به‌دبه‌ختییه‌كانی مرۆڤ ته‌واوبوونیان نییه...   " ڤان گۆغ "

هه‌ڵه‌بجه ئاخرین به‌دبه‌ختیی كورد نییه!

" هویت " پاژنه‌ئاشیلی كێ‌به‌ركێی مان و نه‌مانی دوو فه‌رهه‌نگ، نه‌ته‌وه و نیشتمانی سه‌ر كاغه‌زه! ئه‌وه‌ی ئازا بێت به شۆردنه‌وه‌ی شوناسی ئه‌وی‌تر له‌ناوی ئه‌بات و ئه‌یتوێنێته‌وه ئه‌وه‌ی له به‌ره‌نگاری‌دا كه‌م‌ته‌رخه‌م بێت ئیزن به‌وی‌تر ئه‌دات له ناوی‌بات! نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه " هویت " ی روون نه‌بێت و دانیشتووانی كۆمه‌ڵگایه‌ك كه له ناوه‌وه خاڵی بن و شتێكیان بۆ وتن پێنه‌بێت و بێ " هویت " بن ئه‌گه‌ر له رواڵه‌تیش دا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات بن ژیانیان پێكه‌نین‌دار و بێ‌‌خۆشی‌یه!

فه‌رز‌كه‌ن سبه‌ی ئه‌ووه‌ڵ وه‌خت – پێش ئه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ئاغه‌ی تاڵه‌بانی چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌رله‌وه‌ی جه‌نابی بارزانی قاوه‌توونه‌كه‌ی بخوات! – هه‌واڵمان پێبده‌ن كه ئێمه‌یش وه‌كوو هه‌مووان بووین به خاوه‌ن ئاڵای ره‌سمی و كورسیی له ناو نه‌ته‌وه‌ یه‌ك‌گرتووه‌كان! فه‌رزیش كه‌ن ئه‌و دوو خاوه‌ن‌شكۆ كه ناوم برد و هه‌موو خاوه‌ن‌شكۆكانی كورد كه خاوه‌ن حیزبیشن، بێ یه‌ك و دوو له ده‌سه‌ڵات خۆیان كێشایه‌وه و وازیان له پێگه‌ی ئه‌م دونیا هێنا و به ته‌مای خێری ئوخره‌وی مانه‌وه! چه‌ك‌داره‌كان وازیان له حیزبایه‌تی و ره‌نگ‌په‌ره‌ستی و كه‌س‌په‌ره‌ستی هێنا و چه‌كه‌كان بوون به ده‌سته‌گوڵی نه‌رگس! دووسبه‌ی هه‌ڵبژاردن كرا و بووین به خاوه‌ن ده‌وڵه‌ت، كۆمه‌ڵه‌ی نیشتمانی و سنووری جوگرافیایی. سێ‌سبه‌ی چی ئه‌كه‌ین؟! له‌م دونیا وه‌حشه‌تناك پڕئه‌ندێشه‌ی پێشكه‌وتووه‌دا چۆن هه‌ڵس و كه‌وت ئه‌كه‌ین؟ شتێكی به‌دیهی و ئاشكرایه كه پێویسته هه‌مووان هه‌وڵ به‌ین بۆ گه‌یشتن به ئاستێك له زانیاریی له شوناسی نه‌ته‌وه‌یی كه سبه‌ی روومان بێت خۆمان بكه‌ین به خاوه‌ن مێژووی پڕ له لاپه‌ڕه‌ی ره‌شی " هه‌ڵه‌بجه " ئاسا و به‌و وه‌زعه فه‌رزییه‌وه شانازی به خۆمان و بوونمانه‌وه بكه‌ین و له خۆشییه‌كانی ژیان به‌هره‌مه‌ند بین. سروشتی‌ترین مافی نه‌ته‌وه‌یه‌ك كه خاوه‌ن مێژوویه‌كی خوێناوی و هه‌ڵگری لاپه‌ڕه‌ی وه‌كوو " هه‌ڵه‌بجه‌ " یه ئه‌وه‌یه كه خاوه‌نه‌كانی " هویت " یان دیار و روون بێت و له ده‌روونه‌وه به خۆناسیی شیاوی ژیان له دونیای پێشكه‌وتوودا گه‌یشتبن... هۆشیار نه‌بین هه‌ڵه‌بجه ئاخرین به‌دبه‌ختیی كورد نییه!

گۆڕی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه پڕ له كۆتر و ناویان تێكه‌ڵ به عه‌تری باران بێت!

-  -  -  -  -  -  -  -  -  -  -  -  -  -  -  -  -  - -  -  -  -  -  -

ئه‌م كاره‌م پێنج‌ساڵ پێش ئێستا و له كارگه‌ی گرافیكی هونه‌رستانی عیففه‌ت‌دا ئه‌نجام‌داوه. نووسینه‌كه‌ی له‌تێكی شێعره‌كه‌ی " گۆران " ه كه ئه‌ڵێت:

من ئه‌و دیله‌م كه دیل‌كه‌ری زۆردارم...

وه‌ ئێستا " زۆردار " وه‌كوو رێگر و جه‌رده‌یه‌ك بێ‌هێزتر له هه‌موو‌كات به په‌تی ملیه‌وه ماتڵ رووبه‌ڕوونه‌وه له گه‌ڵ " عومه‌ر خاوه‌ر " و هه‌موو عومه‌‌‌رخاوه‌ره‌كانه! كێ بردوویه‌ته‌وه؟

 

.ئه‌م كاره‌م پێنج‌ساڵ پێش ئێستا و له كارگه‌ی گرافیكی هونه‌رستانی عیففه‌ت‌دا ئه‌نجام‌داوه. نووسینه‌كه‌ی له‌تێكی شێعره‌كه‌ی

/ 1 نظر / 11 بازدید
بي‌ده نگ

تو‌رابه خدا جماعت علميزاده وهنرور و... ازشعارو خودمطرح کردن به اصلاح کردي؛خو نواندن ؛ دست برداريد. اول به فکر خود باشيد .بعد به فکر هه‌لبجه. هه‌لبجه را عده‌اي مثل شما به آن روز انداخت