نه نه‌نگی‌یه نه پیاوه‌تی            جیــاوازی نه‌تــه‌وایه‌تی!

تا به گوێی خۆم نه‌مبیست و به چاوی خۆم نه‌م‌دی، نه‌مئه‌زانی كوردێك ئه‌دۆزرێته‌وه كه هێنده ئه‌له‌كی خۆش بێت گه‌مه به " میلله‌ت باوه‌ڕی " بكات! هه‌ر كه‌سێك كه به قه‌د چۆله‌كه‌یه‌ك مێشكی ببێت و به ئه‌ندازه‌ی گووریلێك شووعوور، ناتوانێت و پێی ناكرێت كه به " ئاگایی به‌كۆمه‌ڵ، یانێ ئاگایی‌ به زانینی خۆی به به‌شێك له میلله‌ت- ئاگایی میللی – گاڵته بكات! ئه‌مه ساكارترین مانای ناسیونالیسمه! كوردێكم دی كه له كه‌ناڵێكی ئیجاره‌یی‌یه‌وه به زمانێكی غه‌یره‌ كوردی بۆ ئه‌وانی شی ئه‌كرده‌وه كه كورد ئه‌وانه‌یان وا دواكه‌وتوون بڕوایان به‌م شتانه هه‌یه! كه‌وتمه‌وه بیر ئه‌م نه‌قڵه:

جارێك كه‌سێك له شوێنێكی دووركه‌وتوو و بێ‌ئیمكاناته‌وه رێی ئه‌كه‌وێته شار! ئه‌چێته ماڵ ئاشنایه‌ك! سفره‌ی نان‌خواردن رائه‌خه‌ن. ئه‌ڕوانێت ئه‌و چێشتانه‌ی دایان‌‌ناوه قه‌ت نه‌یدیون! به خۆی ئه‌ڵێت: رائه‌وستم، خاوه‌ن ماڵ هه‌ر چی كرد و هه‌ر جۆرێك خواردی منیش وائه‌كه‌م! خاوه‌ن ماڵ ده‌ست پێئه‌كات. ئه‌میش رێك وه‌ك ئه‌و! له درێژه‌دا خاوه‌ن ماڵ سه‌گه‌كه‌ی بانگ ئه‌كات: نی‌نی وه‌ره نه‌هاره‌كه‌ت بخۆ! ئه‌می داماویش كه " نی‌نی " نییه، سه‌ری لێئه‌شێوێت و باقی كاره‌كه‌ی له بیر ئه‌چێته‌وه! ئیتر نانی لێ‌ئه‌بێت به زه‌هره‌مار...

ئه‌و كوردانه‌ی ئه‌ڕوانن به ده‌ست " ئه‌وانی‌تر " دا و لاسایی ناشییانه‌یان ئه‌كه‌نه‌وه، ئاخری له شوێنێك‌دا ئه‌یبڕن! نیشانی ئه‌ده‌ن كه قسه‌كانیان چه‌نده ته‌قه‌للوبی‌یه! هه‌موو دونیا وازی له‌م قسه قۆڕانه هاوردووه، كوردی داماوی بێ‌‌كه‌س چه‌سپاوه پێیدا و بووه به كاسه‌ی له ئاش گه‌رم‌تر و وازی لێنایه‌نێت!

كۆبوونه‌وه‌ی دژه‌كان، مومكین یان نامومكین!

ساڵانێك پێش ئێستا و جارێك ره‌ئیسی ئیداره‌ی فێركردن و بارهێنانی شاره‌كه‌مان له راره‌وی ئیداره‌دا گه‌یی پێم! كه‌سێكی له‌گه‌ڵدا بوو. راوه‌‌ستا و هات پێمی بناسێنێت! وتی: ئه‌مه خه‌ڵكی .... ه و زۆریش ئینسانێكی باشه! ئه‌و شوێنه كه ئه‌و خه‌ڵكی ئه‌وێ بوو، لای ئێمه‌دا ناوێكی باشی نه‌بوو! به ئاغه‌ی ره‌ئیسم وت: پیاو یان ئه‌توانێت كوڕه خاسه بێت یان خه‌ڵكی .... بێت! ئه‌میش كه دێر دووقرانییه‌كه‌ی دائه‌كه‌وت، حاڵی نه‌بوو! دوو رۆژ درێژه‌ی كێشا تا گه‌یی پێم و ناڕه‌حه‌ت وتی: باشه بۆ وات وت؟! ...

مرۆڤ ناتوانێت هه‌م باس له كوردستان و كرێكاری كورد! و چینی زه‌حمه‌ت‌كێشی كوردستان! بكات و هه‌میش ... بێت! یان " رومی رومی " یان " زنگی زنگی " !

مامۆستا جه‌لال!

مامۆستا جه‌لال هاوڕێیه‌كی زیره‌ك و قسه‌زانه! هاوكارێكی یه‌كجار خۆشه‌ویست و ئازامان بوو كه كوردی " بیجاڕ " بوو! شۆخی زۆرمان به یه‌كه‌وه ئه‌كرد! جارێك جه‌لال زۆری بۆ هاورد كه گوایه ئه‌ڵێن له مه‌زهه‌بی ئه‌وان‌دا له كاتی چوون بۆ مه‌سته‌راو و له وه‌ختی ته‌واو بوونی " ده‌فعی حاجه‌ت " ‌دا، ئه‌وان ... یان ناشۆرن! – لێره پیره‌كان به‌وان ئه‌ڵێن قن نه‌شۆر ! – ئه‌ویش بۆ ئه‌وه پێمانی ئیسبات كات وا نییه – ئه‌ڵبه‌ته به شۆخی‌یه‌وه – چووه ده‌سشۆری و به جۆری ... ی شۆردبوو كه هه‌موو گیانی به پانتۆڵه‌كه‌یشیه‌وه ته‌ڕ كردبوو!

ئێستا كوردیش كاتێ ئه‌بێت به هه‌واداری " كاسترۆ " كان و كاتوولیكی له پاپ كاتوولیك‌تر، بۆ ئیسباتی راست‌كردنی، وا تێ هه‌ڵئه‌چێت كه له ... ه‌وه تا ... ی تێی ئه‌چه‌قێت! كوره برا تۆزیكی بۆ بێڵنه‌وه!...

 

/ 7 نظر / 14 بازدید
سوا+پلاس

ئه‌وه بو وه‌ک سيروان ويکلی سايته‌که‌ت ناده‌ی به ئيجاره؟

سه‌لاح

جه‌نابی سوا+پلاس ئێره خۆی خۆرایی‌یه! كه‌س هێنده ... نییه پاره‌ به شوێنی خۆڕایی بدات!

کارو

سڵاو،به‌خوا به‌ دڵم بو جوانت نوسیوه‌ به‌ڵام جاشه‌کانی مه‌نسوری حیکمه‌تی گوڕبه‌ گوڕ واز ناهێنن.به‌ داخه‌وه‌ ۹۹٪ ئه‌وانه‌ کوردی هه‌ژارن که‌ ڕوژانی له‌ باوه‌شی خوماندا له‌ کوردستان فێری شه‌ڕ بون.به‌ شه‌ره‌فم کاتی چومه‌ سه‌ر گوڕی مه‌نسور سه‌د تفم کرد له‌و گوره‌ی.

هومن

سلاو باشی خوشه ويست زور زور له ويبلاگه که ت خوشم هات من خه لکی سه رده شتم و هيوادارم بتوانم هاوريکی تو بم چون وا بير ده که مه وه که هاو بيرين و بو باشتر به ريوه چونی ئامانجه هاوبه شه کانمان ژيويستيمان به هاوره ی يه کتر هه يه به هيوای سه ر که و تن و ديتن

سباس

جه‌مشید

ئه‌م کاته‌ت باش خۆشه‌ویستم به‌هار ئاوه‌ها بێت زستانه‌که‌ی ... له‌وانه‌یه‌ زۆر که‌س ... خوا به‌ خاسی بگێرێ به‌ڵام هێشتا ماوم! هه‌ر به‌رده‌وام بیت

کوردۆ گمۆ

باشه‌ ئه‌و براده‌ره‌ باسی مه‌نسووری حکمه‌ت ده‌کات، بۆ له‌ بیرتان چوو ئێوه‌ خۆاتن کرتان به‌ که‌ڵگا به‌سه‌ر خۆتانه‌وه‌، ئه‌و عه‌وڵڵای موهته‌دیه‌ی که‌ ئێستا خۆی لێ کردووین به‌ شێخ مه‌حمود و ئاپۆ، شه‌رمی ده‌کرد بڵێ کوردم و خۆی پێ ئێرانی ئایره‌ ٢٤ بوو، با هێنده‌ گێلیش نه‌بین، ئاخر باوه‌ گێلیش ده‌رجه‌ی هه‌س.