13 به‌ده‌ر!<?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

        

ئیمڕۆ 13 به‌ده‌ر بوو! ئیمساڵ جیاوازییه‌كی پڕبه‌رچاوی بوو له‌گه‌ڵ ساڵانی پێشوودا! به دڵنیاییه‌وه ئه‌توانم بڵێم كه له " مه‌ریوان " دا كه‌سێ نه‌مابوو كه ئه‌مڕۆی له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ رانه‌بواردبێ! ئێمه كاتێ گه‌یینه پاڵ " زرێبار " ترافیكێكی وه‌حشه‌تناكمان به‌دی كرد كه قه‌ت سابقه‌ی نه‌بوو! یانێ چی؟ چی رووی داوه كه جه‌ماوه‌ر 13 به‌م‌جۆره پته‌و به‌ده‌ر ئه‌كه‌ن؟!!!...

له كات‌ژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆوه بارانێكی به‌تاو ده‌ستی‌كرد به بارین به جۆرێ كه هه‌مووانی به‌ره‌و ماڵه‌وه تاو نا! منیش كه خۆم دانابوو دواتر وێنه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌ڵگرم، به ده‌ستێكی خاڵییه‌وه گه‌ڕامه‌وه! ئه‌مه‌ی خواره‌وه له چه‌ند چركه‌یه‌كی راوه‌ستانی باران‌دا گیراوه!

 

.

 

" نیان " یش له 13 به‌ده‌ردا، چله‌ی ته‌واو كرد و به قسه‌ی كورد، پێی نایه قۆناغێكی‌تری ژیان: !!!

 

.

 

/ 6 نظر / 11 بازدید
به‌فرستان

بزه‌ی سه‌ر لێوی هه‌تا هه‌تایی بێت. چله‌چوون چ مانایه‌کی هه‌یه و چۆنه ده‌که‌وێته قؤناغێکی تری ژیانه‌وه‌؟ پیاو که له وڵات دوور بێت ئه‌و شتانه فێر نابێت. سوپاست ده‌که‌م بۆ ڕوونکردنه‌وه‌کانت.

Nekeroz

ئه‌م کاته‌ت باش مام سه‌لاح. پیرۆزباییت لێ ده‌که‌م به‌ بۆنه‌ی له‌ دایک بوونی منداله‌که‌تان. تا ئێستا نه‌مزانیبوو بووی به‌ باوک. به‌ نازی دایک و باوک گه‌وره‌ بێت.

سه‌لاح

به‌فرستانی خۆشه‌ویست! ره‌قه‌می 40 له فه‌رهه‌نگی كورددا جێگه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه! كاتێ كه‌سێ ئه‌مرێ چله‌ی بۆ ئه‌گرن! زه‌مانێ كه‌سێ بییه‌وێ له هه‌وای نه‌فس پاك ببێته‌وه چله ئه‌كێشێ! ژنێ كه منداڵی ئه‌بێ تا چل رۆژ پێی ئه‌ڵێن: زه‌یسان! و دوای ئه‌وه ئه‌چێته حاڵه‌تی ئاساییه‌وه! منداڵ پاش چل رۆژ كه له ته‌مه‌نی تێپه‌ڕ ئه‌بێت، فازێكی تازه له ژیانی ده‌ست پێ‌ئه‌كات! ئه‌مانه باوه‌ڕێكی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریمان بۆ ده‌رئه‌خه‌ن كه به ته‌جروبه بۆیان ده‌ركه‌وتووه 40 رۆژ زه‌مانێكی ستاندارده بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ حاڵه‌تی ره‌وانیی خۆی بگۆڕێ! به فه‌زای تازه عاده‌ت بگرێ! رابردوو له بیر بباته‌وه و قۆناغێكی نوێ ته‌جروبه بكات! بۆیه منداڵ له چله به دواوه، هێدی هێدی له‌ ژینگه‌ی پێشووی كه بۆ 9 مانگ تێیدا ژیاوه دوور ئه‌كه‌وێته‌وه! به رۆشنایی و هه‌وای ده‌ره‌وه عاده‌ت ئه‌گرێ! ته‌نانه‌ت قیافه و فۆرمی ئه‌گۆڕدرێت! هه‌یبه‌تی شكڵ ئه‌گرێت! ، ... ئه‌مانه بۆیان هه‌یه له باری ده‌روونی و پزیشكیشه‌وه مانا بكرێنه‌وه! به‌ڵام كورد به ته‌جروبه بۆی ده‌ركه‌وتووه! من كه خۆم له‌م ماوه‌دا هه‌ر ژنێكێ به ساڵا چوو و پڕته‌جروبه‌م دیوه وتوویه‌تی هۆشت بێ با نیان تا چله‌ی ئ

به‌فرستان

زۆرت لێ مه‌منونم کاک سه‌لاح. دیسان ببوره که زوو زوو دێمه ئێره و سه‌رت دێشێنم. ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر به‌که‌ڵک بوو.

آوات

ئه‌ی چه‌نی خونجيلانه‌س، ئه‌م نيان خانه. هه‌ر چه‌ند دره‌نگ بو به‌لام سالی تازه‌ له خوتو ئاوات و نيان موباره‌ک بيت

40tike

وه ی چه نده شیریین وو ناسكه. به نازی دایك وو بابی گه وره بێ.