سه‌رم وه‌ك كێوی شاهۆیه، له ده‌وری هه‌وری خه‌م كۆیه

ته‌واوی مه‌ینه‌تی دنیا، له سینــــــه‌ی من جه‌مه ئه‌مشه‌و

خاتوو " نه‌سرین ره‌حمانی " مامۆستای نیشتمان‌په‌روه‌ر و به‌وره جوانه‌مه‌رگ بوو و ناوچه‌ی له بوونی مامۆستایه‌كی مرۆڤ‌دۆست كه بڕوای قووڵی به عه‌داڵه‌ت و3yg1nrt.jpg ئینسانییه‌ت و ئیمانی پته‌وی به كوردایه‌تی بوو، مه‌حرووم كرد.

مامۆستا نه‌سرین یه‌كه‌م مامۆستای كچی سه‌وڵاوا بوو كه وانه‌ی " ریازی " به جۆرێ له به‌رچاو خوێندكاره‌كان‌دا شیرین كردبوو كه هه‌موویان خوازیاری حوزووری ئه‌و بوون له هه‌موو كلاسه‌كانی ده‌رس‌دا. داده نه‌سرین له گه‌ڵ دایك و براژنی‌دا ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌وته‌ی رابردوو به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی كه‌پسوولی گاز له مه‌ریوان به سه‌ختی سووتان و ئیمڕۆ سه‌رله‌به‌یانی هه‌واڵی وه‌حشه‌تناكی فه‌وتی خۆی و دایكیمان پێ‌گه‌یی.

نه‌سرین هاوڕێی چه‌ند ساڵه‌ی خۆم و ئاوات بوو و له نزیكه‌وه له ره‌فتاری پڕ له مرۆڤ‌دۆستیی ئه‌و ئاگادار بووم! بۆشایی نه‌بوونی ئه‌و هه‌ر له ئێستاوه ئاشكرایه! بڕوا ناكه‌م جارێ كه‌سێك په‌یدا بێت كه وشه ته‌خه‌سسوسیه‌ ریازییه‌كان بكات به كوردی و چیدی كه‌س به‌م زووانه نادۆزینه‌وه كه به مامۆستای " هێڵ " ی بناسن! نه‌سرین بۆ یه‌كه‌م جار كه به جێی " خط " لێره‌دا " هێڵ " ی به‌ كار بردبوو، كه‌س لێی تێ‌نه‌گه‌یی‌بوو! ئه‌و یه‌كه‌م كچ و ته‌نیا كه‌سێك بوو كه هێڵی خۆسازكردووی قه‌ده‌غه‌كردنی كوردی وتنی له سه‌ركلاس‌دا به‌زاند و مناڵه‌كانی به جۆرێك به‌ره‌و خۆی كێشا كه چه‌ند رۆژه كاره‌ساته‌كه‌ی بووته هۆی دڵنیگه‌رانیی هه‌مووان...

گڵكۆی پڕ بێت له نه‌رگس و یادی تێكه‌ڵ به بیری نیشتمان بێت...

 

/ 4 نظر / 15 بازدید
ملوانکه‌ی شین

زۆر خه‌مناکه‌،

آوات

عه‌جه‌ب دنيايکی بيتامه به زور ئه‌مان تيرين به زور ئه‌مان به‌ن

هه وال

مثل ميمون هستی

kamil

slaw:bo sarwabad [دست]