كوردپه‌سه‌ن !<?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

دوێنێ له كوردستان‌تی‌ڤی یه‌وه به‌شێك له ئیجرای گرووپێكی ئێرانیم دی كه له فێستیڤاڵێكی ئه‌ودیودا به‌شدارییان كردبوو! نازانم چ مێشكێكی بێ‌به‌هره له شتی باش ئه‌م گرووپانه بۆ ده‌عوه‌ت كردن هه‌ڵئه‌بژێرێت! ئه‌مه با بمێنێت! ئه‌م گرووپه كه له 14 كه‌س پێك هاتبوو، كاكی كارگێڕ و فیلم‌هه‌ڵگر گیریان دابوو به كچێكی كراس كه‌وه كه عوودی ئه‌ژه‌ند و باقی 13 ئه‌ندامه‌كه‌ی به خاس و خراپ نیشان نه‌ئه‌دا ! ئه‌توت ئێره شوێنی هه‌ڵبژاردنی كچی ساڵه! ئاخر وه‌ك شتێ یارۆ كورد په‌سه‌ن بوو...!!!

غه‌ریبی!

قسه‌یه‌كی " جه‌لال " ی هاوڕێم له بیر ناچێته‌وه! ئه‌وه كه ( له شاری " سنه " زۆرتر له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م دونیایه هه‌ست به غه‌ریبی ئه‌كه‌م... ) ! منیش دوێنێ له " سنه " بووم! نازانم بۆ ئه‌بێ بۆچوونی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ئێره وابێ كه كه‌وا و پانتۆڵ له‌به‌ر، هیچ نازانن! رێك ئه‌مانیش بوون به ناوه‌ندی ده‌نگ و ره‌نگی سنه كه له شانۆكانیدا هه‌میشه ئه‌وه‌ی نابار و ناشیرین و كارله‌ق بێت، ته‌قله له سه‌ر و پانتۆلی كوردی له پێیه! ئه‌مانه نابنه هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌ڵێم باشترین هاوڕێكانم خه‌ڵكی " سنه " ن! 

كۆتایی...

سالي دگر گذشت و اميدي دگر گذشت

آوخ كه تا شديم خبر بي‌خبر گذشت...

ئه‌مڕۆ ساڵی خوێندنی 85-84 كۆتایی هات! پڕ له حه‌سره‌ت و سیخناخ له ده‌رد! ده‌ردی دووری! مناڵه‌كان هه‌موو چاویان نمی كێشابوو! كچه‌كان ئیتر قه‌ت وه‌كوو خوێندكار ناتوانن خوێندنگه ببیننه‌وه! دیپلۆم گرتنیان یانێ خواحافیزی له خوێندنگه! و ئه‌مه ئه‌مڕۆ رووی دا!

 

/ 0 نظر / 10 بازدید