بوومه‌له‌رزه‌ی به‌یعه‌تی مامه !

-          بمانه‌وێت و نه‌مانه‌وێت، له شوێنێك‌دا ئه‌ژین كه ناوی كوردستانه و به ئێمه‌یش ئه‌ڵێن كورد ! كه وا بوو دڵخواز نییه كه پشت له میلله‌ت هه‌ڵكه‌ین و ئینكاری " هویت " و شوناسی خۆمان بكه‌ین! ئه‌وپه‌ڕی بێ‌ویژدانیشه كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كاتی تاقم و كه‌سێك خوشك و برایانی باقی به‌شه‌كانی كوردستان بفرۆشین وه‌كوو ئه‌وه‌ی رێبه‌رانی كورد هه‌موو كاتێك كردوویانه! ماوه‌یه‌كی كورت پێش ئێستا، سه‌رۆكی سیاسه‌ت نه‌زانی به ژیرله ده‌رچووی پێشووی كورد و ئێستای ئێێێێێێێێێێراق، مام‌جه‌لال، له ئانكارا و له به‌رانبه‌ر سه‌رۆك‌وه‌زیرانی توركییه و دووربینه‌كانی ته‌له‌ڤیزیۆنییه‌وه رای‌گه‌یاند كه دوژمنی توركییه دوژمنی ئێمه‌یه! مه‌به‌ستی راسته‌وخۆی ناوبراو، هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل و تێكۆشه‌رانی كوردی باكوور بوو! ئه‌و كه به پێی عاده‌تی هه‌میشه‌یی - كه هه‌ر چه‌ند جارێك سه‌ر له پێته‌ختێكی ناوچه ده‌ریه‌نێت و به‌یعه‌تی گه‌وره‌یی و بچووكی رائه‌گه‌‌نێت – مامه‌ڵه‌ی به كورد ئه‌كرد، نه‌یئه‌زانی كه ته‌ره‌فی تورك هێنده نه‌فام نییه كه ئه‌م قسه‌یه‌ی بێ‌هووده له ژێر زمانی ده‌ركێشابێت! جا چ زێر زمانێكیش!

-          ئه‌ڵێن نه‌زانێك به‌ردێك ئه‌خاته چایێك كه به هه‌زار ژیر ده‌رنایه‌ت! ئێستا كه جه‌نابی توركییه هه‌ڕه‌شه‌ی له‌شكه‌ركێشی بۆ سه‌ر باشووری كوردستان ئه‌كات، له ئه‌و په‌ڕی سه‌رشۆڕی‌دا له میدیاكانی زه‌رد و سه‌وزی بكوژی كورده‌وه، باس له‌وه ئه‌كرێت كه ئه‌گه‌ر هات و تورك هێرشی هێنا، ئه‌ركی گه‌ریلا چی ئه‌بێت؟! دوێنێ كه په‌یمانیان له گه‌ڵ توركییه ئه‌به‌ست و خۆیان به هاوپه‌یمانی ئه‌زانی، چی بووه كه ئێستا به جێی دادگایی كردنی خوێڕی‌گه‌ریی رێبه‌رانیان كه تووشی هه‌ڵه‌ی هێنده به‌رچاو بوون كه توركییه ئیزن به خۆی ئه‌دات ئاشكرا باس له هێرشی سه‌ربازی و داگیركردنی كه‌ركووك بكات، قسه‌ی ئه‌ركه‌كانی ه. پ. گ له كاتی هێرش‌دا ئه‌كه‌ن!

-          " خلایق هر چه لایق " ! ئه‌م ئه‌قڵییه‌ته هه‌ر ئه‌و سه‌رۆكانیه لایه‌قه!

/ 3 نظر / 13 بازدید
سحر

سلام دوست عزیز، اگه میخوای چیزی شبیه تبلیغات Google اما به فارسی توی وبلاگت بگذاری و از این راه هم درآمد داشته باشی و هم سایتت یا هر چیز دیگه ای را در بقیه سایتها معرفی کنی تا بازدیدکننده هات زیاد بشن، یه سری به سایت ads.blogabzar.com بزن. کافیه وبلاگت در روز بیشتر از 10 بازذدیدکننده داشته باشه. یادت نره بعد از ورود به سیستم، کد HTML شون را توی سایتت بگذاری تا برات اعتبار تولید کنه. وگرنه بعد از چند روز اعتبارت تموم میشه و آگهی هات دیگه پخش نمیشن. اگه هم بلد نیستی این کار را بکنی میتونی قالب وبلاگت را براشون میل کنی تا خودشون برات انجام بدن - فعلا که خوب راه می آن :) فقط لطفا موقع ثبت نام، در قسمت نام معرف بنویس: sahar1986 یه سری بشون بزن و امکاناتشون را ببین. ضرر نداره :) قربانت سحر

باران

به داخی گرانه وه ئه مه یه که م جار نییه ، ئاخرین جاریش نابێت . نازانم کورد بۆ ئه بێت هه میشه بۆ دوژمنان پێشمه‌ رگه بێت و بۆ خۆی دوژمن و برا کوژ. ئه وه ش له رێبه ڕه کانمان/ئه و ه له ته‌لفزێونه‌کانمان/ ئه مه ش له خه لکه‌که‌مان. خوایه‌ کێ تاوانبار که‌م؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟