هه‌ره‌سی هێلكه‌ی گه‌نیو !

-          یه‌كه‌م: له كورده‌واریدا باوه كاتێ كه‌ڵه‌شێرێك له ناوه‌ختدا بخوێنێت، سه‌ری ئه‌بڕن! كورد به ته‌جروبه بۆی ده‌ركه‌وتووه كه نابێت له ناوه‌ختدا بخوێنیت! ئه‌مه هه‌ڵگری باری فه‌لسه‌فی قووڵه! هه‌ر كارێك و هه‌ر قسه‌یه‌ك شوێن و كاتی تایبه‌تی خۆی پێویسته و ئه‌مه یه‌كێك له پێوه‌ره‌كانی ژیری و لێهاتوویی‌یه!

-          له " مه‌ریوان " كه من تێیدا ئه‌ژیم، ماوه‌یه‌كه هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه ته‌مه‌نێكیان لێ‌گوزه‌راوه و مه‌ینه‌تی رۆژگاریان زۆرتر به چاویان دیوه، پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی ته‌حریم‌كردنی ئێران كه‌وتوونه‌ته ئازووقه جه‌م‌كردنه‌وه و به پێی توانا له رۆن و برنجه‌وه تا ئاردیان هه‌مار كردووه! ئه‌وان ئه‌زانن كاتێ به‌ڕێوه‌به‌رانی كۆمه‌ڵگا ناوه‌خت ئه‌دوێن و ناپوخت قسه‌ئه‌كه‌ن، دووكه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌چێته چاوی ئه‌مان و دیسان به ته‌جروبه‌ی گرانی و نه‌بوونی دیتنی ساڵانی زوو، خوارده‌مه‌نی - چییان بۆ بكرێت – هه‌‌ڵئه‌گرن!

-          بووشكه‌یه‌ك نه‌وت كه نرخی ئاسایی چوارهه‌زار تمه‌‌‌نه، دوێنێ له مه‌ریواندا به نه‌وه‌د‌هه‌زار تمه‌ن ئه‌فرۆشرا! یانێ به بیست و دوو به‌رابه‌ری خۆی! درۆیه كه ئه‌ڵێن به سه‌ر نه‌وته‌وه خه‌وتووین! راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له ژێر هه‌ره‌سی هێلكه‌ی گه‌نیودا خه‌وتووین!

/ 0 نظر / 5 بازدید