ساڵی چواره‌م!<?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

" ... ماڵێكی بۆ بكه‌م له بیاوان و په‌ڕ

 داره‌ڕای بنێم به ڕێحانه‌ی ته‌ڕ... "

وه ئێره‌مان به په‌ڕ زانی و داره‌ڕایشمان نا!

            هه‌ر چی بێت

            هێشتا ئاوه‌دانه...

- - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - - -

ئه‌م به‌هاره، چواره‌م به‌هاری ته‌مه‌نی بلاگه‌كه‌مانه! ئه‌مه چواره‌م خاكه‌لێوه‌یه كه بیر له ده‌سپێك ئه‌كه‌ینه‌وه! له ئه‌مڕۆوه پێ ئه‌نێینه ساڵی چواره‌م...

زۆر شت هه‌ن كه وائه‌زانین زوو گوزه‌راون و شتیش هه‌ن كه پێشوه‌چوونیان سه‌خته و ناگوزه‌رێن! نووسین له شوێنێكێ وه‌ك ئێره‌دا، له جۆری دووهه‌مه! ئێستا وائه‌زانم له رۆژێكه‌وه له دایك بووم ئێره‌یش هه‌ر بووه! شتێكی سه‌یرتر ئه‌وه‌یه كه كاتێ جاربه‌جار ئه‌ڕوانمه ئه‌رشیڤی نووسراه پێشووه‌كانم، بڕوا ناكه‌م كه زه‌مانێ شتێكی وا هاتبێ به زیهنم‌دا!

چواربه‌هار پێشتر، له رۆژێكێ وه‌ك ئه‌مڕۆدا و كاتێ هه‌وڵم‌دا شوێنێك بدۆزمه‌وه بۆ هه‌ڵڕژاندنی ده‌روونییاتێ كه ناكرێت به ئاسایی ده‌ریبڕیت، ئێره‌م ناسی! شوێنێك كه هێشتا ساوا بوو و كه‌م ته‌مه‌ن! یه‌كه‌م نووسراوه‌ بێ‌ئه‌وه‌ی له ئاینده هیچ نیشانه‌یه‌كم بێت، لێره‌دا له دایك بوو! وه ئێستا له‌گه‌ڵ هه‌موو خۆشی و ناخۆشییه‌كانی بووینه‌ته دوو هاوڕێی _ تا ئێستا _ له یه‌ك نزیك! هه‌ست ئه‌كه‌م داخستنی ئێره رووخاندنی رابردوویه‌كی پڕ له خۆشی و خۆشه‌ویستیمه! سپاس بۆ ئێوه‌یه‌ك كه هاوڕێمان بوون و مه‌منوون له‌وانه‌ی وا به شانتاژ و فشاری كه‌لامی، پتر هانیان داین بۆ درێژه‌دان تا ئه‌مڕۆ! سپاس...

                 

 

/ 2 نظر / 3 بازدید
عه‌دنان و که‌ژان

چواره‌مین ساڵی له‌ دایک بوون (له‌ سه‌لاح بوون) بلاگه‌که‌ت پیرۆز بێت . زوو به‌ په‌له‌ سه‌ردانێکی په‌یڤ بکه‌ . سوپاس

حامید درودی

ده‌ستان خۆش و سه‌رکه‌وتوو بن. ساڵوه‌گه‌ڕی وێبلاگه‌که‌شتان پیرۆز بێ‌ و هیوادارم ببێ به ۱۰۰۰ ساڵ. سه‌رکه‌وتوو بن.