌کوتين.

ئيره ج

کاکه سه لاح دستوْ پنجه ی جنابت خوْش بيْت! ه هه ر سه که تو بيت! وب لالگکتم لینک کرد!

صبحی

سلام من نفهميدم که با کی شباهت دارم یا کی به کی شباهت داره به روزم راستی هه وار قبول شد ؟