تۆ دڵته‌نگی بۆ بێوه‌ژن<?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

                           بۆ بێوه‌مێرد

                           بۆ ئه‌‌و كۆرپانه‌ی بێ‌بابن

منیش بۆ ئه‌و په‌ریزاد و سوارچاكانه‌ی

               ساڵه‌هایه له‌دایك نابن...

                                                              " په‌شێو "

-  -  -  -  -  -  -  -  -  -  -  -  -  -  -  -  -  -  -  -

كاتێ له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا چوارچرا چاوی به سێ‌گیان هه‌ڵهێنا كه هێشتا بڕوایان به به‌شه‌ردۆستی مابوو و حه‌یایان له مێژوو ئه‌كرد و ئابڕوویان نه‌نابووه گره‌وی مانه‌وه به هه‌ر نرخێ، بڕوا ناكه‌م قه‌ت پێش‌بینییان بكرادایه‌ت كه كورد هێنده به دوادا بچێته‌وه!

شوعوور و سیاسه‌ت‌زانینی زیاتر له شه‌ست ساڵ پێش ئێستا، " پێشه‌وا " ی خولقاند و پێشكه‌شی كرد كه‌چی ئه‌مڕۆ ئێمه به جێی پێشوه‌چوون و باش‌تر بوون له پێش و رابردوو، به دوادا چووین و گه‌ڕاوینه‌ته‌وه بۆ عه‌سری گاری و گاوئاسن!

ئه‌و سه‌رده‌مه رێبه‌رێك گیانی له رووی ئیختیار و ره‌زامه‌ندیی ته‌واوی خۆیه‌وه به‌خت كرد كه نه‌ته‌وه‌كه‌ی زیندوو بمێنێت، ئێستا رێبه‌ره‌كانمان نه‌ته‌وه‌یه‌ك فه‌نا ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان رۆژێ زیاتر بمێننه‌وه! جیاوازی له كوێوه تا كوێ؟! ئه‌گه‌ر هه‌موو عاله‌م چاوی له پێشه‌وه بێت ئێمه ئه‌بێ ته‌نیا خۆزگه به دوێنێ و رابردوومان بخۆین...

یادێ " پێشه‌وا " به‌رز و ناوی هه‌ر له دڵدا بمێنێ...

 

/ 1 نظر / 12 بازدید
صبحي

به روزم . نيان خيلي نازه . اميدوارم هميشه بمونه