نیشتمان پیرۆزه نه‌ك به ته‌نیا!

-          مرۆڤ هه‌میشه ئه‌و شتانه‌ی كه دڵی ویستوویه‌تی و پێی نه‌گییوه ئه‌كاته گرێ‌كۆڵه‌یه‌ك له بیری‌دا و له هه‌موو شوێنێكدا و به هه‌رجۆرێ كه پێی بكرێت باسی لێئه‌كات و ته‌نانه‌ت شت یا شتانێك ئه‌كاته سه‌مبول و نیشانه‌ی ئه‌و حه‌زه‌ی كه ده‌ستی پێی نه‌گه‌ییوه! كورد یان باش‌تر بڵێم ئه‌و كوردانه‌ی كه دڵیان به وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ خۆش بووه و پاش هه‌وڵێكی یه‌كجار زۆر - و ئه‌ڵبه‌ته پڕ له ناخۆشی – پێی نه‌گه‌ییون، عوقده‌ی ئه‌م حه‌زه وای لێكردوون كه ته‌نانه‌ت له‌و شوێنانه‌یش‌دا كه ده‌ربڕینی ئه‌م حه‌زه‌یان جورم و تاوانه، به هه‌رجۆرێ بۆیان كرابێت دڵخوازییه‌كه‌یان ناڕاسته‌وخۆ ده‌ربڕن! لێره و له‌م نزیكانه‌دا ئه‌بینم ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاڵای سێ‌ڕه‌نگ و خۆره‌تاو له ناوه‌ڕه‌استیان كوتاوه به دووچه‌رخه‌كانیان‌دا، جێ‌كلیلیان لێ ساز كردووه، سه‌رچۆپییان پێ‌گرتووه! و ... پێم وابێ نه‌ته‌وه‌ نه‌بێت به قه‌د كورد و له ژماره‌یه‌كی وا به‌رچاودا ناوی "وه‌ته‌ن " و كوردییه‌كه‌ی: " نیشتمان "یان به زاردا هاتبێت! بۆی هه‌یه ده‌ره‌جه‌ی قیداسه‌تی ئه‌م وشانه له لای مناڵێكی كورددا زۆر زۆرتر بێت له مناڵی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه له وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆدا ئه‌ژی. ئه‌م مه‌حرووم بوونه بووه‌ته هۆی " افراط " له هه‌ڵسه‌نگاندنی وشه‌كانیش‌دا...

-          ناڵێم پیرۆزتر، به‌ڵام لانی كه‌م به قه‌د نیشتمان زۆر شتی‌تریش هه‌ن كه پیرۆزن كه‌چی ئێمه هیچ باسێكیان لێناكه‌ین هه‌ر چه‌ند لێی مه‌حروومیشین و نیمانه! دانیشتووانی ئه‌مریكای باكوور له ئیحساسی‌گه‌ری و نیشتمان‌په‌ره‌ستی‌دا مامۆستان! ئه‌وان پێش ئه‌وه كه له خۆیانه‌وه ده‌ست پێكه‌ن و فێر بن كه چۆن ئه‌رزش بۆ مرۆڤایه‌تی دانێن، مافی یه‌كتر بپارێزن و ... سه‌ربه‌خۆیی‌یان گرت و ماوه‌یه‌كی كورت پاش ئه‌وه، دیكتاتۆرییه‌ت خۆی داسه‌پاند به سه‌ریاندا كه تا ئه‌مڕۆیش درێژه‌ی هه‌یه! نیشتمان به راستی پیرۆزه! ته‌نانه‌ت ناوه‌كه‌ی! به‌ڵام به ئه‌ندازه‌ی دووری له شه‌ڕاشۆیی، نه‌فره‌ت له براكوژی، خۆش‌ویستنی ئینسانییه‌ت و شایه‌دیش حه‌ز له هه‌نار!

-          كاره‌كه‌ی ئه‌م‌ڕۆژانه‌ی كاك مه‌سعوود به جوان ئه‌زانم به‌ڵام كاتێك كه چیدی مافی مرۆڤ له كوردستان‌دا و له لایه‌ن چه‌كدارانی حوكومه‌ته‌وه پێشێل نه‌كرێت ئه‌توانین داگرتنی ئاڵای ئێراقی ته‌نیا به ژێسێكی میدیایی و رۆژنامه‌وانی و كاتی نه‌زانین...

 

/ 2 نظر / 15 بازدید
آوات رحیمی

سلام صلاح عزيز وسلام به همه مريوانيهای عزيز چون فونت کردی دم دست نداشتم مجبور بودم فارسی بنويسم... از عکسهاتون در مورد آشغالها خوشم اومد...از نوشته های خوبتون که مثل همه ديگر نوشته های مريوانيهای باسواد ديده ام حال کردم به ياد کردهای خراسان هم باشيد بامن ارتباط هميشگی داشته باشيد که غريبی حرفهای زيادی را ياد آدم می دهد!

جه‌ليل ئاهه‌نگه‌رنيژاد

سلاو کاکه گيان ! حال و حه‌وال ؟ يه له کووره بيوده برا ؟ قه‌يريگه‌وه‌ خزمه‌ت نيه‌رسيمن ! . فره فره خوه‌شالمان کردی . هه‌ر بژی يا خوا