هه‌ره‌س!

كاتێك هیوایه‌ك چه‌كه‌ره بێنێ، ئاواتێك به دی نه‌یه‌ت، ئارمانێك به پرتووكاوی بمێنێته‌وه و ته‌نیا جێگه‌ی دیسانه‌وه جاوینی مابێت، پڕ ئاشكرایه كه خاوه‌ن هیوا و ئاوات و ئارمانه‌كه‌یش بخرێته په‌راوێزه‌وه و ئه‌و ته‌مه‌نه‌ی – كه بۆی هه‌یه خۆیشی ئه‌مڕۆ نه‌توانێت ته‌وجیهێكی مه‌نتقی ببێت بۆی!- كه كردبووی به قه‌ڵغان بۆ "كه‌سانێكی‌تر"، ئه‌مڕۆ له لایه‌ن هه‌ر ئه‌و "كه‌سانی‌تر"ه‌وه، به بابردوو و بێ‌منه‌ت ناوی ببرێت! سروشتییه كه ئه‌م كه‌سه شه‌و بدوورێت به رۆژه‌وه و له ناوه‌وه خاڵی بێته‌وه و به رووخاوی بیر له‌و هه‌موو رابردووه بكاته‌وه كه ئه‌و كات پێی وابوو داهاتوو و داهاتووان به ئیفتخاره‌و ناوی ئه‌به‌ن و باسی ئه‌كه‌ن:

جامانه‌یه‌ك، مشتێ هیوا و چه‌ن چیا!

بنه به‌ردێ، كه ساڵه‌ها تیا ژیا !

سه‌رما و سۆڵه، به‌ردی چه‌قیو له سه‌هۆڵ

سوێندی گه‌وره، به مشتێ خاك، تۆزێ خۆڵ

هه‌موو رۆژێ: بۆنی بارووت، ره‌نگی خوێن

ئاواره‌یی، هه‌ر رۆژێكی له یه‌ك شوێن!

هه‌زار دیمه‌ن، هه‌زار تابلۆی پرتووكاو

رێژه ئه‌چن، له یادیا و له به‌ر چاو

* * *

لێره‌دا منیش قوڵفم كرد و هیچم بۆ نه‌هات كه شێعره‌كه‌ی پێ‌ته‌واو كه‌م! له گه‌ڵ داوای لێبوردن‌دا... ئه‌مه تێكه‌ڵێكه، له ختووكه و نقورچك! نازانی بگریت یان پێكه‌نی. هاوكات ختووكه‌ت ئه‌ده‌ن و نقورچكت لێئه‌گرن! دنیایه‌كی سه‌یره...!

 

 

/ 0 نظر / 5 بازدید