ئه‌مڕۆ ئازه‌ری<?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

سبه‌ی نۆبه‌ی كورده!

1-       له‌م رۆژانه‌دا رۆژنامه‌ی ئێران كاریكاتۆرێكی بڵاو كربووه‌وه كه تێیدا به هاووڵاتییانی ئازه‌ری ته‌وهینی كردبوو. ئه‌مه كه ئازه‌رییه‌كان له درێژایی ساڵانی رابردوو و بۆ ماوه‌ی زیاتر له 70 ساڵه كه‌وتوونه‌ته به‌ر هێرشی به‌ربڵاوی ته‌بلیغاتی بۆ نیشان‌دانیان به نه‌زان و ... ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ترسی ده‌سه‌ڵات له سه‌رهه‌ڵدانی نه‌ته‌وه‌ دوورخراوه‌كان له ده‌سه‌ڵات و ئازه‌ریش وه‌كوو كه‌مایه‌تییه‌ك كه زۆرینه له ئێران‌دا پێك دێنن! هه‌میشه هۆی ترسی فارسه شۆڤینیسته‌كان بوون بۆیه ئه‌وانیش هه‌وڵیان داوه به " نهادینه " كردنی ئه‌م بیره گڵاوه كه ئازه‌ری ... و .... نن به جه‌ماوه‌ری نیشان ده‌ن كه ئه‌وان نابێ به هیچ جۆرێ له كۆمه‌ڵگادا ببن به خاوه‌ن وه‌زن و جێگه‌ی تایبه‌ت...

2-       ئه‌وه‌ی كه بۆ چی تا ئێستا نه‌یانتوانیوه وه‌كوو ئه‌وه‌ی ده‌رهه‌ق به ئازه‌رییان كردووه، هێرش كه‌نه سه‌ر فه‌رهه‌نگی ئێمه هۆكاری زۆریان هه‌یه كه جێگه‌ی باس لێره‌دا نین به‌ڵام گومانی تێدا نییه كه بێ‌ده‌نگی ئێمه‌ش له ئاست رووداوی له‌م چه‌شنه، سازكردنی رێگه‌یه بۆ شۆڤینیسمی فارس كه سبه‌ی و له نۆره‌ی كورددا به‌ ته‌جروبه‌گرتن له پێشینه‌ی هێرشی ئه‌مڕۆیان بۆ سه‌ر گه‌لانی‌تر به‌هێزتر و به‌به‌رنامه‌ی باشتره‌وه گه‌مارۆی ئێمه‌ش بده‌ن و ... بۆیه گرنگه ئه‌مڕۆ هه‌موومان هێرشی له‌م چه‌شنه مه‌حكووم بكه‌ین و هاوپه‌یمانی ( لانی كه‌م تاكتیكی ) خۆمان له گه‌ڵ ئازه‌ریی‌كان نیشان بده‌ین...

 

/ 4 نظر / 11 بازدید
40tike

من این کاریکاتور رو ندیدم ولی اذری زبان ها بعضی هاشون شورشو در اوردن. اونا حتی ما کردا رو هم به باد توهین گرفتن. همه نه ولی بعضی از ترکا واقعن شورشو در آوردن. یعنی در عمل فرقی با فارس افراطی کرد افراطی یا هر جایی افراطی ندارن و فقط نشون میدن که از سطح فرهنگ پایین تری نسبت به بقیه اقوام ایرانی قرار دارن! به طرز احمقانه ای مدعی کل ایران و کلیه استان ها از جمله مناطق کرد نشین هستن. یکی شون به من میگفت مهاباد ترک نشین بوده بعدن کردا مثل صهیونیستا!!!!!! اونجا رو اشغال کردن . نه سوات تاریخی درست حسابی دارن نه عرضه مطالعه و در نهایت همه رو از جمله فارسا رو به باد بد و بیراه کشیدن ! همون بهتر که دولت جمشون کنه چون مطمین باشید بعد از فارسا سراغ کردا هم میان این ترکا اونم با شعار ترک کوهی!

هه‌ژار

زۆر به‌ڕێز کاک سه‌لاح ! بۆچوونه‌که‌تان زۆر باشه‌ ، دیاره‌ سه‌باره‌ت به‌ نێولێنانی ئه‌و گرووپه‌ ئینسانه‌ی که‌ له‌ چوارچێوه‌ی سیاسی - جوگرافیایی هه‌نووکه‌یی ده‌وڵه‌تیی ئێران ده‌ژین زاراوه‌ی جیاواز به‌ کار ده‌هێندرێ ، به‌ڵام من پێم وایه‌ ترکی ئازه‌ربایجانی به‌ ته‌واوی له‌ جێی خۆی دایه‌، چونکوو ئه‌وانه‌ی له‌ سه‌ر ناسنامه‌ی سیاسی و کولتووری خۆیان ده‌که‌نه‌وه‌ ، وا به‌ خۆیان ده‌ڵێن. پنکتێکی ناو نووسینه‌که‌تانم زۆر به‌ دڵ نه‌بوو ، به‌ بۆصوونی من پشتیوانی له‌م جووڵانه‌وه‌ ناسنامه‌ خوازییه‌ نابێ تاکتیکی بێ. ڕاسته‌ له‌وانه‌یه‌ هێزی پاڵپێوه‌نه‌ری زۆرێکان له‌ ناو ئه‌و گه‌له‌ دا ئێستا ناسیۆنالیزمی ئێتنیکی بێ ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش وا بجوویڵێنه‌وه‌ ظ جیاوازییه‌کمان نابێ له‌ گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی نکووڵی له‌ بوونمان ده‌که‌ن. به‌ داخه‌وه‌ وێژیاکی ( دیسکۆرس ، گفتمان) سه‌ره‌کی له‌ ناو کۆڕ و کۆمه‌ڵی ترکی ئازه‌ربایجانی به‌ مێژووه‌وه‌ نووسانه‌ و له‌ سه‌ر کورش و بابه‌ک له‌ گه‌ڵ پان ئێرانیسته‌کان شه‌ڕه‌قسه‌یانه‌، وابزانم له‌ گه‌ڵ پشتیوانی له‌ داوخوازی ناسنامه‌ یی ئه‌وان ،پێداگرتن له‌ سه‌ر ناسیۆنالیزمی مه‌ده‌نی ئه‌رکی ئه‌مڕۆیه‌.

کاوه ئاهه‌نگه‌ری

سڵاو دۆستان سه‌باره‌ت به کورد ده‌بێ بڵێم که زۆر به‌سه‌ر ئێمه‌ش هاتووهم ئه‌گه‌ر له‌بیرتان بێت چه‌ندساڵ له‌وه‌پێش به هۆی کاروکاسبی ژنانی کورد له کوردستانه‌وه بۆ تاران، مه‌لایه‌ک(پێم‌وابێ جنتی) کووتی که شه‌ڕه‌ف له بازاڕدا کڕیاری نیه‌ و هه‌ر هه‌؛ووی ئه‌و ته‌حقیره ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌ی که کراوین. ئێمه زیاتر زوڵمان دیوه‌و لێده‌چێت...

هه‌ژار

کاک کاوه‌ ! حه‌من پێم وانییه‌ زوڵم و زۆرداری گروپێک له‌ گروپێکی دیکه‌، یان ده‌وڵه‌تێک له‌ شارومه‌ندانی شیاوی پێوان بێ. ئه‌وه‌ی که‌ خه‌ڵکی ترکی ئازه‌ربایجان له‌ بواری ناسنامه‌ی سیاسی و کولتورییه‌وه‌ زۆردارییان له‌ گه‌ڵ کراوه‌ ، له‌ وه‌ ناگۆڕێ که‌ ئه‌و زوڵمه‌ش کراوه‌. که‌وابوو هه‌م قسه‌وقسه‌ڵۆکی جه‌نه‌تی و چ کاریکاتۆر و نووسراوه‌که‌ی ڕۆژنامه‌ی ئێران هه‌ر دوویان شیاوی شه‌رمه‌زار کردنن. هه‌ر بژی !