دیسان هه‌ڵبژاردن

-     ره‌فتاری كورد تێكه‌ڵێكه له شیرینی و تاڵی، ژیری و ساكاری، به به‌رنامه و بێ‌به‌رنامه‌یی و خولاسه شته پێچه‌وانه‌كان كه مرۆڤ هه‌ر كات چاوه‌ڕوانی ره‌فتارێكی پارادوكسیكاڵی لێ‌ئه‌كات! جار هه‌یه هه‌ڵوێستی سیاسی عه‌جیب ژیرانه‌یان هه‌یه و جاریش هه‌یه وه‌حشه‌تناك عه‌شیره‌یین! ئیمڕۆ هه‌ینی هه‌ڵبژاردنی شۆراكانی شار به‌ڕێوه ئه‌چێت! شۆرای شار ئه‌مڕۆ له به‌رچاو هه‌موو چینه‌كانی كورده‌واریدا به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ شوێنی ئاوس بوونی گیرفان به پووڵی به‌سته‌زمان! دوو ده‌وره‌ی پێشووی شۆرای شار ئه‌مه‌ی ده‌رخست كه ئه‌ندامانی شۆرا بۆیان هه‌یه له مامۆستایه‌كی سادده‌ی خوێندنگه‌وه ببنه خاوه‌ن هه‌موو شتێكی گومان لێكراو! له مه‌ریوانێكدا كه نه زۆر بچووكه و نه زۆریش گه‌وره، زیاتر له 40 كه‌س خۆیان ناونووس كردووه و بوونه‌ته پاڵێوراو و ئه‌مه یانێ جووڵانه‌وه‌ی هه‌ستی عه‌شیره‌یی لانی كه‌م 40 بنه‌ماڵه‌ به میمك و میمكه‌زا و ژن‌برا و خاڵۆژنه‌وه تا برازای بووك و خزمی خه‌سوو! بۆیه بازاڕی گه‌رم و مشته‌ری زۆره!

-     ناو خۆم و ئاواتیان نووسیبوو بۆ سه‌ر سنووقی هه‌ڵبژاردنه‌كان! به فه‌رمانداریمان راگه‌یاند كه ده‌رفه‌تمان نییه! ئه‌مه یانێ له كیس نه‌چوونی بیسكویت و شیری سه‌ر له به‌یانی هه‌ینی له‌ززه‌ت به‌خش!

-     خاتوونێكی پاڵێوراوی شاری " سنه " كه فیزیك و قیافه‌یێكی جوانی له به‌ر چاو خه‌ڵكدا بووه، پووستێره ته‌بلیغاتییه‌‌كه‌ی 500 و كارته‌كانی 200 تمه‌ن ئه‌فرۆشرێت! ئه‌گه‌ر ده‌سیشت كه‌وێت شانست بووه!

/ 3 نظر / 13 بازدید
جه‌مشید

ده‌ستت خۆش ده‌ستت نه‌ڕزێت،هه‌ر به‌رده‌وام بیت

ئاسو+

خستمته ته‌ماحو