وێڵیان كه با هه‌ر بگه‌فن!       <?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

هه‌رخۆیان هه‌ردوو ته‌ره‌فن!           " گۆران "

" محمد قوچانی " ستوون‌نووسێكی رۆژنامه‌ی " شه‌رق " ه! ئه‌و یه‌كێ له‌وانه‌یه كه خۆیان به كه‌واسووری رێفۆرمیسته‌كانی ناوخۆی ئێران ئه‌زانن و " شه‌رق " یش كه ئێستا بووه به پێخۆری ده‌سه‌ڵات‌دارانی دوێنێ و دۆڕاوانی ئه‌مڕۆ و زمانحاڵی " ئیسلاح ته‌ڵه‌بان " ( ئه‌ڵبه‌ته ئه‌وان خۆیان هاوكات ئۆپۆزیسیۆن و پۆزیسیۆنیشن!!!). " قوچانی "  دوێنێ له سه‌روتاری شه‌رقدا كه‌وتوه‌ته په‌له‌قاژه‌ی پاش ده‌سه‌گوڵ به ئاودان و " توجیه " كردنی كاری كاریكاتۆریسته‌ ناسراوه‌كه‌ی رۆژنامه‌ی ئێران و وه‌ك خۆی ئه‌ڵێ " شهادت و گواهی " ئه‌دات كه مه‌به‌ستی ئه‌و كاریكاتۆریسته له كێشانی ته‌رحه‌كه‌ی نه‌ك هه‌تكی حورمه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ڵكوو ته‌نیا كێشانی ته‌رحێكی ئاسایی بووه! ئه‌م كاره و په‌له‌قاژه‌ی " قوچانی "  دوو حاڵی هه‌یه: یا خۆیان گه‌وجن یا جه‌ماوه‌ر به گێج ئه‌زانن! ئه‌گه‌ر وایه بۆچییه كه ئه‌م هه‌ڵه و سه‌هوانه ته‌نیا و هه‌میشه نه‌ته‌وه دوور له ده‌سه‌ڵاته‌كان ئه‌گرێته‌وه!؟ بۆچییه كه بۆ ته‌نیا جارێكیش كه بووه فارسه‌كان ناكه‌ن به ناوه‌رۆكی گاڵته‌كانیان؟ " قوچانی "  ئه‌ڵێت: ئه‌مڕۆ بارودۆخه‌كه ناسكه!!! ( ئه‌م قسه قۆڕه له مابه‌‌ینی هه‌موو پاوان‌خوازانی فارس و كورد و ... هاوبه‌شه! ده‌سه‌ڵاتی كوردیش هه‌ركاتێ كه‌م دێنێ و كار خراپ ئه‌كات هاواری ناسكی ئه‌وزاع به‌رز ئه‌كاته‌وه!) و پێویسته هه‌موو قه‌ومه‌كان!!! هێمنی و ئارامی و یه‌كێتییان بپارێزن! ئه‌م عه‌للامه‌ی رۆژگاره به جێی ئه‌وه بچێت شۆڤینیسته فارسه‌ پایته‌خت‌نشینه‌كان ئامۆژگاری بكات كه چیدی حورمه‌تی قه‌ڵه‌م رابگرن، رووئه‌كاته نه‌ته‌وه‌یه‌كه‌وه كه كه‌وتوه‌ته به‌ر په‌لاماره‌وه و داوا له‌وان ئه‌كات كه ناسكی ئه‌وزاع ده‌رك بكه‌ن! جل الخالق! ئیمانم هه‌یه كه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی به فارسی هاواری رووناك‌بیری به‌رز ئه‌كه‌نه‌وه و خۆیان به قسه‌ی زلی ناو كتێبه‌كانه‌وه ماتڵ كردووه، ته‌نیا فاشیستێكن كه ئه‌وانی‌تر به هیچ نازانن!

 

/ 1 نظر / 12 بازدید
یه زدانی

سلاو به شیعری شه ما له ی ئه وین به روژم