" فورووعی دین " !  <?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

مامۆستا " م " یه‌كێ له‌و هاوكارانه‌یه كه داستانی زۆری له لامانه! ئه‌مه‌ی خواره‌وه یه‌كێ له نموونه‌كانیه‌تی:

شوێن: دێهاتێكی " سه‌وڵاوا " – " هه‌جمنه " ، كلاسێكێ سه‌ره‌تایی كوڕانه

كات: شه‌ش ساڵ پێش ئێستا

مامۆستا كه خۆیشی به باشی له ده‌رسێك كه پێشتر وتوویه‌ته‌وه و ئێستا به‌ ته‌مایه له خوێندكاره‌كانی بپرسێته‌وه، نازانێت! روو ئه‌كاته‌ یه‌كێكیان و ئه‌پرسێت:

-          رۆڵه‌گیان هه‌ڵسه و " ئوسوولی دین " مان بۆ ناو ببه!

-          به‌ڵێ مامۆستا! ئوسوولی دین بریتن له : حه‌ج، زه‌كات، جه‌هاد و ...

-          بژیت! دانیشه! 20 ، ئافه‌رین...!!!

له ناكاو خوێندكارێكی‌تر له گۆشه‌ی كلاسه‌وه هه‌ڵئه‌سێت و ئه‌ڵێت:

-          باشه مامۆستا خۆ وه‌ڵامه‌كه‌ی دروست نه‌بوو! 20 ی چی! ئافه‌رینی چی؟!!!

مامۆستا ئه‌ڵێت بۆ چی؟

-          ئاخر مامۆستا ئه‌وانه‌ " فورووعی دین " بوون نه‌ك " ئوسوولی دین "! ئوسوول بریتین له : مه‌عاد و ...

-          ئافه‌رین بۆ تۆیش! كوره تۆیش 20! چه‌پڵه‌یه‌ك بۆ ئه‌میش!!!...

 

 

/ 2 نظر / 3 بازدید
حامید درودی

ماندوو نه‌بێ و ده‌سته‌کانت خۆش بێ. کوره‌ ئافه‌رین بۆ تۆیش! زۆر خۆش بوو له‌ به‌سه‌رهاته‌کانی مه‌لا نه‌سره‌دین ده‌چێ. ڕه‌نگه هه‌ر ئه‌وبێ به دووناودون که‌یشتبێته ئه‌و ئاواییانه‌ی سه‌وڵاوا.

صبحي

سلام . قالب جديد مبارك . به روزم