" شارام نازری " و ئاڵا !!!<?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌رۆك‌كۆمارێكێ پێشووی ئه‌مریكام به‌لاوه جوانه كه ئه‌ڵێ: ( له نیشتمانت مه‌پرسه چی بۆ تۆ كردووه!؟ له خۆت بپرسه چیت بۆ نیشتمانت كردووه!). ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا هه‌واڵێك له ناو ماڵپه‌ڕه‌ كه‌م‌ژماره‌ كوردییه‌كاندا بڵاو بووه‌وه كه گوایه " شارام نازری " مامۆستای مووسیقی له كۆنسێرتێكدا له به‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای كوردستان تا لابردنی ئه‌و ئاڵایه ئیجرای راوه‌ستاندووه! و ئه‌مه بووه هۆی دیتنی یه‌ك لای رووداوه‌كه و شته‌كان وه‌كوو باقی شته‌كانی‌تر كوردیزه‌كران! و به چاوی شۆڕشگێڕییه‌وه! ( كه كورد له‌مه‌دا كه‌می نییه!) روانرایه تێی و ...

ئه‌وه‌ی كه بۆ نازری كاری وای كردووه، دڵنیام ده‌لیلێكێ بۆ خۆی هه‌یه! ئه‌مشه‌و كاتێ ئه‌مڕوانییه كۆنسێرتێكێ گه‌وره‌ی ئۆركێستری ئه‌رمه‌نستان كه ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا له تاران و له‌گه‌ڵ " نازری " به كوردی ئیجرایان كرد، بیرم له‌وه كرده‌وه كه ئه‌و بۆ كورد كه‌ڵكی زۆرتر بووه یان " ئاڵا به‌ده‌ستانی " " هه‌ڵپه‌ركێكه‌ر"ی " چۆپی له ئاڵا" !؟؟؟

كاتێ له هه‌موو شوێنێكدا بۆ دیتنی كاره‌كانی مامۆستا شارام ده‌ست و پێ ئه‌شكێنن و هه‌مووان وه‌كوو كوردێك ئه‌یناسن و خۆیشی هه‌موو كاتێ به كوردبوونی خۆی شانازی كردووه( قه‌ت له‌بیرم ناچێ كاتێ خوێندكار بووم و له جارێك رێم كه‌وته ماڵی، چۆن ده‌ر و دیواری ماڵه‌که‌ی بۆنی كوردایه‌تی لێئه‌هات!) و وه‌كوو وه‌فدی فه‌رهه‌نگی بێ جیره و مه‌واجبی كورد و بێ هیچ ئیددعایه‌ک كاری خۆی ئه‌كات و له كاتێكدا هیچ غه‌یره كوردێك ناوی سه‌ركرده‌یه‌ك له هه‌زاران مودده‌عی سه‌ركردایه‌تی " خود‌خوانده"ی كورد له چۆڵترین شوێنی جیهانیشدا ناهێنن! هه‌ر ئه‌وانه هه‌موویان به هۆی كوردبوونی شارامی نازرییه‌وه سڵاو بۆ رۆحی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ئه‌نێرن كه ئه‌وی په‌روه‌رده كردووه و " چه‌قۆ و تفه‌نگ و فیشه‌ك " كه كردوویانه به پێناسه‌ی كورد پووچه‌ڵ ئه‌كاته‌وه و هه‌زاران كه‌س كه بۆی هه‌یه له‌ حاڵی ئاساییدا كورد به هیچ نه‌زانن، له به‌ر پێیدا هه‌ڵئه‌سنه‌وه و كرنووش بۆ هونه‌ره‌كه‌ی ئه‌به‌ن كه هه‌مووسات بۆنی كوردی لێ‌ئه‌كرێت...

هێنده " كورده نامووسی " گه‌ری به خه‌رجدا نه‌ده‌ین!

خۆتان ئه‌م وێنانه هه‌ڵسه‌نگێنن! له لایه‌كه‌وه شارام و  ئۆركێستری ئه‌رمه‌نستان و رێزی "ئه‌وانی‌تر" كوردێك و له لایه‌كی‌تره‌وه...!!!

                             

                          

 

 

/ 3 نظر / 12 بازدید
milwankey shin

ببووره کاک سه‌لاح به‌ڵام ئه‌و وێنه‌یه‌ت بێ سه‌رچاوه لێره داناوه که‌س نازانێ له کوێ و بۆچی گرتراوه و ئایا ئه‌و چه‌ند که‌سه رازین جه‌نابت وێنه‌که‌یان بۆ ئه‌و سوژه‌یه لێره دابنێی؟ پێم وایه ئه‌وانه‌ی به ئاڵایه‌ک و سرودێکی ئه‌ی ره‌قیب و زاهیر کوردن هیچیان بۆ کورد کردبێ . به‌ڵام شارام نازریش تازه خه‌ریکه چه‌ند کارێک به کوردی ئه‌نجام ده‌دا و به‌رهه‌مه فارسیه‌کانی له کوردێکانی زۆرتره،دروست وه‌ک کاک موحه‌مه‌دی قازی وه‌رگێر که له فه‌رانسه‌وه به فارسی زۆربه‌ی شاکاره‌ ئه‌ده‌به‌کانی وه‌رگێراوه به‌ڵام له یه‌ک دو کتێب زیاتر بۆ کورد هیچی وه‌رنه‌گێراوه ... ئه‌ویش له‌سه‌ر کورد بوون به فارسی! جا هه‌ر چه‌ند زۆریشم رێز بۆ کار و تێکۆشانیان هه‌یه به‌ڵام ده‌یانتوانی زیاتر خزمه‌ت به زمان و هونه‌ری کوردی بکه‌ن و ...

سه‌لاح

ملوانكه‌ی خۆشه‌ویست! با س له سه‌ر خزمه‌ت یان بێ‌خزمه‌تی نییه! منیش ناڵێم نازری موقه‌دده‌سه و بێ‌ هه‌ڵه، نازری هونه‌رمه‌نده و هونه‌ریش سنووری نییه! له هونه‌ردا ناو بێ‌مانایه و ناوه‌رۆك گرنگه! فارسی و كوردی له مووسیقی‌دا كه پێیان وایه زمانێكێ جیهانی بێت زۆر به‌رچاو نییه!‌هه‌ستی نازری هه‌مو ساتێ ؛ میزاجی كورده‌واری؛یی هه‌ژاندووه! ناوبراو نابێ پێناسه‌ی كوردی لێ‌بسنرێته‌وه چون نه‌یویستووه شلووق‌كاریی شۆڕشگێرانه‌یی!!!تاقمێ ئاڵاهه‌ڵگر قه‌بووڵ ‌كات! ئه‌و وێنه‌یشه له سه‌ر سایتێكێ دیكه وه‌رم‌گرتووه و ناڕه‌زایه‌تییه‌ك نیشان ئه‌دات! ئێره‌ش خۆ مه‌حه‌له‌ی خۆمان له مه‌ریوان نییه كه وێنه‌ی خاتوو ڕوقیه بێ‌ئیزنی خۆی نه‌گرم! ئێره... ئێمه‌یش له‌وانه‌ی ته‌‌نیا شوعاری خاڵین كه‌متر هه‌وڵمان بۆ كورد نه‌داوه! بژین...

ئاراس

وه‌ڵا راسه‌که‌ی کاک سه‌لاح ...