ده‌ست و گرێ‌كۆڵه و قه‌پ!

-          بۆ زه‌مانێكی زۆر فره‌یه‌ك له‌و شتانه‌ی ئێستا بوونه‌ته به‌شێكی ئاسایی له ژیانمان، نائاسایی بوون و دیتنیان مایه‌ی سه‌رسووڕمان و چاوده‌رپه‌ڕین بوون! به‌شه‌ر تا گه‌یشتووه به ئێره ده‌وران و چه‌رمه‌سه‌ری و ره‌شبه‌ختی زۆری دیوه. تا له ئه‌شكه‌وته‌وه هاتۆته ناو ده‌شته‌وه به سه‌دان ساڵ زه‌مانی بردووه! كه‌شفی ئاسن و ئاور و چه‌ند شتێكی له‌م چه‌شنه هێنده گه‌وره بوون بۆی كه ده‌ورانێكیان به‌م ناوانه‌وه ناسیوه: ده‌ورانی ئاسن، ده‌ورانی مه‌فره‌غ و ... ئێستا ئیتر له هه‌ر ژوورێكی تاقی‌‌كردنه‌وه‌ی هه‌ر خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی ته‌نانه‌ت له جێگه‌یه‌كی وه‌ك كوردستان‌دا خوێندكاره‌كان ئه‌توانن ئه‌و كارانه‌ی كه زه‌مانێك كه‌سێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و شته، ناوی چوه‌ته ریزی دانشمه‌نده‌ گه‌وره‌‌كانه‌‌وه، به ئه‌نجام بگه‌یه‌نن! یانێ ئیتر ئه‌و شتانه له " كثرت تكرار " دا هه‌مووان فێری بوون! كه‌وێك بییه‌وێت بۆ هه‌میشه مرۆڤایه‌تی له وته‌كان و كاره‌كانی ده‌رس بگرێت و ناوی به ئیفتخاره‌وه ببات، ئه‌بێ هه‌وڵ بدات بۆ گه‌یشتن به ئه‌و شتانه‌ی كه پێش ئه‌و نه‌كراون و نه‌وتراون! ئێستا هه‌ر پزیشكێكی كه‌م‌سه‌وادیش له فورمولی پێنی‌سیلین ئاگاداره به‌ڵام ناوی ئه‌م ده‌وایه بۆ هه‌تاهه‌تایه تێكه‌ڵه به ناوی فێلێمینگ‌ه‌وه كه كه‌شفی كردووه...

-          له كوردستانی ئه‌مڕۆدا به دووجۆر ئه‌و‌كه‌سانه‌ی كه پێیان خۆشه ناو و ره‌سمێكیان بێت، ئه‌توانن ناو ده‌ركه‌ن: 1- كه‌ڵك وه‌رگرتن له زانستی خۆیان و هه‌وڵدانی بێ‌وچان بۆ خزمه‌ت به گه‌له‌كه‌یان بێ هیچ چاوه‌ڕوانییه‌ك و بێ ئه‌وه‌ی له‌مسی ئه‌وزاع چۆكیان پێدابدات.( كه ئه‌مه‌یان سه‌خته و پڕده‌ردیسه‌ر) 2- شلووق‌كاری و ژێستی ژورنالیستی به خۆوه گرتن و قسه‌ی تیكراری بۆ گه‌یشتن به ژیانێكی تاكه‌كه‌سی ئاسانتر كه ئه‌مڕۆ له ناوخۆی كوردستاندا به ژیان له ئوروپادا ته‌عبیر ئه‌كرێته‌وه غافڵ له‌وه‌ی كه هه‌قێقه‌ت چییه! خۆتان ببن به قازی، مامۆستایه‌ك، پزیشكێك، ئه‌ندازیارێك ... له ئه‌مڕۆدا كار بكه‌ن و بارێك له شان میلله‌ته‌كه‌یان هه‌ڵگرن باشتره یان زل كردنیان له لایه‌ن میدیای كوردی و قسه‌ی قۆڕ كردنیان !

-          ئێستا ئیتر هه‌ر كه‌س و گرووپێك بییه‌وێت 20k2h3b.jpgیارگیری بكات خێرا باسی ژن و مافه خوراوه‌كانی ئه‌كات! وه‌كوو بڵێی له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا دانیشتووانی "بوركینافاسۆ" ن كه مافی ژنانی ئێمه ئه‌خۆن و ئه‌به‌ن و پێشێل ئه‌كه‌ن و جه‌نابانی پیاوانی كورد ته‌نیا بینه‌رن و به‌س! له‌م ناوه‌دا تیكراریترین وشه‌كانیش به كار ئه‌هێنن و هه‌موو داماو‌ی و كورتییه‌كان ئه‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ مه‌سه‌له‌ن ئه‌م باسه كه شه‌هاده‌تی ژن له دادگادا قه‌بووڵ نییه! ئه‌مه له خۆێدا راسته به‌ڵام خۆچه‌سپاندن به‌م باسه كۆنانه‌وه غافڵ بوونه له زۆر داماوی و كورتی‌تر كه له‌مه كه‌متر نین! هۆی نووسینی ئه‌م شته تیكرارییانه دیتنی یه‌كێك له‌م كه‌سانه بوو له یه‌كێك له میدیاكاندا كه حه‌وسه‌ڵه‌ی كاركردنی نه‌‌بوو، بوو به رووناكبیر و پارێزه‌ری مافی ژنان و هه‌ڵهات! له حاڵێكدا كه ئه‌توانین گرێیه‌ك به ده‌ست باز كه‌ین، قه‌پی لێئه‌گرین و له هه‌وڵدا ئه‌یكه‌ن به گرێ‌كۆڵه! ئه‌م جۆره كه‌سانه یا وائه‌زانن ته‌ره‌فه‌كانیان گه‌وجن كه قسه‌ی وا ئه‌ده‌نه ده‌رخواردیان، یان خۆیان گێژن! من كه پێم وایه " بۆ خۆیان هه‌ردوو ته‌ره‌فن... " ( به‌شێك له شێعرێكی گۆران).

/ 3 نظر / 5 بازدید
kurdshare

http://www.kurdshare.com

هه‌ژار

سه‌لام کاکه‌ سه‌لاح ! قسه‌که‌ جوانه‌، به‌ڵام نێونیشانی ڕوون نه‌دان له‌م باسه‌ کورته‌تان دا خوێنه‌ره‌وه‌ ڕه‌نگه‌ له‌وه‌ی هه‌یه‌ زیاتر گێژ بکا. وه‌ک ده‌زانن ئێستا خوا نه‌یبڕێ ژماره‌ی مانگیله‌کانی ده‌نگ و ڕه‌نگی کوردی هه‌ر زیاد ده‌کا و ده‌زێته‌وه‌ و وابزانم بۆ هه‌موو تاکێکی کورد ئاسته‌م بێ به‌رنامه‌کانی گشتیان بشۆپێنێ. جا ئه‌گه‌ر له‌مه‌ودا نێونیشانی ڕوونتر بده‌ن سه‌رکۆنه‌ و قه‌بڵاندنه‌کانتان لێ تێگه‌یشتنیان هاسانتر ده‌بێ. هه‌ر بژی

کوردشرق

ئه‌وه‌ ئه‌و ترازوه‌ بۆ لار وه‌ستاوه‌؟ جا خۆ زه‌مانی زوو وا نه‌بو؟