-          دۆستێك ئه‌یگێڕایه‌وه كه كاتێ خوێندكاری زانكۆ بوو، " دانشكه‌ده‌ی كه‌شاوه‌رزی " زانكۆكه‌یان‌ زه‌وی و زارێكی فره‌ی بوو كه خوێندكارانی ئاژه‌ڵداری به‌شی عه‌مه‌ڵی كاره‌كانیان له‌وێدا تێپه‌ڕ ئه‌كرد. له‌و شوێنه‌دا " كه‌ر " ێكیشی تێدا ئه‌بێت كه بۆ ماوه‌یه‌ك به سه‌ڕینێكی ناخۆش و ناوه‌خت باری ئاسایی هه‌موو كلاسه‌كانی شێواندبوو! پاش ماوه‌یه‌ك كه هه‌ر رۆژ له رۆژی پێشوو ده‌نگی زل‌تر و به‌هێزتر ئه‌بوو، كوتوپڕ و له ناكاو ده‌نگی كپ بوو و له سه‌ڕین كه‌وت! كاتێ به هۆكاره‌كه‌مان زانی بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر پێكه‌نینمان نه‌ئه‌بڕایه‌وه و كردمان به مه‌سه‌ل! مامۆستایه‌كمان تۆزێ ده‌وای ( نازانم ده‌رمانه‌كه چی بوو ) دابوو له شوێنی ده‌فعی كه‌ره‌كه و كه‌ره‌یش هه‌ر كات ویستبای بسه‌ڕێنێ له به‌ر ته‌ئسیری ده‌واكه له شل بوونی ئه‌ندامانی ژێره‌وه، هه‌موو قیژه‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌ی له ناوه‌وه په‌نگی ئه‌خوارده‌وه و نه‌ئه‌هاته ده‌ره‌وه!

-          له دونیادا هه‌رچه‌ند جارێ قیڕه‌یه‌ك به‌رز ئه‌بێته‌وه. – باشتر وایه بڵێین به‌رزی ئه‌كه‌نه‌وه – پاش ماوه‌یه‌ك بێ‌ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی دوور له سیاسه‌ت په‌یی پێبه‌ین، ئه‌كوژێته‌وه و ئه‌بڕێته‌وه بێ ئه‌وه‌ی حه‌ل بووبێت! گومانتان له‌وه‌دا نه‌بێت كه زل‌تر له ئێمه ده‌نگۆی خه‌واندووه و ئه‌و‌یش به قیمه‌ت ده‌وا له ... ماڵینی خاوه‌ن قیڕه‌كه!

-          ماوه‌یه‌كه ده‌نگێكی تازه و جێگه‌ی باس له ئێراقی فیدراڵه‌وه نابیسرێت! تۆ بڵێیت؟!...

/ 0 نظر / 12 بازدید