-          كاتێ كار و پیشه‌ت له ئه‌تمۆسفێڕێكی وه‌هماوی و ناخۆشدا بگوزه‌رێت، راسته‌وخۆ به سه‌ر ژیان و ره‌وان و ره‌فتاردا كارلێگه‌ری ئه‌بێت. له شوێنی كاریمدا كه‌سانێك هه‌ن 8 ساڵی رابردوو چرا راهنه‌مای چه‌پیان لێئه‌دا كه‌چی ئێستا به راستدا ئه‌یپێچێنن! درۆ و حیزه‌فێڵی هێڵه – ته‌نانه‌ت سووره‌كانی به‌زاندووه! دوێنێ له‌م باره‌وه شتێكی سه‌رنج‌ڕاكێشم دی: كاكه حامید مامۆستایه‌كه به كاریزمایه‌كی به‌رچاو له نێوان خوێندكاره‌كاندا. به‌رپرسی یه‌كێ له به‌شه‌كانی ئێمه له ئیداره كه قسه و كرده‌وه‌ی له مودده‌تی ژیانیدا دوور بوون له یه‌كتر و تا درۆ مابێت له راست لائه‌دات، دوێنێ زه‌نگی دا بۆ ئاوات كه مودیری ئێره‌یه! له ته‌له‌فوندا چه‌ند قسه‌ی خراپی به كاك حامید وتبوو. ئاوات پێی وتبوو كه ئه‌گه‌ر له خۆی خه‌جاڵه‌ت ناكێشێت، له‌و به‌رماڵه‌ی دایمه به كۆڵیه‌وه و له زوانه به‌ڕۆژووه‌كه‌ی خه‌جاڵه‌ت كێشێت! هات و دای له ده‌رگه‌ی كلاسی كاك حامید. بانگی كرد و گووشی دا به ده‌شت خۆیه‌وه! هه‌ر له‌وێدا پێی ێت كه جه‌نابی به‌رپرس بۆچوونی چێ بووه! یارۆ تێر ترسا! له‌وه‌ی كه ساڵه‌هایه درۆ ئه‌كات و كه‌س پێی نازانێت!

-          پاییز به هه‌موو ره‌نگه‌كانیه‌وه هات! باران تا ئه‌مڕۆ باش باریوه. سه‌ردانێكی هه‌ورامان و ژا‌وه‌رۆ  به‌ده‌ستمه‌وه‌یه! چووم و گه‌ڕامه‌وه وێنه‌كانی دائه‌نێم...

/ 1 نظر / 14 بازدید