ئه‌مڕۆ بۆ رێزگرتن له خوێندكارانی سه‌ركه‌وتوو و ئه‌وانه‌ی كه له تاقی‌كردنه‌وه‌كانی نۆبه‌تی ئه‌ووه‌ڵی ساڵی خوێندنی ئه‌مساڵ‌دا و له كلاسه‌كانی هونه‌رستانی عیففه‌ت پله‌ی2rc5yeu.jpg یه‌كه‌م تا سێهه‌میان به‌ده‌ست هێناوه، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به به‌شداری مامۆستایان و خوێندكارانی هونه‌رستان به‌ڕێوه چوو و هاوكات له‌گه‌ڵ به‌خشینی خه‌ڵات به هه‌ژده‌كه‌س له كچه‌كان، هاووانه‌كانیشیان بۆ ده‌ربڕینی خۆشحاڵی و هاوبه‌شی خۆیان به نواندنی شانۆ و ئاواز ره‌ونه‌قیان به كۆبوونه‌وه‌كه به‌خشی. له‌گه‌ڵ خه‌ڵاته‌كانیشدا، له لایه‌ن هونه‌رستانه‌وه ته‌قدیرنامه‌یه‌ك پێشكه‌ش خوێندكاران كرا كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

" خوێندكاری هێژا...........

ئێستا كه به یارمه‌تی خوا و هیممه‌تی خۆت و مامۆستایانت توانیوته له تاقی‌كردنه‌وه‌كانی ده‌رسی ئیمساڵدا پله‌ی ... به ده‌ست بێنیت، پیرۆزبایی له خۆت و مامۆستایان و بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزت ئه‌كه‌ین و هیوادارین ببیت به خزمه‌تگوزارێكی به‌وره بۆ نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ت و هه‌موو ساتێك به دڵه‌وه ئاگادار بیت كه مرۆڤایه‌تی پێویستی به تۆی ئاشتی‌پارێز و ئاشتی‌په‌روه‌ره و نه‌فره‌تی له شه‌ڕ و دڵ‌ڕه‌شی‌یه.

هونه‌رستانی كچانه‌ی عیففه‌تی سه‌وڵاوا "

2j2b9tt.jpg

2irmduh.jpg

چنان قحط سالی شد اندر دمشق     که یاران فراموش کردند عشق!

زۆرێك پێش له ئێستا و له ساڵانی سه‌ره‌تایی خوێندنمدا ئه‌م شێعره‌ی " سه‌عدی " كه ده‌سپێكه‌كه‌ی ئه‌و به‌یته‌ی ژووره‌وه بوو، له ئاخره‌كانی كتێبی فارسی‌دا ئه‌خوێندرا! ئێستا كه دڵداران رۆژیان هه‌یه و ڤالانتاین هێدی‌هێدی بووه به به‌شێك له فه‌رهه‌نگی ئێمه‌یش كه‌وتوومه‌ته بیر ئه‌و شێعره! هه‌ر چه‌ند زۆر پێوه‌ندییان به یه‌كه‌وه نییه به‌ڵام لێره به هۆی گرفته‌كان كه له راده به‌ده‌رن، شته خۆشه‌كان له ئه‌و په‌ڕی بێ‌ڕه‌نگیدان! به هیوای به ئاكام گه‌یشتنی هه‌موو دڵدارییه‌ك...

/ 14 نظر / 6 بازدید
نمایش نظرات قبلی
قاسم تاباک

هاوريی به ريز و خوشه ويست سه ره تا روژی خوشه ويستی له ته واوی ئاشقانی ولاته که م به تايبه تی ئاشقانی خاک و خولی نيشتمان پيروز بی.هيواردارم ئه و ريگايه ت دريژه پيبده ی زور پيروزه.نوسيبووت نانوسم له راستيدا ناتوانم زور کار له سه ر ويبلاگه که م بکه م.له يه ک دوو شيوينی ديکه واته روژنامه گه ری خه ريکم هه رواها به هوی ده رسيشه وه ناتوانم کار بو ويبلاگه که م بکه م.ديسان مه منون هيوادارم سه رکه وتوو بی

پيری

سلاو سوپاس نوی بوينه وه

دختر ايرونی

سلام وبلاگ زيبا و قشنگی داری.مطلبت رو خوندم.راستی امروز اسپندارمذگان هست.روز عشق ايرونی///امروز بر شما و همه بچه های ايرونی مبارک باشه موفق باشيد راستی اگه دوست داشتی به وب من هم يه سری بزن از طرف : دختر ايرونی

هاوری

سڵاو کاک سه‌لاح سپاس بۆ هه‌ستی به گوڕتان و ماندوو نه‌بن سه‌رکه‌وتنی زۆرتنتان ئاواته‌ خوازم

جه‌مشید

ڕۆژی جیهانی زمانی زگماکی پیرۆزبێت. به‌ هیوای ئه‌و رۆژه‌ی منداڵانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌‌کان به‌ زمانی خۆیان بتوانن بخوێنن و بنووسن.

عه تا(چاوه روان)

سلاو و خوشه ویستی دیره به لام له توو هه موو کوردی پیروز بی. شه وه ژانێك له باڵای ئه ستێره یه كه وه پێچراو ئێمه به یان هه ر هه موومان تارایه كی زێڕینمان به روخساری عه شق دا دا ژانێك په ڵه هه ورێكی داگرت و ئێمه پاش نمه بارانێك لێومان به لێوی نێرگزه وه شه ڕابی كرد ............... هیوادارم بو خویندنه وه ی ئه م هونراوه سه ربه رزمان که ی و بیر ورات بنووسی هه ر بژی

محسن

داواکارم ليتان که شه عر کوردی له ناو ام پرشن بلاگتان استفاده بکن وبی هنيرن بو يه ميچ

افراسياب

سلاو کاک سه لاح چونی کاکه باشی برای به ريز. وبلاگه که تان جوان و رازاوه يه. باشه پرسياريک؟ ئه و وبلاگه ته نيا هی خوته يان هی کچانيشه؟ بو من شتيک نابينم هی کچانی سه ول ئاوا کاکه مه يدان بده ن به و کچانه با بننوسن و به ادبياتی کوردی اشنا بن مالئاوا