لــه كاتێكه‌وه " وه‌ستا كه‌ریمی نه‌ججاڕ " ژنی پێنجه‌می هێناوه

بڕوام به " ئه‌مریكا " نه‌ماوه!!!

                                       له هه‌ردووكیان خانه‌گومانم!

" وه‌ستا كه‌ریم " سی و حه‌وت ساڵ به " خاتوو رابێ " ی ئه‌وت: تۆ ژینمی!

                                       كه‌چی " داده‌ فاتمه‌ " ی به سه‌ریدا هاورد!

چه‌ند ساڵه هه‌موو مه‌عشووقه‌ پێشووه‌كانی " ئه‌مریكا " یش كه كۆن كه‌وتن

هه‌وێ دێت به سه‌ریاندا و

                                  ئه‌م داستانه هه‌ر درێژه‌ی ئه‌بێت!

لــه كاتێكه‌وه ئه‌بینم كوردێك هێنده گه‌وج ئه‌بێت كه به خۆی ئه‌ڵێت " ئێراقی " !

                                              بڕوام به " حاجی تۆفێقی ئاسنگه‌ر "  نه‌ماوه!

                                              له هه‌ردووكیان خانه‌گومانم!

هیچكامیان ناتوانن دڵیان به جۆرێ دامه‌زرێنن كه ژیانی سه‌ربه‌خۆ و جیا له براگه‌وه‌ره‌كه‌یان پێك بێنن!

ئاخر " حاجی تۆفێق " به حه‌فتا و شه‌ش ساڵ ته‌مه‌نه‌وه هێشتا كوڕه!

                                              - كارم به قسه‌ی خه‌ڵكه‌وه نییه كه ئه‌ڵێن پیاوه‌تی لێ نایه‌ت! -

له كاتێكه‌وه ...

/ 1 نظر / 6 بازدید
جه‌مشید

ده‌ستت خۆش بێت کاکه‌ سه‌لاح له‌و کاته‌وه‌ که‌ : ئه‌ه‌ هه‌مووه‌ فڕ و فیشاڵانه‌ی حاجی تۆفێق و وه‌ستا که‌ریمی نه‌ججاڕ ئه‌بینم ته‌نانه‌ت له‌ خۆیشم خانه‌گوومانم تا ده‌گات به‌ بـــــرا عه‌ره‌به‌کانمان!!