1-       له به‌یانییه‌وه بۆ ماوه‌ی سێ‌ڕۆژ كێ‌به‌ركێیی ساڵانه‌ی چوونه‌‌ژووری زانستگه‌كان ( كونكوری سه‌راسه‌ری زانكۆكان ) ده‌ست پێئه‌كات! گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر و كۆسپی فیكری خوێندكاران! مه‌شهووره كه لێره‌دا چوونه‌ناو زانستگه زۆر سه‌خته و هاتنه‌ده‌ری ئاسانه! ئاكامی ئه‌م هه‌موو سه‌خت‌گرتنه، رزگاربووانێكه له خوێندن كه له‌گه‌ڵ رۆژی ئه‌ووه‌ڵیاندا له باری فێربوونه‌وه زۆر جیاوازییان نییه!<?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

2-       به هاتنی هاوین و وه‌رزی گه‌رما، خه‌ڵكیش ئه‌كه‌ونه‌شوێن بیری باوه‌عه‌مره‌ی ته‌ڕاحانی جل و به‌رگ كه نه خۆیان له بنه‌ماكانی هونه‌ر و فه‌لسه‌فه‌ی پۆشاك ئاگادارن و نه شوێن‌كه‌وتووانیان شتێكی لێئه‌زانن! بڕوام وایه كه هه‌ركه‌س ئازاده له هه‌ڵبژاردنی شێوازی ژیانی و له‌وانه چۆنێتی جل له به‌ركردنی به‌ڵام ئه‌مه جۆرێك نه‌بێت كه ببێته هۆی ( اغتشاش بصري ) باقی ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگا! یه‌كێ له‌و وانانه‌ی كه له هونه‌رستاندا ده‌رسی ئه‌ده‌م، ( مبادي سواد بصري ) یه! سه‌رتان نه‌یه‌شێنم! ( تعادل ) و ( تناسب ) دوو كۆڵه‌كه‌ی داڕشتنی هه‌ر ئه‌سه‌رێكی هونه‌رییه! جل و به‌رگیش كه داڕێژه‌ری فۆرمه‌كه‌ی له راستیدا كاره‌كه‌ی ئه‌سه‌رێكی هونه‌رییه، پێویسته له‌مه ئاگادار بێت و جێ‌به‌جێی كات! بڕواننه جۆرێكی ده‌رپێی ژنانه‌ی بێ‌ (تناسب) ی وه‌حشه‌تناك!:

 

.

 

 

/ 6 نظر / 5 بازدید
کازیوه

به‌ڕێز بریا ڕوونت کردباوه مه‌به‌ستت له‌مه چییه له‌وێ که نووسیوته:‌ بڕواننه جۆرێكی ده‌رپێی ژنانه‌ی بێ‌ (تناسب) ی وه‌حشه‌تناك! ئه‌مه یانی چی و وه‌حشتناک بوونی ئه‌م وێنه‌یه له چی دایه؟ که باسی اغتشاشی بصری باقی ئه‌ندامان ده‌که‌ی ده‌کومه بیری باوه‌ر و بۆچوونی وشکه مه‌زهه‌بییه‌کان که ده‌ڵه‌ن ژن خۆی داپۆشێنێ‌با پیاوه‌کان تووشی هه‌ڵه و گوناح نه‌بن. یانی ژن به‌رپرسی کرده‌وه‌ی پیاوه. فێر ناکرێن که هه‌رچی ده‌یبینن به‌و مانایه نییه هی ئه‌وانه و ده‌بێ ده‌ستی بۆ درێژ بکه‌ن، دێن باسی اغتشاشی بصری ده‌که‌ن ... ئایا که پیاوێک قۆڵی ڕووت ده‌کات یان سنگی ده‌رده‌خات ژن به مافی خۆیان ده‌زانن به هی خۆیانی چاو لێبکه‌ن و اغتشاشت بصری په‌یدا بکه‌ن ، سه‌ری ده‌گه‌ڵ‌بسوڕێنن و ده‌ستی بۆ به‌رن و ...

په‌یــڤ

کاک سه‌لاح ئه‌ڵێم دواتر ئیتر ...............؟؟؟؟؟؟؟؟؟!!!!!!!!!!!!

علمي‌زاده

كازیوه‌ی خۆشه‌ویست! پێشتر وتم ئینسان‌ ئه‌توانێت به رووتی بێته ده‌رێ به‌ڵام ئه‌م كه‌سانه مه‌قنه‌عه ئه‌كه‌نه سه‌ریان، مانتۆ له به‌ریانه به‌ڵام شه‌رواڵه‌كه‌یان تا سه‌ر ئه‌ژنۆیانه! وه‌كوو ئه‌وه وایه مه‌لایه‌ك به كه‌وا و سه‌ڵته‌‌ی مه‌لاییه‌وه، كڵاو شاپۆیی‌یه‌ك بكاته سه‌ری و پاپیۆنێك ببه‌ستێته ملی! وه‌ك عه‌جه‌م ئه‌ڵێن: یا رومی رومی، یا زنگی زنگی! به بارێكیدا یه‌كسه‌ره‌ی بكه‌ینه‌وه! بژین...

Mariwaniyak ka la mariwan najit!

Zor zorm pe nakhosha ka janabishet pe daneita jega pei mala mohammadi mlchawr. nahwei libas poshini har kasek amri shakhsi khoyati o janabishet wa dyara "eghteshashati basri"t haya la khota. Qorban awi to basi la sar anosi o ba "wahshatnak"i da daneit lakhezmati rega o bochoni mala mlchawr o jondol islam daya. Zor zor ba dakhawa bo mariwan, hiwadarm janabet nemayandei nasli jawani mariwan nabit, ka nit...

سه‌لاح

جه‌نابی Mariwaniyak ka la mariwan najit! له گه‌ڵ رێزمدا وا دیاره باش له قسه‌كانم تێنه‌گه‌یشتوویت! من وتوومه تا كاتێ مه‌قنه‌عه‌یه‌كی گه‌وره به سه‌ر و مانتۆیه‌كیش له به‌ر بێت ئوسوولی هونه‌ری كه ئیتر نه قسه‌ی منه و نه هی جه‌نابی مه‌لامحه‌مه‌و! حوكم ئه‌كات كه ته‌ناسوب و ته‌عادوڵ ره‌عایه‌ت بكرێن! ئه‌مه باسێكی مه‌نتیقییه نه ژێستی دێمۆكراسی به خۆوه گرتن! مه‌رجیش نییه ئه‌گه‌ر شتێكی باش له زار جوندولئسلامه‌وه هات ئێمه خۆمانی لێ بشارینه‌وه! هه‌ر كه‌سێك بۆی هه‌یه و مافی خۆیه‌تی بۆچوونی خۆی ده‌ربڕێت! من و جه‌نابت له‌م هه‌قه بێ‌به‌ری نین! فه‌رموون هه‌موومان قسه‌ی خۆمان بكه‌ین! سپاس و ده‌ستان خۆش له هاوماڵ كردنم له گه‌ڵ جوندولئسلام! حوكمه‌كه‌یشتان دروسته! خۆ من مامه و كاكه نیم كه نوێنه‌ری بۆچوونی خه‌ڵك بم! نه مه‌ریوان موقه‌دده‌سه و نه من نوێنه‌رم! من به‌س نوێنه‌ری بۆچوونه‌كانی خۆمم و لاغه‌یر...

تریبوون

کاک سه‌لاحی‌ به‌ ڕێز، که‌ ئه‌م نوسراوه‌تم خوێنده‌وه‌ منیش وه‌ک کازیوه‌م بیر کرده‌وه‌. که‌ جوابی تۆم خوێنده‌وه‌ ته‌نیا ویستم بڵێم: بۆ کاکی من تۆ هێشتا نازانی که‌ ئه‌و به‌دبه‌دخه‌ته‌ خۆی "هه‌ڵی نه‌بژاردوه‌" مانتۆ و مه‌قنه‌ئه‌ی بێت؟ یانی تۆ نازانیت که‌ له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کدا ده‌ژیت که‌ نه‌ رومی بۆی هه‌یه‌ رومی بێت نه‌ زه‌نگی زه‌نگی؟ له‌گه‌ڵ ڕێزم‌دا