چه‌ند تێبینی و داوای لێبوردن!

یه‌كه‌م: هه‌ر میوانێك كه ئێره به سه‌ر ئه‌كاته‌وه خۆشه‌ویستی ئێمه‌یه و جێگه‌ی له سه‌ر سه‌رمانه به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌تی تێبینی نووسین له سه‌ر نووسراوه‌كان به خۆیه‌وه هه‌موار بكات! " لێره‌دا" ئێمه هێنده گرفتارین كه چیدی شوێنی " موجادیله " مان بۆ نامێنێته‌وه!

دووهه‌م: له‌م چه‌ند رۆژه‌دا چه‌ند خۆشه‌ویستێك له سه‌ر نووسینێكی ئێره‌ تێبینییان دانابوو و دواتر بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونی خۆم باشتر بگه‌یه‌نم ( چون پێم وایه كه ئیجاز له نوسینی بلاگستاندا هونه‌ره و پێویستیشه و تا ئێستا هه‌وڵم داوه له ئیتناب و درێژه‌وتن خۆبپارێزم و ئه‌مه بووه‌ته هۆی خراپ تێگه‌یشتنی چه‌ند دۆستێك) روانینی خۆم له سه‌ر " كلیت " ی كێشه‌یه‌‌ك و له قاڵبی نووسراوه‌یه‌كی‌تردا ده‌ربڕیبوو! هه‌رگیز نه شێوه‌ی خۆم بووه و نه له شه‌ئنی میوانی خۆشه‌ویستی ئێره‌دا بینیومه كه رووی قسه‌م خوێنه‌رانی نووسینه‌كانم بێت! ئه‌مانه كه لێره‌دا باسی ئه‌كرێن، ئه‌و شتانه‌ن كه روانگه‌م نیشان ئه‌ده‌ن و بۆیان هه‌یه كه ناڕاست بن وه‌ك چۆن بۆیشی هه‌یه كه بۆچوونی ئێوه‌یش و هه‌موومان له سه‌ر شتێك ناڕاست بێت! ئه‌مانه هه‌رگیز له وه‌ڵامی بۆچوونێكدا و ده‌رهه‌ق به كه‌سێك كه نه ئه‌یناسم و نه ته‌نانه‌ت ناوی ئه‌زانم، نه‌وتراون!

سێهه‌م: نه نانم ئه‌‌ده‌ن نه نانتان ئه‌ده‌م! ئێوه ناوی ئه‌سڵی و نیشانی من ئه‌زانن، من نازانم رووی قسه‌یشم له كێیه به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌متوانیبوو جۆرێ قسه كه‌م كه ئێوه وای لێ تێنه‌گه‌ن دیسانه‌وه داوای لێبوردنتان لێئه‌كه‌م چون به راستی وا نه‌بووه! دڵخۆشی بۆ چه‌ن ئازیزه له‌وانه تریبوون ی هێژا و كازیوه‌ی به‌ڕێز...

/ 0 نظر / 6 بازدید