درزی كوردی!

بازێ‌شت هه‌ن كه بۆ ناسینیان و ده‌ركه‌وتنی هه‌قێقه‌تیان ئه‌بێ زه‌مانێك تێپه‌ڕ بێت و شایه‌دیش نه‌سڵێك بسووتێت تا هه‌مووان یان لانی‌كه‌م ده‌سته‌یه‌ك پێی‌بگه‌ن! ئه‌مه‌ی خواره‌وه یه‌كێ له‌و شتانه‌یه كه زووتر ئاشكرا بووه به‌ڵام بۆی هه‌یه كه له داهاتوودا دووكه‌ڵه‌كه‌ی چاومان له بینین بخات:

ئه‌مڕۆ له ناوخۆی كوردستاندا چینێك پێگه‌ییون كه هه‌وڵه‌كانیان له رێگه‌ی خوێندندا خستۆته كار و پاش هه‌وڵ و تێكۆشان له گۆڕه‌پانی خوێندنی ئاكادێمیك و ته‌واو‌كردنی چه‌ند‌ساڵ له زانكۆكاندا ئێسته وه‌كوو ته‌به‌قه‌ی داهێنه‌ر له كۆمه‌ڵگادا خۆیان ئه‌بیننه‌وه. ئه‌م ده‌سته چون له زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ر خۆیان به ئاگادارتر ئه‌زانن ( كه ئه‌مه‌یش له خۆێدا راستییه‌كی به‌رچاوه!) و به هۆی چه‌ند ساڵ ژیان له هه‌وای تازه‌ی زانستگه‌دا هه‌ڵگری بیری تازه‌تر له ئه‌ندێشه‌ی زاڵ به سه‌ر كۆمه‌ڵگادان، پێیان وایه كه ئه‌بێ خه‌ڵكیش له بۆچوونه‌كانیان كه‌ڵك وه‌ربگرن و پێویسته تێبینی و به‌رنامه‌كانیان له داهاتووی وڵاتدا پیاده بكرێت! ئه‌مه لایه‌نێكی به‌رچاوه كه خۆم ماوه‌یه‌كه به روونی ئه‌یبینم! لای دیكه‌ی " معادله " ه‌كه، ئه‌وانه‌ن كه به‌شێكی به‌رچاوی ژیانیان له هه‌وای پڕ له ته‌قه و خشوونه‌تی ده‌هه‌ی 60 دا خه‌تی به‌سه‌ردا كێشراوه و سه‌ختییه‌كی زۆریان تێپه‌ڕاندووه و مانوویه‌تیه‌كی به‌رچاویان دیوه و خۆیان به خاوه‌ن‌ته‌جروبه‌ی گران ئه‌زانن ( كه وایشه ! ) و ئه‌مانیش پێیان وایه كه بۆچوونی ئه‌وان و بیر و ڕایان ئه‌بێت له داهاتوودا به‌رچاو بخرێت و پیاده بكرێت! تا ئێره شتێكی وا رووی نه‌داوه! كاره‌سات له‌وێدایه كه ئه‌م دوو به‌ره هیچیان یه‌كتر به مه‌شرووع نازانن و هه‌ركامه‌ ئه‌ویتر به زۆر شتی سه‌یر تاوانبار ئه‌كه‌ن! له‌م ماوه‌دا لێره به روونی درزی ئه‌م دوو به‌ره گه‌یی به هه‌ڵسانی ده‌نگی گه‌وره لێیه‌وه و هه‌مووان لێی ئاگادر بوون! هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م به‌گژاچوونه نه‌بوونی فه‌رهه‌نگی " تساهل و تسامح " ه له ناو كورددا كه هه‌میشه قسه‌ی پیاویان به یه‌كێك زانیوه! له‌مه زیاتر ناتوانم و ناكرێت شتێك بڵێم! به‌ڵام به پیس له داهاتوو خانه‌گومانم! داهاتوویه‌ك كه ئه‌گه‌ر باش له بیریدا نه‌بین ئه‌بێت به شوێنی پێكدادانی ناباری بۆچوونه جیاوازه‌كان!  

/ 1 نظر / 5 بازدید
سه‌لاح

تو خوت زور به زل ده زانی هاوکاری خوت