-          ساڵی خوێندنی تازه له خوێندنگه‌كان ده‌ستی پێكرووه و من و ئاوات له هونه‌رستانی عیففه‌ت‌دا بووین به هاوكار! ئه‌و مودیره و منیش مامۆستا! له كار و باری ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری تازه به ده‌وران گه‌یشتووی ئێره، ساڵێكی قه‌یراناوی دیاره! بزانین ئه‌مساڵ ئه‌مێنین كه ساڵێكی‌تریش باس له ده‌سپێكردنی ساڵی تازه‌ی خوێندن بكه‌م؟!

-          مانگی ره‌مه‌زان ماوه‌یه‌كه ده‌ستی پێكردووه و دیسان كورد كردوویه به هه‌را كه ئه‌بێ له گه‌ڵ عه‌ره‌بستاندا رۆژوو بگرن! ئه‌مه هه‌ڵگری باری مه‌عنایی زۆره! لێره، هه‌موو ساڵێ رۆژێك دێرتر رۆژوو ئه‌گرن و رۆژێك دێرتر جه‌ژن ئه‌كه‌ن! من كه جارێك گیرم به ده‌ست مه‌لایه‌كی یه‌كجار ده‌نگ ناخۆشه‌وه كردووه كه هه‌موو به‌یانییه‌ك كات‌ژمێر چوار فوو ئه‌كات به بوڵه‌ند‌گۆدا و چی ئاهه‌نگی حه‌سه‌ن زیره‌كه ئه‌یكات به عه‌ره‌بییه‌كی عه‌جیب و غه‌ریب و خه‌و و خۆراكی له " نیان " شێواندووه! بۆ ناباری ماڵمان پاڵی داوه به فووكه‌ره‌كه‌ی مامۆستاوه!

-          جارێك له شاری " سنه " و پاش ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ باوكم دوای برسێتییه‌كی زۆر بڕیارمان‌دا بچین بۆ چێشت‌خانه‌یه‌ك و جگه‌ر بخۆین، فه‌‌رمانی ماشینه‌كه‌م چه‌رخاند و بردم بۆ جگه‌رییه‌ك كه ته‌نیا ناوه‌كه‌ی سه‌رنجی راكێشابووم: " جه‌رگ و دڵی چوارچرا ". ئێستاش باوكم هه‌ر باسی لێئه‌كات كه چۆن جگه‌ره‌كه به هۆی مانه‌وه‌ی نه‌خۆشمانی خستبوو و چۆن من ته‌نیا ناوێك خڵه‌تاندبوومی! پێره‌كه خوشكێكی مامۆستا هات بۆ خوێندنگه كه ناوێكی كوردی خۆشی بوو! " مه‌نسوور " ی هاوڕێمان كاتی زانی موشكیله‌یه‌ك كه‌وتوه‌ته كاری ئه‌و خوشكه‌وه، له خۆی رابورد و كاره‌كه‌ی بۆ جێ‌به‌جێ كرد كه به قیمه‌ت زه‌ره‌رێكی زۆری ماددی بۆ ئه‌و بوو! دواتر وتی كه‌سێك كه سی ساڵ پێش ئێستا هێنده كورد بووبێت كه كچه‌كه‌ی به كوردی ناو بنێت، رێزگرتنی واجبه! ئافه‌رین بۆ مه‌نسوور !

 

/ 4 نظر / 9 بازدید
ASo+

Noktegelek xosh bun, xwa cezay xert bato --

آوات

جا ليرا هه‌ر بنيام نازانی کی بانگه و کی نيه

nina

salam mer30 ke omadin o yesari ham be ma zadin manam omidvaram ke roozi betoonam zabane kordi ro bekhoonam akhe az bachegi az kordestn door shodam dar harhal azatoon mamnoonam movafagh bashid

baran-xak

جاتوخودا منسور ناوى كوردية برام ئة وناوة عةرةبى ية