" سه‌ره‌تا پێشكه‌شه به چاوه‌جوانه‌كانی خۆت..." !!!<?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

-          " سه‌ی ئامین " م له كاتی مناڵییه‌وه ئه‌ناسی! ماڵیان دوو كووچه خوارتر له ماڵی ئێمه بوو! شوێنه‌كه‌ی ئه‌وان سه‌ره‌ڕێگه بوو و شلووق و هه‌ر ئه‌م شلووقیشه كاری دا به ده‌ستیه‌وه! " سه‌ی ئامین " ێ كه ته‌مه‌نێكی لێگوزه‌رابوو و بووك و زاوای بوو، هێنده هه‌تیو مه‌تیوی مۆتۆرسوار له كاتی دانیشتنی له به‌ر ده‌رگه‌ی ماڵه‌كه‌یاندا، مه‌ته‌ڵكیان پیا هه‌ڵگوت و به گاڵته‌وه به جوانیان ناو برد! كه " سه‌ی ئامین " تووشی " توهم "ی جوانی بوو! ئێستا " سه‌ی ئامین " هه‌رڕۆژه به مۆدیلی كچێكی 13-12 ساڵه‌وه دێته ده‌ره‌وه و پیاسه‌ی ناوبازاڕ ئه‌كات! مشته‌رییه‌كانیشی له قسه‌دا هه‌موو كه‌م ته‌مه‌نن!

-          به كوردییه‌كی پڕ له هه‌ڵه‌ی ئه‌جه‌ق‌وه‌جه‌ق قسه ئه‌كات! " اركان جمله " ناناسێت! به‌ڵام هێنده هه‌تیو‌مه‌تیو و پیاوی چاوحیز زه‌نگیان بۆ لێداوه و داوای گۆرانییان لێ‌كردووه و سه‌ره‌تاش پێشكه‌شیان كردووه به " چاوه جوانه‌كانی " !!! خۆی كه ئه‌ویش عه‌ینی " سه‌ی ئامین " تووشی " توهم" ی جوانی بووه! ئه‌مه سووكایه‌تییه‌! خۆ به هه‌رزان فرۆشتنه! درۆیه‌كی گه‌وره‌یشه! خۆ به ...

 

 

 

/ 5 نظر / 6 بازدید
sobhi

نا . . . ئه مه هيچ سووكايه تي نيه . "‌ سه ي ئا مين " پيره . پيريش " منداله " . سه ي ئا مينيش منداله . شايه د " سه ي ئامين " خه فه تي زور بي . . . شايه د " سه ي ئامين " بيري ئه شقيكي پير بكاته وه كه نا سه ره نجام بووبيت . شا يه د " سه ي ئامين " له داخي مه ته له ي ئه و كورانه وا بكات . من ئه ليم به خوا " سه ي ئامين " دلي پره له خه فه ت له ژان له ئيش له بيكه سي . له هه مو شتيك . " سه ي ئامين " منداليكي پر ده رده / له به هارا سه ردانيكي بانه بكه ن . زور دلگير و خوشه . " نيان " با به هاري بانه ببينيت

فاروق وه کيلی

به سلاويکی گه رم ده ستت خوش بيت بو ويبلاگه جوانه که ت هيوادارم سه رکه وتوو بيت.

پێشه‌وا

جا توخوا ئه‌وه‌ شته‌ تو نوسیوته‌؟ ئه‌گه‌ر تو ماموستا بیت قوڕبه‌سه‌ر خوێندکاره‌کانت وابزانم بۆ خۆشت به‌رده‌وام له‌ سه‌ر کۆڵان راده‌وه‌ستی؟ ئه‌وه‌ په‌ێوه‌ندی به‌ خودی ئه‌و که‌سه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌رشتێک بکات یا نه‌ێکات تو ناتوانی به‌ خه‌ڵک بڵێت که‌ چی بکات ناوی خه‌ڵکیش له‌ وێبلاگه‌ شه‌قوشڕه‌که‌تا مه‌نوسه‌ هه‌ڕگ وه‌ بان سه‌ر سایتی دیمانه‌ که‌ نوسینه‌کانی تو جاروبارێک بڵاو ده‌کاته‌وه‌. تکایه‌ باش نازانیت خراپیش مه‌نوسه‌

سه‌لاح

( تو ناتوانی به‌ خه‌ڵک بڵێیت که‌ چی بکات ) ئه‌مه فه‌رمایش و ئیفازه‌ی خۆتانه! جا به تۆ چی منیش چی ئه‌ڵێم و چۆن ئه‌كه‌م! حه‌یف له ...

Hesen

سه‌لام کاک سه‌لاح ! من هه‌قم به‌سه‌ر چاوی (سه‌ ی ئامین ) ئه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵام ماڵم هه‌قه‌ ، ئه‌و چاوانه‌ی تۆ مه‌به‌ستته‌ و گازنده‌یان لێ ده‌که‌ی جوانن.له‌ جیاتی پێوه‌ کاڵان به‌ چاوی جوان ، باشتروایه‌ له‌ بێکاری بینه‌ران ڕه‌خنه‌ بگیرێ. ‌هه‌ر بژی .