1-       ژنێكی هاوسێ‌ماڵمان بوو كه زۆر زیره‌ك و خاوه‌ن به‌هره بوو! خاتووئامینه به‌ڕێوه‌به‌رێكی لێهاتووی ماڵ بوو و ئه‌گه‌ر له شوێنێكی‌تردا ژیابا، له‌وانه‌بوو كه‌سێكێ خاوه‌ن جێگه‌ی تایبه‌تی لێهاتبا! به داخه‌وه به پێی یاسای نه‌نووسراوی كۆمه‌ڵگای ئێمه! كه ژنی ئاوس ئه‌بێ هه‌ر كوڕی بێت و ئه‌ویش پاش كچێك و كوڕێك هه‌رجار كه بڕیاریان ئه‌دا منداڵێكی‌تر به رێژه‌ی كورد ئیزافه كه‌ن! ماوه‌یه‌ك پاش بوونی منداڵه‌که له به‌رده‌رگه‌ی ماڵه‌كه‌یان‌دا كه جێگه‌ی كۆبوونه‌ی ئێوارانی ژنانی گه‌ڕه‌ك بوو، رای ئه‌گه‌یاند كه ‌شه‌وێ پێش بوونی منداڵه‌كه‌ی خه‌وی دیوه پیاوێكی نوورانی هاتوه‌ته خه‌وی و دوو ده‌تمه‌نی و سه‌د تمه‌نییه‌كی پێداوه و بۆ خۆیشی وه‌های لێك ئه‌داوه كه ده‌تمه‌نییه‌كان كچه‌نانین و سه‌د تمه‌نییه‌كه كوڕه‌كه‌یه‌تی كه پێشتر بووبووی! ئه‌م خه‌ونه تا جێیه‌ك من له بیرم بێت ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه! ئاخر ئه‌و ئێستا خاوه‌ن حه‌وت كچ و كوڕێكه و ئێستا ئه‌ندازه‌ی ده‌تمه‌نییه‌كانی له خه‌وه‌كه‌یدا بوون به حه‌وت! نازانم به‌و هه‌موو زیره‌كییه‌وه چۆن هه‌ڵه‌ی وا چه‌ندپات ئه‌كاته؟ تۆ بڵێی له توانایی بیرهێنانه‌وه‌ی ژنانی گه‌ڕه‌ك ئاگادار نه‌بێت كه وا ئه‌ڵێت؟!<?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

2-       ساڵه‌هایه ناوچه به رووداوی جۆراوجۆر ئاوس ئه‌بێت و هه‌رجاره سیاسه‌تڤانانی كورد به‌ڵێنی ئه‌وه ئه‌ده‌ن كه ئه‌مجاره خه‌ونه‌كانی ئێمه له‌م ئاڵ و گۆڕه تازه‌دا به دی‌دێت و كه‌چی خه‌ون هه‌ر خه‌وه پێشووه‌كه‌ی خاتووئامینه‌یه و ته‌نیا ئاپده‌یت كراوه و هیچی‌تر... ئاكامیش كه دیاره... هه‌ر كچه و كوردپه‌سه‌ن نییه...!!!

/ 1 نظر / 12 بازدید
آوات

تی نگیشتم بو چی ئه‌مه ته نوسی