كاره‌سات!

له پشووی سه‌ری ساڵدا ده‌رفه‌تێكمان بۆ ره‌خسا كه سه‌ردانی دۆستان و گه‌شتێكی كوردستان بكه‌ین! سه‌ره‌ستا به‌ره‌و سه‌ققز و بانه و بۆكان و مه‌هاباد و ... و دواتر سه‌ره‌وخوار بوونه‌وه بۆ كرماشان و كه‌‌نگاوه‌ر و سه‌حنه و  ئیلام و شائاباد و سه‌رپێڵ و زه‌هاو و ...

بۆی هه‌یه ئه‌وانه‌ی ساڵه‌هایه شوعاری كوردی سه‌رئه‌ده‌ن و باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به 40 ملیۆن كورده‌كه ئیزافه ئه‌كه‌ن، قه‌ت ئێره‌یان نه‌دیبێت و له بۆچوونی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ئاگادار نه‌بن!

-     له ناوچه سۆرانی نشینه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ئه‌م بیره پڕ له مه‌ترسییه باوه كه كورد بوون ته‌نیا به مافی خۆیان ئه‌زانن و ئه‌وانی‌تر به – مه‌سنووعی - ! ناوئه‌به‌ن! ئه‌م بۆچوونه ته‌نانه‌ت له ناو خوێندكارانی كوردی زانستگه‌كانیشدا باو بووه!

-     له باشووری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاتێ زانیم له گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا تا ته‌مه‌نی 5 ساڵی ته‌نیا به زمانی فارسی ئاخافتن ئه‌كه‌ن زۆر تازه‌یی نه‌بوو بۆم! ئاخر له شا‌ری سنه‌ی پڕئوبوهه‌تیشدا ساڵه‌هایه ئه‌مه باوه! لێره به هۆی جیاوازیی مه‌زهه‌بی له گه‌ڵ باقی ناوچه‌ كوردنشینه‌كاندا درز كه‌وتووه‌ته به‌ینیان و كوردبوون له ناویاندا كه‌م‌ڕه‌نگ بووه‌ته‌وه! بۆی هه‌یه ده‌سته‌یه‌كی زۆر كه‌میان تووشی ئه‌م گرفته نه‌بووبن به‌ڵام زۆرینه‌یان هێدی‌هێدی له كوردبوونیان دوور ئه‌كه‌ونه‌وه! نازانم ده‌هۆڵ‌لێده‌رانی كوردایه‌تی له كاتی‌خۆیدا چ پلانێكیان بۆ به‌هێزكردنی هه‌ستی كوردیی ئه‌م خه‌ڵكه داڕشتووه؟! زه‌حمه‌ت نه‌بێت ئامارسازكه‌ران پێوه‌ره‌ی رێژه و ژماره‌ی كورد ته‌نیا به پێشینه‌ی مێژوویی حه‌سێب نه‌كه‌ن به‌ڵكوو ئه‌مڕۆ و بۆچوونی جه‌ماوه‌ر له به‌رچاو بگرن...

 

 

 

/ 4 نظر / 7 بازدید
بنار

منیش له‌ گه‌ڵتام کاک سه‌لاح به‌ ڕاستی ئه‌وه‌ کاره‌ساته‌. خۆشحاڵ ده‌بم سه‌رێک به‌یت له‌ منیش سپاس

آوات

تو خوا برا بو خوت ۲ که‌س ناو ببه که له گه‌ل منداليان له سنه فارسی قسه که‌ن البته بيجگه له ئه‌وانه وا يه کيک له دايک و باوک غير کورد بن

عرفان

(سلاو )کاک موسفای به ريز به هيوايين

هه وال

شبيه ميمونی کاک سه لاح