قافییه‌ی " ناو " له ناو كورددا!<?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

شتێكی سه‌یر كه زۆرجار به دایك و باوكی كورده‌وه‌ ئه‌یبینم قافییه به‌ستنی ناوی مناڵه‌كانیانه! به جۆرێ كه مناڵی ئه‌ووه‌ڵ ناوه‌كه‌ی هه‌رچی بێت ئه‌بێ ناوی مناڵی دووهه‌م له گه‌ڵیدا هاووه‌زن و هاوقافییه‌ بێت! ئه‌مه كارێكی كردووه كه زۆرجار ئاكامی ئه‌م بۆچوونه سه‌یره‌ی دایك و باوكه‌كان له ناوی مناڵه‌كه‌یاندا خۆی نیشان بدات! بۆ نموونه هاوكارێك چون ناوی یه‌كه‌م مناڵی " ژینا" بووه دووهه‌مینی ناو ناوه " تینا" و هه‌زار ده‌لیلیشی هه‌یه كه تینا ناوێكی كوردی‌یه! یان " سه‌ردار" و " سه‌ركار "، " هه‌ڵكه‌وت " و " به‌ركه‌وت " !  ... ئه‌مانه به جێی ئه‌وه له گۆڕه‌پانی شێعردا ( كه دیاره زۆریان حه‌ز لێیه به تایبه‌ت له ئه‌و شێعرانه‌ی كه به‌رهه‌می " بدیع و عروض " زانانی وه‌ك " نالی " ین! ) خۆیان به قافییه‌كانیانه‌وه تاقی بكه‌نه‌وه، كه‌وتوونه‌ته گیان ناو مناڵه‌كانیان و خۆیان به گوریسی قافییه‌وه به‌ستوه‌ته‌وه و ده‌ستیان له ئاست هه‌ڵبژاردنی ناوێكی جوان‌تر و گونجاوتردا به‌ستراوه! ئێوه شتێ شك ئه‌به‌ن؟!

 

/ 5 نظر / 11 بازدید
پيری

سلام ممنونم ما را سر کردی اما نشناختمت سلاح مملکت خويش را خسروان دانند !(در باره سر مقاله) باز هم به ما سر بزن

هاوڕێ

کاک سه‌لاح سڵاو سپاس بۆ سه‌ردان و به‌سه‌رکردنه‌وتان له‌ ئه‌و کاته‌وه نیان بوو به برابه‌شمان ، ئێوه‌ش به‌ڵێنیتان له‌بیرکردوه هه‌ر وا ماتم که بۆ؟ له‌ گه‌ڵ ڕێز و حورمه‌ت بۆ نیانی نازدار وئاوات خان

آوات

دی اشکالی چيه برا با ناوی منالکانيان قافيه ی هه بی.

گريان

سلاو به ريْز. ويبلاگيْکی جوانت هه يه. دستت خوش. سه ردانی منيش بکه

طالب

کاک سه لاح ئه وه ی من ئه زانم تو نازانی .دایکانی نیو کورده واری ئه گه ر سه رنجت دابی ناوی مناله کانیان جی به جی ئه له ن.مه سه له ن :[تا که ره تی بله ن روژان . ده که ره ت ئه له ن : کیوان...سوزان...مهران...ئالان...ئه ی خوا بیبری !!... روژان!! دا روله هه سته....]. به لی ! وه چ باشتر هاو قا فیه بن تا هه مو روژی هه ر دایکی بوخوی شیعری بلی...