ئیعدامی " سه‌ددام " سه‌ركه‌وتنی مه‌زن!

1-       وه‌زعێك كه تێیدا ئه‌ژین به‌پێی تواناكانمانه نه‌ك حه‌زه‌كانمان! هه‌موو گه‌لێكیش به رێژه‌ی وه‌زن و لیاقه‌ت و لێهاتوویی خۆیانه‌وه به ئامانجه‌كانی ئه‌گات! بڕوا ناكه‌م تا ئێستا هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ك به قه‌د كورد تووشی " ته‌وه‌ههومی قیداسه‌ت " و ئه‌له‌كی خۆ به پیرۆز زانین بووبێت! ئه‌گه‌ر چاویلكه‌ی " ناپێلئۆن " ی له چاو لابه‌ین و به روانگه‌یه‌كی حه‌قێقه‌ت‌بینه‌وه بڕوانینه راستییه‌كان، به ئاسانی بۆمان روون ئه‌بێته‌وه كه گرفتی كورد، زۆرینه‌یان ناوخۆیین و به " ئه‌وانی‌تر " ه‌وه نه‌به‌ستراونه‌ته‌وه! ئێمه جیا له‌وه‌ی كه دژه‌مرۆڤێك وه‌كوو " سه‌ددام " و ده‌یان و سه‌دانی وه‌ك ئه‌و له درێژایی مێژوودا بوون به له‌مپه‌ر و رێگر له به‌رانبه‌رماندا، فره زۆرتر له‌وانه، له‌خۆمان و به فه‌رهه‌نگ و زمان و ره‌گه‌زی خۆمانه‌وه چه‌قیون به حه‌زه‌كانماندا و ئێمه‌یان كردووه به گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن كێشه‌ی ناوخۆییه‌وه كه بۆ لابردنی باری قورسی ئه‌م لاوازییه په‌نا ئه‌به‌ینه تاوان‌بار‌كردنی ده‌ور و به‌رمان ...

2-       له كاتێكه‌وه " سید‌الرئیس " یان گرت،  ناو ده‌میان پشكنی و ژێر شه‌رواڵه‌كه‌ی گه‌ڕان و وه‌كوو خوێڕییه‌ك نیشانیان‌دا به هه‌موو جیهانیان، ئیتر ئه‌و مرد و له‌و كاته‌وه ته‌نیا سه‌مبولی جه‌نایه‌تكارێكی بێ‌ڕه‌حمه كه له‌ هه‌ر حاڵدا ئه‌بێت سزای تاوانه‌كانی بداته‌وه! من له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نیم كه ئه‌و ئه‌بوایه‌ت جارێك وه‌ڵامی جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌ر هه‌ق به كورد بدایه‌ته‌وه! به پێچه‌وانه دادگایی‌كردنی به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره و مه‌زن بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ناوچه ئه‌زانم كه چیدی پێویستی به درێژه‌دان نه‌بوو! ئێستا ئیتر مێژوو نه‌ته‌وه باڵاده‌سته‌كان ناینووسنه‌وه! بۆ یه‌كه‌م‌جار له ته‌مه‌نم‌دا دوێنێ له ده‌نگ و ره‌نگی ئێرانه‌وه بیستم كه " سه‌ددام " بكوژی 180 هه‌زار كورد بووه له ژینۆسایدی به ناو ئه‌نفالدا! تارانییه‌ك به تاسه‌وه وتی كه چۆن ئه‌توانین هه‌ڵه‌بجه له بیر ببه‌ینه‌وه، بێ‌ئه‌وه‌ی كه كورد بێت! ئه‌وه‌ی كه هه‌مووان باس له گه‌وره‌تاوانێكی وا ئه‌كه‌ن كه پێشتر كه‌س بێجگه له خۆمان باسی نه‌ئه‌كرد ئاكامی دادگایی‌كردنی ناوبراوه! ئه‌مانه گشت سه‌ركه‌وتنن! ئیتر كه‌س ناتوانێت تاوانه‌كان بشارێته‌وه و له بیرییش ناچنه‌وه! ده‌ورانی ره‌وایه‌تی ده‌ماوده‌م نه‌ماوه! شته‌كان وه‌ک خۆیان تۆمار كراون! دڵنگه‌ران نه‌بین له‌وه‌ی كه بۆ چی وای لێهات! گرنگ ئه‌وه‌یه كه ژیرانه به به‌رنامه‌یه‌كی ئابڕووداره‌وه هه‌نگاو بنێین و ئیتر واز له هه‌ڵه‌كانمان بێنین!

 

/ 4 نظر / 13 بازدید
مسعوود

پیرۆزبایی ساڵی تازه و جه‌ژنی قوربان "به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی مانشێت " به بۆنه‌ی هاتنی ساڵی نوێی زایینی و جه‌ژنی قوربان پیرۆزبایی له گشت گه‌لی کورد، ده‌کات و هیواداره که ساڵی 2007، ساڵێک بێت پڕ له شادی و سه‌رکه‌وتن بۆ گه‌له‌که‌مان و ژیانێکی ئازاد. پیرۆزبایی تایبه‌تیشم هه‌یه بۆ دۆستان و ڕۆژنامه‌وانان و هیوادارم که له ساڵی تازه‌ش دا بتوانین پڕبارتر و ڕه‌نگینتر په‌ره و درێژه به چالاکیه‌کانمان بده‌ین. هه‌ر که‌سێکیش خوازیاری لینک کردنی وێبلاگه‌که‌ی له مانشێت دایه ده‌توانێ پێوه‌ندی بگرێت و ... بۆ دیتنی دواترین هه‌واڵه‌کانی کوردستان و ناوچه‌ش ده‌توانن سه‌ردانی مانشێت بکه‌ن: www.manshet.blogfa.com به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی ده‌نگوباسی مانشێت مه‌سعوود حه‌قیقه‌ت فه‌ر(مه‌ناف)

صلاح الدین خدیو

کاک سه لاحی بهریز!زور سپاس بو سه ردانه که تان.بیستبووم که ویبلاگتان هه یه به لام نه مده زانی ویبلاگه که تان ئه وه نده جوان و ریک و پیک و پر ناوه روکه! ئاواتی سه رکه وتنتان بو ده خوازم.

کاوه ئاهه‌نگه‌ری

به‌ڕێز کاک سه‌لاح عیلمیزاده هیواو خه‌ون و ئاواتم ئاگابوونه‌وه‌ی کورد به سه‌ر خۆیی و واقیعی بوونێتی، پێم وابێ ئه‌و ئاسته ده‌توانێت هانده‌ر و ڕابه‌رێکی باش بێت. له‌گه‌ڵ ڕێز و سپاسم بۆ سه‌ردانه‌که‌تان و هه‌موو هاوڕێیانت کاوه ئاهه‌نگه‌ری بلژیک

جه‌مشید

وێڕای سڵاوێکی گه‌رم له‌م زستانه‌ سارده‌دا برای به‌‌ڕێزم کاک سه‌لاح گیان ماندوو نه‌بیت ده‌ستت خۆش بێت بۆ ئه‌و وتاره‌ و بۆ تێبینیه‌که‌یشت سپاسی هه‌ستی به‌تینت ده‌که‌م ماڵاوا...