جه‌نایه‌ت!<?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

بێ‌شه‌ره‌فی قاچاخ‌فرۆشانی خۆماڵی و بێ‌مه‌سئوولییه‌تی هێزه‌كانی ئینتزامی گیانی فه‌لایه‌كی بێ‌تاوانی گرت! ئه‌م ئێواره و 2 سه‌عات پێش ئێستا، كات‌ژمێر 8،12 كاتێ " ئاوات " م به هۆی نه‌خۆشیی كوتوپڕی گه‌یانده به‌شی فریاكه‌وتنی بیمارستانی بووعه‌لی سینای مه‌ریوان، جه‌نازه‌یه‌كی خوێناوی له سه‌ر ته‌ختێك راكشرابوو و ژنێكی زامداریش له ته‌ختی كه‌ناریدا كه‌وتبوو و هاواری ئه‌كرد! پیاوه‌كه وه‌رزێڕێكی بێ‌تاوانی " ساوجی " یی بوو كه دوانیوه‌ڕۆ له كاتی بڕفێن‌بڕفێنی قاچاخ‌فرۆشانی سووته‌مه‌نی‌دا و زه‌مانێ كه به هۆی یارمه‌تی خه‌ڵكی داماو و پڕ له جه‌هلی " خاو " وه‌ ( كه وائه‌زانن كۆمه‌ك به قاچاخ‌فرۆشانێ كه بچووكترین ئه‌رزش بۆ گیانی كورد دانانێن و ته‌نیا ده‌ربازكردنی باره‌كه‌یان بۆ گرنگه و تا ئێستا سه‌دان كه‌سیان كردووه به قوربانیی باره‌كانیان! ) ماشینی قاچاخ‌فرۆشه‌كان ده‌ربازبووبوو، هێزه‌ ئینتزامییه‌كان‌ پاش ده‌ربازبوون بووبوون به تووش خه‌ڵكه‌وه و به هۆی ده‌ستڕێژی گولله‌وه، كابرا ئه‌پێكرێت و كاتێ كچه‌كه‌یشی هه‌وڵ ئه‌دات شوێنی برینداریی باوكی ببه‌ستێ ئه‌ویش ئه‌كه‌وێته به‌ر هێرشی سه‌ربازه‌كان و هه‌موو گیانی ئه‌شكێت و دواتر پاش گه‌یاندنیان بۆ بیمارستان به هۆی برینه‌كه‌وه پیاوه‌كه گیانی له ده‌ست ئه‌دات!

بینینی كوژرانی كه‌سێكی وابێ‌تاوان قیزم له هه‌رچی ئینسانی ده‌ور و به‌رمه ئه‌شێوێنێته‌وه! لێره " نان " و " گیان " قافییه‌یان به‌ستووه و ... ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌م له نووسینه‌كه‌دا هه‌یه ببوورن كه به په‌له نووسیومه!

/ 4 نظر / 11 بازدید
آوات

ئه مه يه ژيان، به‌لام هه‌ر بو ئه‌و به‌دبختانه

محمد

پس مقصر اصلي نيروي انتظامي‌ بوده و شما ميترسيد مقصر اصلي‌ را محکوم کنيد. اين سياستهاي اقتصادي‌ غلط نظام جمهوري‌ اسلامي‌ است که باعث کشتار مردم بيگناه کرد و بلوچ بجرم کاذب قاچاق فروشي‌ است. کردها قاچاق فروش نيستند بلکه کالايي را از شهري کردستاني‌ به شهر کردستاني‌ ديگري‌ منتقل ميکنند. ما بايد بر حقوق مسلم خود از جمله ايجاد منطقه آزاد تجاري‌ در کردستان پافشاري‌ کنيم نه اينکه همراه با دشمنانمان همشهريان کاسب خود را قاچاقچي‌ بناميم.

سه‌لاح

جا كاكه‌حه‌مه‌گیان ئه‌وه عه‌رز و ئه‌وه گه‌ز! فه‌رموون جه‌نابت به ناو و نیشانیی خۆته‌وه نه‌ك نازناو مه‌حكوومیان بكه! تازه به كوردیش! مه‌حكووم كردن چ ده‌ردێك ده‌وا ئه‌كات كاتێ هه‌مووان پرته‌قاڵ فرۆشه‌كه ئه‌ناسن! قاچاق‌فرۆشیش مامه گیان له‌م شار بردنی بار بۆ شارێكی‌تر نییه! موغالیته تا چه‌ندێك! ئه‌وان هیچ جیاوازییه‌كیان له‌گه‌ڵ ژاندارێكی جه‌للاددا نییه! چون هه‌ردوو بێ‌ڕێزی به گیانی ئینسانه‌كان ئه‌كه‌ن!