-          زۆری نه‌ماوه دیسان هه‌ڵبژاردنه‌كان له ئێره بازاڕی گه‌رم ببێته‌وه! شۆرای شار ئه‌و جێگه‌یه كه گومانی زۆری له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه خراوه‌ته پاڵ و ئه‌حواڵ راستییه‌كان ئه‌سه‌لمێنێت! له جه‌ریانی هه‌موو هه‌ڵبژاردنێكدا و له‌وانه‌یش له لایه‌ن پاڵێوراوانی شۆرای شاره‌وه، بۆ بزواندنی هه‌ستی كورد په‌نا ئه‌به‌نه كوردایه‌تی نواندن و به كه‌واو و پانتۆڵ و كلێته و كڵاش و ... ئه‌گه‌ڕێن و له بنكه‌كانی ته‌بلیغاتی خۆیشیاندا به دامه‌زراندنی كه‌ره‌سته‌ی گوێ‌كه‌ڕكه‌ری زه‌ماوه‌نه‌وه سروودی شۆڕشگێڕانه!!! و گۆرانی – ئه‌وانه‌ی كه له كاتی‌تردا و له حاڵی ئاسایی " غیرمجاز " ن! -  هه‌مه‌ڕه‌نگه ئه‌خه‌نه سه‌ر و له ئه‌م شۆڕشگێڕییه‌شدا شه‌و و رۆژ ئه‌دوورن به یه‌كه‌وه و ...

-          رۆژی هه‌ینی رێپێوانی سه‌راسه‌ری بوو لێره‌دا. ئه‌م رۆژه چه‌ند عینوانی هه‌یه كه یه‌كێكیان رۆژی خوێندكاری پێئه‌ڵێن. كات‌ژمێر 9،12 ی به‌یانی هه‌ینی كاتێ له به‌رانبه‌ر مزگه‌وتی جامیعه‌‌ی مه‌ریوان تێپه‌ڕ ئه‌بووم له بنكه‌ی رێپێوانه‌وه ده‌نگێكی سه‌یرم ئه‌بیست: شلێره گیان شلێره  له به‌گزاده‌ی هه‌ولێره ...! و ئه‌مه یانێ چه‌ند گوناهی گه‌وره: شلێره و گیان و به‌گزاده و هه‌ولێر كه هه‌موو قه‌ده‌غه‌ن! ئه‌ی چی رووی داوه كه بوون به شه‌رعی؟!

-          هه‌مووان زانیویانه چۆن هه‌ستمان ببزوێنن؟! دمه‌كێك یان ئورگێك، گۆرانیبێژێكی زه‌ماوه‌نی و چۆپییه‌ك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بكه‌وینه جووڵه‌! ئاستی شوعووری هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك به زۆر شت دیاری ئه‌دات. ئێمه وه‌زعمان چۆنه؟؟؟

/ 0 نظر / 13 بازدید