-          12-11 ساڵ پێش ئێستا و كاتێ له تاران خوێندكار بووم، جارێك كه بۆ سه‌ردانی مووزه‌ی " سه‌عد‌ئاباد " له گه‌ڵ مامۆستا و هاوپۆله‌كانم‌دا خه‌ریك‌بووین ئه‌چووینه ژووری مووزه‌كه‌وه، بیستنی ده‌نگی حه‌سه‌ن‌ زیره‌ك هه‌نگاوی شل كردم! له غوربه‌ت‌دا هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه ته‌نانه‌ت خۆشیشت نه‌ویستوون، ئه‌بن به خۆشه‌ویستت، چ بگات به شتێك كه هه‌میشه ئاشقی بیستنی بووبیت! راوه‌ستام و روانیم. ده‌نگه‌كه له ناو ئۆتۆموبیلێكی زۆر شیكه‌وه ئه‌هات! چه‌ند چركه‌یه‌ك تێپه‌ڕی و كابرایه‌كی جامانه‌ به سه‌ری كه‌وا و پانتۆڵ له پێی لێ‌دابه‌زی! ئه‌توت خاوه‌نی هه‌موو موڵكی دونیام! به دیتنی هه‌ر كوردێكی خاوه‌ن سامان له ده‌روونه‌وه ئه‌گه‌شامه‌وه! به فیزه‌وه روانیمه هاوكلاسه‌كانم و چاوێكم بۆ قرتاند!

-          ئێستا و دوای مه‌نتقی بوونی هه‌ستی كوردی له ته‌عه‌سسوبه‌وه بۆ ته‌عه‌ههود، هێشتا به بینینی وه‌ها دیمه‌نێك ئه‌گه‌شێمه‌وه! یه‌كێ له هۆكاره‌كانی دۆزینه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زێك و هه‌روه‌ها دروست‌بوونی هه‌ستی هاوده‌نگی و هاوده‌ردی، جل و به‌رگه! هه‌ر شتێك له شوێنی خۆیدا جوانه و نیشانه‌ی ئه‌ندێشه‌ی خاوێن و بێ‌گه‌ردی خاوه‌نه‌كه‌یه‌تی! رۆژه‌كانی ئه‌ووه‌ڵی پاییزی ئه‌مساڵ كاتێ رێم كه‌وته هونه‌رستانه‌وه، به بینینی كوڕێكی سادده به پانتۆڵێك و كڵاشێك له پێ كاتێ زانیم بۆ جێ‌به‌جێ كردنی كاره‌كانی تووشی كێشه‌ی سه‌خت بووه، ته‌نیا له به‌ر ئه‌وه‌ی پۆششه‌كه‌ی نیشت به سه‌ر دڵمه‌وه! كاره‌كه‌یه‌كم له رێگه‌یه‌كی تایبه‌تییه‌وه جێ‌به‌جێ كرد! ئه‌و مامۆستا تازه‌كاره‌م ئه‌مڕۆ دیته‌وه و زانیم هه‌ر له رۆژی دوای بینینی سه‌ره‌تاییه‌وه، به جۆرێكی جیاواز له ئه‌و رۆژه ئه‌گه‌ڕێت! كوردایه‌تی دیسان تووشی زه‌ره‌ری كردم!!!

-          فه‌لا و وه‌رزێڕ قیڕه‌یان به‌رز بوه‌ته‌وه كه باران و بارین نایه‌ڵێت زه‌وی‌یه‌كانیان بكێڵن! پار ئه‌م كاتانه دیسان ئه‌یانبۆڵاند كه وشك‌ساڵییه و نابارێت! حه‌سێب بازكردن به سه‌ر ئه‌م برا نه‌به‌زانه‌وه كه به‌شێكی به‌رچاویان ته‌نیا بۆ قازانجی كاتی خۆیان ئه‌ڕوانن تا ئێستا پشتی چه‌ند بزاڤی ئاخۆ له زه‌وی دابێت!

 

/ 5 نظر / 6 بازدید
sara

جالب بود.good luck

ماکوان

سلاو....زور جوان نوسسيته...دقيقا ساله له مه و بر روژيه ک له زانکو دا(له تاران) ارويم بو بازار له ناو تاکسيه کی دا بوم زور ناراحت و دل تنگی مال و دايک و بابم بوم ...عسر پر ناو چاوم بوگو لم کاته دنگه برزو بو...به چمه سر ناله شکينه....هر چی نواريم نه م زانی دنگی چيه تا سرم گرانده وه ديتم که موبايل کاورايکی کورده ......بو چند لحظه يه ک دلم باز بو به لام هر بو چه ن لحظه.... ايستايش که زور دلم تنگ بو به ئم درده دله بره ک سوک بوم....سر يرز و پيروز بی.... سرم له بده

هه‌ورامان

مانوو نه‌بی، سالێک پێش ئیستا بوو به‌ هۆی کاره‌که‌مه‌وه‌ چۆمه‌ دوکانی شاریکی وڵاتی سوید، هه‌ر که‌ چۆمه‌ ناو دوکانه‌که‌ ئه‌وشته‌ی من ئه‌م ویست بیهینم کابرایکی لا راوستابوو به جۆریک که‌ هه‌تا ئه‌و که‌سه‌ جیگای نه‌گۆراباێت من بۆم نه‌ئه‌کرا کاره‌که‌م ئه‌نجام به‌م، کابرا پشتی له‌ من بوو به‌لام هه‌ر له‌ هه‌وڵ کات که‌ چومه‌ ناو دوکانه‌که‌ پانتۆڵی کوردی ئه‌م که‌سه‌ سرنجی راکێشا بووم، له‌ پشتی سه‌ری راوستام پێم وت کاکه‌ زه‌حمه‌ت نه‌بێ ناچیته‌ ئه‌وڵاوه‌ ؟ که‌چی لایشی لێ نه‌کردمه‌وه‌! دیسان داواکه‌ی خۆم پێ وته‌وه‌ ،ئه‌مجار لای کردوه‌ لامه‌وه‌ وتی ببوره‌ هه‌وڵ جاریش گویم لێ بوو به‌ڵام قه‌د باوه‌رم نه‌ ئه‌کرد که‌سێک لێره‌ و ئیستا به‌ کوردی له‌ گه‌ڵ من قسه‌ بکات وام زانی هه‌ر ده‌نگه‌ وله‌ گوێی خۆما ده‌نگ ئه‌داته‌وه‌، منیش پێم وت منیش قه‌د چاوه‌روان نه‌بووم لێره‌ توشی کوردیه‌ک ئه‌ویش به‌ جڵی کوردی بم.

آوات رحیمی

بو دره نگ دره نگ سه ر له م غه ريبه ئه ده ن چاوه ريی نووسراوه کانتان و ليپرسينه کانتانم ئاوات-مه شهه د

هيروديا

يعنی ما که کردی بلد نيستيم آدم نبيديم؟؟