رۆژه‌كان به‌م‌جۆره به‌سه‌ر ئه‌به‌ین!!!<?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

له به‌رده‌م به‌سته‌نی‌فرۆشییه‌كه‌ی ته‌نیشت " دیژبانی " مه‌ریوانه‌وه ده‌مه‌و عه‌سر له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌رێكی هێزه‌ئینتیزامییه‌كان كه بووه به مشتری ئۆتۆموبیله‌که‌مان - و بڕیاره بیسێنێ -  ره‌د ئه‌بین! " ... گردی سه‌یوانی سنه كوچكه‌ڕه‌شه... " ئه‌بیسین كه له ناوه‌وه دێته ده‌رێ! ئه‌مه شتێكی سه‌رسووڕهێنه‌ره! ئێستا ئیتر له ناو ته‌كسی و دووكان و بازاڕدا بیستنی شتی وا ئاسایی‌یه! ئه‌فسه‌ره‌كه كه جه‌وانێكی سی و چه‌ند ساڵه‌یه و بۆ خۆی ئه‌ڵێ كه دوو ساڵه نیشته‌جێی مه‌ریوانه، له منی مه‌ریوانی زۆرتر ئاشنای هه‌یه! هه‌ر كه‌سی پێئه‌گات سه‌ری بۆ رائه‌وه‌شێنێ و چاخ‌سڵامه‌تییه‌ک به یه‌ك ئه‌ڵێن! تا نزیك بۆنگای فرۆش و سه‌ندنی ئۆتۆموبیلێك كه بڕیاره مامۆڵه‌که‌مان له‌وێدا ئه‌نجام بدرێت، كۆڵێك ئاگاداری تازه‌ی شاره‌كه‌م و خه‌ڵكه‌كه‌ی له زمایه‌وه ئه‌بیسم! خوایه! عاده‌تێكی زۆر به‌رچاو له كوردی داماو كه پێشتر و ئێستا ته‌نیا " خۆ " یان بۆ گرنگ بووه و خێری گیرفانیان له به‌رچاو گرتووه، ئاماده‌ بوون و ئاماده‌یشن كه نهێنییه‌كانی براكانیان به لای كه‌سێكه‌وه بدركێنن كه بۆی هه‌یه سبه‌ی بارێكی قاچاخیان بۆ ره‌د بكات!!!

ئه‌گه‌ینه به‌ر شوێنی مامۆڵه! كابرا هێنده خۆی به خاوه‌ن هه‌ق ئه‌زانێ! كه ئه‌یه‌وێ مامۆڵه‌كه به‌و جۆره‌ی بێت كه خۆی ئه‌یه‌وێت! ئێستا ئیتر باوكیشم هاتووه! كه وه‌زعه‌كه ئه‌بینێت تووڕه ئه‌بێت! ئه‌زانم له دڵیدا چی ئه‌گوزه‌رێت! ئه‌و ئه‌گه‌ر وه‌كوو ئه‌م كابرایه‌ی به پیاو زانیبایه‌ت... هه‌ڵئه‌سین كه بڕۆین! كابرا كه ئه‌زانێت مامۆڵه‌یه‌ك كه بۆ هه‌ر دوو لامان – و به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و! – به‌كه‌ڵكه، ئه‌كه‌وێته شوێنمان و به ئاغا ئاغا غه‌ڵه‌ت‌نامه‌یه‌ك ده‌ر ئه‌كات! و ئاخری كاره‌كه‌ كۆتایی دێت...

ئێستاش كه بووه به شه‌و هێشتا باوكم ده‌ستی نه‌بردووه بۆ پاره‌ی كابرا ! ئه‌و ئه‌ڵێت " به‌ڵا هه‌ر له ناباره‌كان ئه‌بێته‌وه! ". باوكم پێی وایه كه كابرا نۆرماڵ نییه و با ئه‌گه‌ر هاتوو دواتر هاته‌وه و مامۆڵه‌ی شێواند، به‌ڵاكه له سه‌ری بكاته‌وه! رۆژه‌كان به‌م‌جۆره به‌سه‌ر ئه‌به‌ین!!!

 

/ 1 نظر / 5 بازدید
sobhi

عجيبه . . . بابات خيلی پيره نه ؟ آخه خيلی خيلی پيرها خيلی به اين چيزا گير ميدن . قدر پدرت رو بدون . پدر . . . پدر . . . من پدرم رو نداشتم چیکار باید میکردم ؟ /// دلم خیلی برای " نیان" تنگ شده . همينجوری اينقدر دوستش دارم /// باز هم آرزوی موفقيت برای "هه وار " عزيز