شه‌ڕ، ئه‌و شته‌ی كه قه‌ت كۆتایی نایه‌ت!

-          له كورده‌واریدا و له دێهاته‌كاندا هێشتا باوه كاتێ دوو مناڵ شه‌ڕ ئه‌كه‌ن، بینه‌رانی شه‌ڕه‌كه ئه‌بن به دوو ده‌سته‌وه و هه‌ر كامیان یه‌كێك له شه‌ڕكه‌ره‌كان ئه‌كه‌ن به شێری خۆیان و به قیڕه هه‌ستیان وا ئه‌بزوێنن كه ئه‌بێ حه‌تمه‌ن شێری خۆیان شه‌ڕه‌كه بباته‌وه! مناڵه‌كانیش كه وائه‌زانن ئه‌مه راسته تا بێ زۆرتر به گژ یه‌كتردا ئه‌چن! ئێستا شه‌ڕی ئیسرائیل و حیزبوڵڵایش رێك وای لێهاتووه! شه‌ڕێك كه ژن و مناڵی بێ‌تاوان بوونه‌ته قوربانیی چه‌ند شه‌ڕه‌نگێزێك كه ئینسانییه‌ت له وجوودیاندا تۆراوه و هه‌ركامه‌یش شێری كه‌سانێكن!

-          پێش له دایك بوون له كه‌سیان نه‌پرسیوه كه حه‌ز ئه‌كات له كوێ له دایك بێت و له كام نه‌ته‌وه بێت و ...! هه‌رگیز و تا ئه‌مڕۆ له‌وه‌ی كه كوردم و له كوردستان ئه‌ژیم – هه‌رچه‌ند كه ئه‌مه به مانای بێ‌به‌ش‌بوونه له زۆرێ له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانی مرۆڤ! – ناڕازی نه‌بووم و نیم به‌ڵام زۆر ده‌مێكه له‌وانه‌ی كه سیاسه‌تمان ئه‌كه‌ن و له ئاكامی بۆچوونیart-big-4645.jpg مێشكی رزیو و بیری گڵاویان تووشی ده‌ردیسه‌ر و شه‌ڕمان ئه‌كه‌ن، ناڕازیم! ئه‌مانه تاقمێ جه‌نایه‌تكارن كه زۆریش لێیان تووڕه نیم! له‌مانه نه‌فام‌تر ئه‌وانه‌ن كه بۆ به‌رگری له‌ بوون و پاراستنی ئه‌م تاقمه چه‌ك ئه‌كه‌نه شانیان و ته‌قه له ئینسانییه‌ت ئه‌كه‌ن! رشانه‌وه‌م دێت له‌وانه‌یش كه له‌م كارانه پشتگیری ئه‌كه‌ن! شه‌ڕ شتێك نییه كه له ئاسمانه‌وه باریبێت! شه‌ڕ ده‌سكردێ چه‌ند كه‌سێكه كه مانیان و بوونیان پێیه‌وه گرێ‌درواه. دیسان ده‌نگی ته‌قه و بۆنی بارووت له "لوبنان"ه‌وه ئه‌وه‌مان ئه‌خاته‌وه یاد كه ژینگه‌ی ئێمه و ده‌ور و به‌رمان شوێنی به‌گژاچوونی كه‌سانێكه كه ئه‌بێ وایش بن! كه‌سانێك كه هه‌ركامه‌یان پارێزه‌ری مه‌نفه‌عه‌تی زلكه‌سانی‌ترن! له‌م ناوه‌دا ئێمه‌ین كه مه‌زڵوومان و كۆڵبه‌رانی هه‌میشه‌یین! ئێمه‌ین كه ئه‌بێ بارهه‌ڵگر و بێگاری‌كێشی رزیوترین مێشكه‌كانی هه‌موو مێژوو بین! رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستێك ژینگه‌ی ئێمه‌یه كه بڕوا ناكه‌م تا ئه‌مڕۆ له ناو ده‌سه‌ڵاتدارانیدا كه‌سێكی تێدا هه‌ڵكه‌وتبێ كه بیری له خۆشبه‌ختی مرۆڤه‌كان كردبێته‌وه! و دیسان شه‌ڕ...

 

 

/ 0 نظر / 13 بازدید