سپاس مامۆستا...

له كات‌ژمێر 8 ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج‌شه‌ممه 17 ی ره‌شه‌مه مامۆستایانی مه‌ریوان و ده‌ور و به‌ر به هه‌ست به مه‌سئوولییه‌ت و پاش قه‌راری پێشوو و كۆبوونه‌كانی رۆژانی رابردوو، هاوكات له گه‌ڵ مامۆستایانی ئێران به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له ئاست سیاسه‌ته‌ هه‌ڵه‌كانی كاربه‌ده‌ستان و نه‌هاتنه دی شوعاره پێشووه‌كانیان و به نیشانه‌ی هاوده‌نگی له گه‌ڵ مامۆستایانی مان‌گرتووی تاران و باقی شوێنه‌كانی وڵات هاتنه به‌ر ده‌رگه‌ی ئیداره‌ی فێركردن و بارهێنانی مه‌ریوان و تا دوانیوه‌ڕۆ و له حاڵێك‌دا هه‌ر كات به رێژه‌ی به‌شداربووان زۆرتر ئه‌بوو خرۆشێكی كه‌م‌وێنه‌یان له جووڵانه‌وه ئیعتازییه‌كانی مامۆستایانی مه‌ریوانیان سازدا.

مامۆستایانی پرۆتێستێر كه به‌ر ده‌رگه‌ی ئیداره‌یان به داكوتانی شوعاره نووسراوه‌كانیان گرتبوو خوازیاری لابردنی " تبعيض " و جیاوازیی وه‌حشه‌تناكی چینایه‌تی له به‌ین مامۆستا و هێندێ له ئیداره‌‌كانی وڵات و نه‌مانی " فرق " و دواتر " فقر " و هاتنه‌ئارای ئه‌تمۆسفێڕی دیالۆگی ئازاد بوون...

زۆر فه‌لسه‌فه بافی ناوێت! مامۆستا له وه‌زعی هه‌نووكه‌یی ناڕازی‌یه! منیش له گه‌ڵ خوێندكاره‌كانم كه ئه‌مڕۆ له هونه‌رستانی كوڕانه‌ی " مه‌وله‌وی كورد " ی سه‌وڵاوا كلاسم له‌گه‌ڵیان بوو، له‌م كۆبوونه‌ پڕشكۆدا به‌شدار بووم...

ده‌ست‌خۆش مامۆستا...

/ 2 نظر / 13 بازدید
افراسياب

سلاو ماندوو نه بیت و هیوادارم که سه رکه وتوو بیت و هه روه ها به رده وام بیت. ئه م وبلاگه گرووهیه ی ئیمه وبلاگیکی ته نزی و هیوادارم که له نووسین و شیعری ته نز بی به شمان نه که ی. www.delaqe.blogfa.com www.tavge.blogfa.com

یک آموزگار

به سپاسه وه هاوکاری به ریز کاک سه لاح له وه ی که ئه م خوپیشان دان ته خسته رو. هیوادارم هه مومان پیکه وه بتوانین بگه ین به مافه ره واکانی خومان