.4bq7q88.gif

ساڵی نوێ، كوردی نوێی پێویسته!

-          نابێت له فه‌رهه‌‌نگی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌كی پێشكه‌وتن‌خوازدا مه‌سه‌لی له‌و چه‌شنه‌ی كه له ناو كورددا هه‌یه به‌دی‌ بكرێت: سه‌د هه‌زار جار خۆزگه‌م به پار! ئه‌مه یانێ پار له ئه‌مساڵ ژیرتر بووین! یانێ دۆڕاندن! خۆزگه‌م به پار خواستن ئاكامی بێ‌به‌رنامه‌یی وه‌حشه‌تناكه!

-          له یه‌كه‌م چركه‌كانی ساڵی نوێ‌دا ئه‌زانیت كه 365 رۆژ و 6 كات‌ژمێری‌تر ساڵێكی‌تر دێت و ئه‌مه‌ی كه هێشتا ده‌ستت پێنه‌كردووه كۆن ئه‌كات! به پێچه‌وانه‌وه له كوردستان‌دا كه‌س نازانێت سبه‌ی بڕیاره چی رووبدات و كه‌س و له هیچ جنسێك – له سه‌رۆكه‌كانه‌وه بگره تا دانیشتووانی دوورترین ئاوه‌دانی كوردستان -  هیچ به‌رنامه‌یه‌كیان بۆ به‌یانی نییه! ئێره ته‌نیا له رووی شانسه‌وه ئه‌گه‌ڕێت! رێك وه‌كوو كرێكاره‌كانی سه‌ر چوارڕای " شه‌بڕه‌نگ " ی شاره‌كه‌ی من كه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌ووه‌ڵ وه‌خت ئه‌ڕۆنه سه‌رشه‌قام و چاوه‌ڕوانی هاتنی كه‌سێك ئه‌مێننه‌وه كه كارێكیان پێدابدات و كه‌سیان نازانن كه له‌وڕۆژه‌دا كار ئه‌بێت یا نه؟ له ساڵی نوێدا تا بیر و ئه‌ندێشه‌ی نوێمان نه‌بێت، وه‌زع له سه‌ر ده‌وری پێشوو ئه‌مێنێته‌وه و

-          ئه‌مساڵ كه‌ڕه‌نای شه‌ڕ له لایه‌ن چه‌رخێنه‌رانی مێشك‌ڕزیوی شه‌ڕخوازی جیهانه‌وه لێئه‌درێت و په‌یتا په‌یتا هه‌ڕه‌شه‌ی به یه‌كدا هه‌ڵگژاندیان ئه‌بیسین! له سه‌ره‌تای ساڵی نوێدا ئاواته‌خوازم هه‌موومان بینه‌ری ساڵێكی بێ‌شه‌ڕ و روو له ئاشتی بین و دانیشتووانی كوردستانیش سروودی ئاشتی سه‌ربده‌ن و رێبه‌رانیش ببن به خاوه‌ن ئه‌قڵانییه‌تی پێشكه‌وتوو و دوژمنانیش ژیرتر بن!نه‌ورۆزتان پیرۆز و ساڵه‌كه‌تان لێواولێو بێت له كۆتر و نه‌رگس...

 

/ 10 نظر / 13 بازدید
مهدی

سلام سر سبز ترین بهار تقدیم تو باد…………آوای خوش هزار تقدیم تو باد گویند که لحظه ایست روییدن عشق………..آن لحظه هزار بار تیقدم تو باد عیدت مبارک عزیزم انشااله صد سال آپ باشی بیایم پیشت ما که عیدی نداریم بهم بدیم پا شو بیا به هم لینک بدیم ندیده دوست دارم

چاڵاوه‌

نه‌ورۆزی خۆتیش پیرۆز و سه‌رکه‌وتوو بی

کاوه ئاهه‌نگه‌ری

هاوڕێی هێژام، خوشک و برای ئازیزم له ناخی دڵمه‌وه هاتنی نه‌وڕۆزی 2707 کوردیتان پیڕۆزبایی پێده‌ڵێم و هیوادارم که ساڵی نوێ ساڵی نوێبوونه‌ی ژیانی کوردان و ساڵی ئازادی کوردستان بێت برای بچووکتان کاوه ئاهه‌نگه‌ری

قربانی

سلاو له ئيوه برای هيژا برای به ريزم له ناخی دلمه هاتنی سالی نويتان پيروزبايی پی ئه ليم هيوادارم سالی نوی ئه مسال ببيته سالی ئاشتی و ئازادی

دختر باران

ساقيا آمدن عيد مبارک بادت .... وقتی اومدی وبلاگم تکميل نبود حالا تکميل شده هيوادارم ساليکی خوش بيت بو ئيوه و همه موو ئه وانه ی که به جوريک له گه ل ئيوه ئه ژين

ا-هومت

سلاو؛ سالی خوشی ئيوه‌يش خوش و پر له سه‌ربه‌رزی

هه‌ژار

ىه‌ڕێز کاک سه‌لاح ! نه‌ورۆز له‌ ئێوه‌ پیرۆز ، به‌هیوای ساڵێکی به‌ به‌ره‌که‌ت و به‌ سۆز، به‌ دوور له‌ گه‌ردو تۆز و پڕ له‌ مێوژ و گوێز ! هه‌ر بژی

xebat

نەورۆزتان پیرۆز. بە هیوای دڵ خۆشی بۆ هەمووان.

سامان

سلاو نه وروز له هه موو کوردان پيروز بيت