شتێك به ناو جه‌ژن، رۆژێك وه‌كوو جه‌ژن!

-          دووشه‌ممه‌یه! شه‌وی پێشوو دایكم زه‌نگی بۆ داوم كه به‌یانی جه‌ژنه! پێئه‌كه‌نم! حه‌وسه‌ڵه‌ی ماچ و مووچی پڕ له ئاوی كوردانه‌ی تایبه‌ت به جه‌ژن و هه‌ی گه‌ردنم ئازاو كه و له‌م درۆ و ده‌له‌سانمه نییه! به‌یانی به پێی عاده‌تی هه‌میشه‌یی، كات‌ژمێر پێنج له خه‌و هه‌ڵساوم! هێشتا هێڵی ته‌له‌فونه‌كه‌م كه چوارڕۆژه چڕاوه، دروست نه‌كراوه‌ته‌وه و سه‌رم لێشێواوه! دایك و باوكه‌كانمان پێشتر چۆن گوزه‌رانیان كردووه؟ زۆری پێناچێ ئه‌ڵڵاهوئه‌كبه‌ری مزگه‌وتی ته‌نیشت ماڵمان به‌رز ئه‌بێته‌وه! ئه‌مه یانێ ئێمه جه‌ژنمانه! مه‌لای مزگه‌وتیش به‌م ژێسته مانه‌وه‌ی بۆ ساڵێكی‌تر گه‌ره‌نتی ئه‌كات! ئاخر ئێران به فه‌رمی سێ‌شه‌ممه ئه‌یجه‌ژنێن! كه‌مێكی‌تر كه ئه‌ڕۆم نانی ساجی ناسك و پڕله‌ززه‌ت بسێنم، خه‌ڵك ئه‌بینم كه له ئازایه‌تی مه‌لاكه‌مان داستان ئه‌گێڕنه‌وه! ئه‌ڵێی له سه‌ر چیاكانی هه‌موو دونیادا بۆ ئازادی به‌شه‌رییه‌ت له ده‌ست جه‌هل و نه‌زانی خه‌باتی جۆراوجۆری كردووه! به خوا ژیره! چۆن ره‌گی خه‌ڵكی سادده‌دڵ له ده‌ستیه‌تی! لێره ره‌سمه كه رۆژی جه‌ژن به‌یانی زوو كه له‌ خه‌و هه‌ڵئه‌سین، خۆرش سه‌وزی و پڵاوی برنج ئه‌خۆین! خۆمان ساز ئه‌كه‌ین و ئه‌ڕۆین بۆ ماڵ خه‌زووره‌م! سفره داخراوه و به‌و تاریكییه ده‌س ئه‌كه‌ین به خواردن! چ فه‌رهه‌نگێی عه‌جیبمان هه‌یه! دواتر له گه‌ڵ ئاوات خۆمان ساز كردووه كه بڕۆین بۆ خوێندنگه. مناڵه‌كان سه‌ریان لێشێواوه! له ماڵه‌وه ده‌سته‌یه‌كیان جه‌ژنیانه و ده‌ستیه‌كی‌تریان نه! مامۆستا دیسان سه‌ری لێشێواندوون‌! وه‌كوو هه‌میشه! كات‌ژمێر 8 له خوێندنگه‌ین! زۆری پێناچێت پیاوی جۆراوجۆر وه‌كوو ورده‌واڵه‌ی ورده‌واڵه‌فرۆش له هه‌مه‌چه‌شنه دێن بۆ شتێك به ناو " بازدید "! بزانن ئێمه چی ئه‌كه‌ین؟ نه‌وا ئه‌مڕۆ مامۆستاكان نه‌هاتبنه‌وه! له كاتی خۆیدا خۆیان قه‌ت له ئیداره‌كانیان ناتوانیت بدۆزیته‌وه! خۆیشیان ئه‌زانن كاره‌كه‌یان چه‌نده پێكه‌نینی هه‌یه! زۆری پێناچێت به داخستنی ده‌رگه‌ی خوێندنگه خۆمان و مناڵه‌كان له سه‌رلێشێواوی رزگار ئه‌كه‌ین! مامۆستای شار و كاربه‌ده‌ستی ئه‌ولاتر سه‌ریان خراپ لێشێواندووین! دێینه‌وه به‌ره‌و ماڵ! كات‌ژمێر 20/9 ی به‌یانییه! له فه‌رمانداریشه‌وه زه‌نگیان داوه بۆ ئیداره‌كان كه زووتر بڕۆنه‌وه كه جه‌ژنه!!! له شه‌قام مامۆستا سه‌لاح ئه‌بینم! هاوڕێییه‌كی كۆن و هاوكاری ئێستام له هونه‌رستان! ئه‌ندازیاری به‌رقه. به ئه‌مڕۆ و مرۆڤه‌كانی تێر پێئه‌كه‌نین... ئاوات و نیان خۆیان پێچاوه‌ته‌وه. به‌ره‌و مه‌ریوان رێ‌ئه‌كه‌وین. له یه‌كه‌م بانكێك‌‌دا كه له ناوشار پێی ئه‌گه‌م، هه‌وڵ ئه‌ده‌م كه به كارتی بانكیم له ده‌سگای " خودپرداز " پووڵ بگرم! سێ‌جار ته‌قه‌للای بێ‌سوود ئه‌نجام ئه‌ده‌م! له ئه‌وپه‌ڕی سه‌رسووڕمان‌دا ئه‌زانم كه جه‌نابی ده‌سگا رێك نیوه‌ی حوقووقی ئه‌م‌مانگه‌می كه‌م كردووه بێ‌ئه‌وه‌ی پاره‌كه‌ی بدات! تووڕه ئه‌بم! ئه‌ڕۆمه ناو بانكه‌كه! له ره‌ئیسه‌كه‌ی هۆكار ئه‌پرسم! به خوێن‌ساردییه‌وه ئه‌ڵێت ئه‌مه شتێكی ئاسایی‌یه! خوایه! ئێره وڵاتی ئاسایی بوونی شته گرنگه‌كه‌كان و نائاسیی‌كردنی شته سروشتی‌یه‌كانه! ئه‌ڵێت 20 رۆژی‌تر كاره‌كه‌ت ئه‌كه‌وێت به بارێكدا! سوێندی بۆ ئه‌خۆم كه بانكه‌كه‌یان ئه‌سووتێنم! ( چ درۆیه‌كی گه‌وره! شانسم هانی به تاوانی جۆراوجۆر پۆلیسی بانگهێشت نه‌كرد كه بمگرن!) . ئه‌چین به‌ره‌و ماڵه‌وه! هێشتا له به‌رده‌رگه‌م كه باوكم ماشینه‌كه‌ی له حه‌وش ده‌رهێناوه كه بچێت بێنزین بگرێت! سێ‌ڕۆژ جارێك 20 لیتر به‌شه‌ بێنزێنی هه‌ر مه‌ریوانییه‌كه! نیوه‌ڕۆ له تاو شێواندنی ده‌روونم ناتوانم نان بخۆم! سه‌ر دائه‌نێم كه بنووم، ئه‌ویشم بۆ ناكرێت! ناچار هه‌ر وا به تل‌خواردن خۆم ئه‌گه‌یه‌نم به كات‌ژمێر 3 ی عه‌سر! له ماڵ ده‌رئه‌كه‌وم، به‌ره‌و بازاڕ! ئه‌ڕۆم بووكه‌مناڵانه‌یه‌ك بسێنم بۆ نیان! هه‌موو بازاڕ ئه‌پشكنم! هه‌ر هه‌موویان كه ده‌ستی پێدا ئه‌نێی ئاهه‌نگێكی فارسی ئه‌خوێنن! تفێك دائه‌كه‌م و پێی پێدا ئه‌نێم! چه‌نێ جوانه! بڵێی كه‌سێك شه‌ره‌فی هێنده چه‌كه‌ره‌ی هێنابێت كه شتی وا ئه‌شغاڵ بۆ جگه‌رگۆشه‌كه‌ی بسێنێت! له‌ویش په‌شیمان ئه‌بمه‌وه! شار ئاوسه به میوانی جۆراوجۆری ده‌ور و به‌ر! عه‌ره‌ب و تورك و فارس و ... له‌ولاتر ئۆتۆموبیلی كابرایه‌كی عه‌جه‌م له پشته‌وه داویه‌تی له ماشێنی كوڕێكی لاو! كابرا په‌ڕیوه‌ته ده‌ره‌وه و له كاتێكدا كه هه‌مووان ئه‌زانن تاوانباره و له پشته‌وه داویه‌تی لێی، به قیڕه كوڕه‌كه ئه‌ترسێنێت! سه‌رمایه‌داری شه‌ره‌ف‌چه‌كه‌ره‌ی هێناوی كورد بۆ پڕ‌كردنی گیرفانی چڵكنیان وایان كردووه كه هه‌مووان به سه‌رمانه‌وه بن به ئاغا! ئه‌مانه بۆ ئێمه چ قازانجێكیان هه‌یه!؟ دیسان تفێكی‌تر دائه‌كه‌م و دیسانیش پێی پێدا ئه‌نێم! به‌ره‌و ماڵه‌وه هه‌ڵدێم! ماچ و مووچ‌كردنی كوردی له دیتنی ئه‌م كاره‌ساتانه جوان‌تره! ... له بیرم نه‌چێت بڵێم دواتر ده‌وڵه‌ت تا رۆژی شه‌ممه‌ی كرد به پشووی فه‌رمی!!!      

 

 

 

/ 3 نظر / 14 بازدید
هه‌ورامان

کاک سه‌لاح ده‌ست خۆش، جوانت بۆ باس کردوین

فرهاد

جناب شما چقدر خشم و نفرت در وجودت است. از هموطنان مسافرت، از بچه های کوچک محلت، از آواز از روبوسی از همه چیز تنفر داری. حیف است این یک بار عمر را با چسبیدن به عقایدی یکطرف و در نتیجه تنفر و خشم بگذرانید. زندگی زیباست و چگونه زندگی مردن بیشتر دست خود آدم است. امیدوارم به آرامش و شادی درونی برسید.

فرهاد

متن تصحیح شده: جناب شما چقدر خشم و نفرت در وجودت است. از هموطنان مسافرت، از بچه های کوچک محلت، از آواز، از روبوسی از همه چیز تنفر داری. حیف است این یک بار عمر را با چسبیدن به عقایدی یکطرفه و در نتیجه تنفر و خشم بگذرانید. زندگی زیباست و چگونه زندگی کردن بیشتر دست خود آدم است. امیدوارم به آرامش و شادی درونی برسید.