1-    چه‌ند رۆژێكه دایكم له سه‌فه‌رێكی " ئه‌ودیو " گه‌ڕاوه‌ته‌وه! ئه‌و پێی وایه كه ژیانی خه‌ڵكی " سلێمانی " ته‌واو ناله‌باره! ناڕه‌حه‌ته له‌وه‌ی كه ئه‌و خه‌ڵكه هێشتا نازانن چۆن ماڵه‌كانیان وه‌كوو ئه‌وه‌ی لێره هه‌یه بڕازێننه‌وه به جۆرێ كه شیاوی گوزه‌رانێكێ ئارام بێت! شكایه‌تیشی له‌وه هه‌یه كه خوارده‌مه‌نییه‌كانیان ته‌نیا " كمیت "یان هه‌یه و بێ " كیفیت"ن! ئه‌مانه ته‌نیا به‌شێكن له‌و ده‌لیلانه‌ی دایكم قانع بێت كه ژیان له ئه‌م دیو زۆر باش‌تر و خۆشتره له‌و دیو!<?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

2-    زستان له دووكانی كاكه‌ هادی بووم! لێره له كاتی ساردی هه‌وادا، خوارده‌مه‌نی زستانه ئه‌فرۆشن! چۆنه‌ر و نۆكی كوڵاو و باقله! جا چون ئه‌مانه ئه‌شغاڵیان لێ‌ئه‌كه‌وێته‌وه ناچارن له سه‌ر هه‌ر مێزێكی دووكانه‌‌كه سه‌تڵێكی ئه‌شغاڵ دانێن! له رۆژێكدا ژنێكی خه‌ڵكی " سلێمانی " و منداڵه‌كانی هاتنه ژوورێ! كاتی چوونه ده‌ره‌وه ژنه‌كه هاواری به‌رز بووبوه‌وه كه ئه‌م سه‌تڵی ئه‌شغاڵانه چین دایان‌ناوه؟! ئه‌و پێی وابوو ئه‌مانه حه‌زی‌خواردن ئه‌په‌ڕێنن بۆیه ئه‌یوت: هه‌زار ره‌حمه‌ت له سلێمانی وا له سه‌ر مێزه‌كانی‌دا به جێی سه‌تڵی ئه‌شغاڵ، په‌رداخی ئاویان داناوه!

3-       هه‌موومان به جێیه‌ك داهاتووین كه تێیدا ژیاوین و عاده‌تمان پێ گرتووه و هه‌موویشمان راست ئه‌كه‌ین و له جێی خۆیدا هه‌قمان هه‌یه!!!

 

/ 0 نظر / 11 بازدید