بۆنی مریشكێكی چڵكن!

قه‌ت ناتوانم باوه‌ڕ كه‌م كه له درێژایی مێژوودا و له كاتێكه‌وه كه یه‌كه‌م مرۆڤ پێی نایه ئه‌م دونیا پڕ له درۆ و فیتنه‌یه، تا ئێسته به‌شه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی هه‌رچه‌ند كورتیش بووبێت له ئه‌تمۆسفێڕێكی دوور له " ده‌ره‌جه‌به‌ندی " دا ژییابێت! به‌‌م مانایه كه ئینسانه‌كان وه‌كوو سێف و پرته‌قاڵ به ده‌ره‌جه 1 و 2 و 3 دابه‌ش نه‌كرابن كه یه‌كه‌میان له هه‌مووان پڕبه‌هاتر بووبێت و ئه‌وانی‌تر له خوارتره‌وه ده‌ست‌نیشان ‌كرابن. ئه‌گه‌ریش له كتێبه پڕ له چه‌واشه‌گه‌رییه‌كانی مێژوویشدا باسی عه‌داڵه‌ت و له‌م بابه‌تانه كرابێت ته‌نیا خه‌ونی ئاڵۆزی نووسه‌رێك بووه‌ كه نانی له سه‌ر خواردووه!

ئێره چه‌ند مریشك‌فرۆشی نیشان ئه‌دات! دووریش نییه! سێ‌رۆژ پێش ئێستا. مریشه‌كه‌كانیان كردووه به چه‌ند به‌شه‌وه: ران و سینه به جیا، كڵۆزرك و جگه‌ر، پێی مریشك به ته‌نیا! ، مله‌قۆچه‌ره! جا ده‌وڵه‌مه‌ند له سه‌ره‌وه دێ پیایا و ران و سینه‌كه ئه‌خوات، ئه‌وانی‌تریش حه‌زی مناڵه‌كانیان به چێشتێك دائه‌مركێننه‌وه كه ته‌نیا بۆنی مریشكێكی چڵكن ئه‌دات! یانێ باقی ئه‌ندامه‌كانی ئه‌سێنن كه زۆر هه‌رزانترن و چێشته‌كه‌یانی پێئه‌ڕازێننه‌وه! تراكته‌كان بخوێننه‌وه: ( 3 كیلو گردن 1000 ) ، ( ران تازه ارزان‌تر از همه جا 1600 )  و سه‌وه‌ته‌یه‌ك پڕ له مله‌قۆچه‌ره و پێی مریشك! ئه‌مه تیكراری مێژووه! ده‌وه‌رانی ده‌ره‌جه‌به‌ندی كردنی مرۆڤه به 1 و 2 و 3 و ... تا مابێتیش هه‌ر ئه‌مه‌یه جا له جۆره‌كانی‌تریدا :

.20qavc8.jpg

20qax4z.jpg

20qavs0.jpg

 

/ 0 نظر / 13 بازدید