هه‌مووساڵێ له‌م رۆژانه‌دا كه تاقی‌كردنه‌وه‌كانی كۆتایی خوێندنگه ده‌ست پێئه‌كه‌ن، مشته‌ریمان زۆر ئه‌بێ و بازاڕی خوێندنگه‌یش گه‌رمه!!! چینێك كه زۆرتر له هه‌مووان ملیان له‌م رۆژانه‌دا له ئاست ئێمه‌دا لاره و كز ئه‌كه‌ن، ده‌ره‌جه‌داره‌كانی هێزه نیزامی و ئینتزامییه‌كانی ئێره‌ن! كه‌سانێ كه له باقی رۆژه‌كانی ساڵدا وه‌كوو له رۆسته‌م كه‌وتبنه‌وه پاڵه‌وانی گۆڕه‌پانی بازبازێنی كۆمه‌ڵگان! و خۆیان حه‌سێبن! ئه‌مانه چون هه‌موویان راده‌ی خوێندیان به زۆر ئه‌گاته 8-7 كلاس ناچار ئه‌بن دیسانه‌وه به فێڵ و ته‌ڵه‌كه مه‌دره‌كێكی‌تر و سه‌رتر ده‌ست خۆیان بخه‌ن...<?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

به‌م پێشه‌كییه‌وه: ئه‌مڕۆ به‌یانی ئه‌ووه‌ڵ وه‌خت چوومه نانه‌وایی گه‌ڕه‌ك كه نان بگرم! چه‌ند خوله‌كێك پاش هاتنم سه‌ر و كه‌لله‌ی یه‌كێك له‌م ده‌ره‌جه‌دارانه ئاشكرا بوو! كاكی شاتر به دیتنی هه‌یكه‌لی ئاغه‌ی گرووبان، ماتڵی نه‌كرد و بێ‌ڕاوه‌ستان نانه‌كه‌ی بۆ ده‌سه كرد و به " بفرما، بفرما..." و به‌ده‌ر له نۆبه‌ت ره‌وانه‌ی كرد! كاتێ له نانه‌واكه‌م پرسی ئه‌رێ كاكه مه‌جبووری ملت بۆ مل‌كه‌جێكی وا داخه‌ی؟ وه‌ڵامی نه‌دامه‌وه!

كورد بۆ قازانجی تاكی خۆی هێنده سه‌ری بۆ ئه‌مانه شۆڕ كردووه كه بڕوایان كردووه ئێمه ئه‌وه نین كه پێی ناسراوین! بۆیه ئێستا به ته‌نیا سه‌ربازێكی مل باریكی بێ‌ده‌سه‌ڵات هه‌موو سنوور كۆنترۆڵ ئه‌كات و جاری وا هه‌یه به ده‌ستی خاڵییه‌وه و له‌و شوێنه ته‌نگه‌به‌رانه دووره‌دا به ده‌یان كه‌س قۆلبه‌ست ئه‌كات و " كورد زیندووه" هه‌ی " كورد زیندووه"!!!

 

/ 4 نظر / 3 بازدید
ڕێباز

هاوڕێی هێژا و خۆشه‌ویست سڵاو به‌ راستی وێبلاگێکی باشت هه‌یه‌. به‌ هیوای وه‌دیهاتنی ئامانجه‌ره‌واکانی گه‌که‌که‌مان. ته‌نیا سیستمێک که‌ پا‌رێزه‌ری مافی نه‌ته‌وه‌واکانی ئێرانه‌ فدارالیزمه‌. به‌ هیوای ئێرانێکی دێمۆکراتیک و فدراڵ. ڕێباز

kawa

سلاو وماندوو نه‌بینی ده‌ستت خۆش و سه‌رکه‌وتووبیت سه‌ردانی ئێمه‌ش بفه‌رموون http://kawaahangari.kurdblogger.com

هه‌ژار

ئه‌م کاته‌ت باش کاک سه‌لاح ! ئه‌وه‌ چه‌ند سه‌عاتێکه‌ ده‌نگوباسی خۆنیشاندان و ئعترازی خه‌ڵکی ته‌ورێزم بیستووه‌. من وابزانم مالپه‌ر کوردییه‌کان نابێ له‌ سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌ بێده‌نگ بن. پێویسته‌ ئه‌وانیش ئه‌و سووکایه‌تییه‌ی به‌ ترکانی ئازه‌ربایجان کراوه‌ به‌ توندی شه‌رمه‌زار بکه‌ن . ڕه‌نگه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ زۆر به‌ دڵی هێندێکان نه‌بێ، به‌ڵام ئێمه‌ پێویسته‌ له‌ سه‌رمان رێگه‌یه‌ک بۆ له‌ یه‌ک تێگه‌یشتن و ڕیزلێنانی دوولایه‌نه‌ له‌ ته‌ک ئه‌واندا بدوزینه‌وه‌.

سيروان و سيران

هاوڕێی‌ هێژا و تێکۆشه‌ر سڵاو به‌ راستی ئیوه ش شۆڕشگێرێکی خاوه‌ن وره‌ن به‌هیوای وه‌دیهاتنی ئامانجه‌ ره‌واکانی شه‌هیدانی ئاشتی و ئازادی داوا کارم بو ریک خستنی ئه م وبلا گه یارمه تی مان بدیت و خوتیش بشدار بیت نه‌سره‌وتن تا سه‌رکه‌وتن