ته‌نانه‌ت له پار!<?xml:namespace prefix = o ns = "urn:schemas-microsoft-com:office:office" />

له‌م رۆژانه‌دا بۆ سه‌ردانی خوشكێكی مامۆستا سه‌ردانی ئاوایی‌یه‌كی " مه‌ریوان " مان كرد. به پێی ئه‌م قانوونه! كه یه‌كێ له نیشانه‌كانی كوردبوون ، سیاسی بوونه! له گه‌ڵ كاكه‌مه‌جی باوكی خاتوونی هاوكارمان كه‌وتینه قسه‌ی سیاسی! ئه‌و بۆچوونانه‌ی ناوبراو وه‌كوو كه‌سێكی ئاسایی كه نوێنه‌ری هزر و ئه‌ندێشه‌ی زۆرینه‌ی خه‌ڵكی ناوخۆیه ( و مه‌رج نییه كه بۆچوونی هه‌مووان و له‌وانه‌ خۆیشم بێت!) بریتی بوون له:

-          ئیمكانات له لایه‌ن هه‌ركه‌س، گرووپ، ده‌سته یان ده‌وڵه‌تێكه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌ك دابین بكرێت جێگه‌ی خۆشحاڵی و ده‌س‌خۆشانه وتنه، ئێستا به هه‌ر نییه‌ت و مه‌به‌ستێكه‌وه كه بێت! چون بۆی هه‌یه ئه‌وان نه‌مێنن به‌ڵام كاره‌كه‌یان بۆ هه‌میشه جێگه‌ی كه‌ڵك بێت! جا بۆیه ئه‌بێ له ئه‌زموونی ساڵانی پێشوو ده‌رس وه‌ربگرین و چیدی له داهاتوودا نه‌كه‌وینه گیان ئیمكاناتێ كه هه‌یه ( له بینا، كارگه، پرد، رێگه، ماشین و ... ) و بیانپارێزین!

-          له سه‌ر سنووری مه‌ریوان، بنكه‌یه‌كی حكوومه‌تی كوردیی لێیه كه كاری ئیجازه‌دانه به‌وانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێ سه‌ردانی ئه‌ودیو بكه‌ن! گومانی تێدا نییه كه ئه‌بێ كاره‌كه به وردبینی و دیققه‌ته‌وه ئه‌نجام بدرێت به‌ڵام ره‌فتاری تاقمێ له كاربه‌دسته كورده‌كان، ره‌فتاری به‌عسییه دۆڕاوه‌كان دێنێته‌وه یاد! جا كه وا بێت و جیاوازییه‌ك له به‌یندا نه‌بێت، با هه‌ر كه‌س ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه، بیبێ! كورد و عه‌ره‌ب فه‌رقی نییه! ئه‌مه ته‌نیا نموونه‌یه‌كی بچووكه. نابێ گرووپه كوردییه‌كان كارێك بكه‌ن ( كه ئه‌یكه‌ن ) به‌جۆرێ كه ره‌شبینی دروست ببێت و ئۆخه‌ی به پێشوو ببرێت ( كه ئه‌یبه‌ن!) و ئه‌مه به راستی سه‌خته! پێویسته فه‌رهه‌نگی چۆنێتی ره‌فتاری كاربه‌ده‌ستان له گه‌ڵ جه‌ماوه‌ردا ئێدیت بكرێت و له یه‌ك‌ده‌نده‌یی و " قسه‌ی پیاو یه‌كێكه! " خۆمان رزگار بكه‌ین و فێر بین كه له كاره‌خراپه‌كانمان داوای لێبوردن بكه‌ین ( كه ئێستا به ده‌گمه‌‌ن روو ئه‌دات!).

-          ئه‌وانه‌ی كه خۆیان به نوێنه‌ری بۆچوونێكی تایبه‌تی ئه‌زانن، پێویسته به روانگه‌ی 30-20 ساڵی پیشه‌وه نه‌یه‌نه گۆڕه‌پانی تێكۆشانه‌وه! ( هه‌رچه‌ند كه به داخه‌وه زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان به خاوه‌ن خه‌بات ئه‌زانن ساڵه‌هایه له ده‌ور و ته‌سه‌لسولێكی بێهووده‌‌دا گرفتار بوون و هیوای ده‌رهاتنیشیان هیوایه‌كی دوور له حه‌قێقه‌ته!)

-          خشوونه‌ت له خشوونه‌ت ئه‌كه‌وێته‌وه! چیدی خه‌ڵك جێگه‌ و زه‌رفییه‌تی ته‌ق و تۆق و بڕفێن‌بڕفێنیان نه‌ماوه! چه‌كه‌كان جێگه‌یان مووزه‌خانه‌یه و نابێ ئیتر شانی لاوی كورد ببێته هه‌ڵگری كه‌ره‌سی ئینسان كوشتن. ( ئه‌مه به مانای خۆ به ده‌سته‌وه‌دان و خۆپاراستن له به‌رگری مه‌شرووع نییه! )

-          ئه‌منییه‌ت نیعمه‌تێكی هێنده گه‌وره‌یه كه ئیتر كه‌س رازی نییه بۆ شته بچووكه‌كان له ده‌ستی بدات! ئه‌گه‌ر ئه‌مانه‌وێ به شتێكی هێنده گه‌وره بگه‌ین كه لانی كه‌م ئه‌وزاع له ئێستا باش‌تر بكات، ئه‌بێ ئه‌م شێوه كۆن و رزیوانه بخه‌ینه لاوه و : " فلك را سقف بشكافيم و طرحي نو دراندازيم ..."

ئه‌مانه و زۆر قسه‌ی‌تر له ماوه‌ی كورتی چه‌ند سه‌عاته‌ی دانیشتنمان‌دا هاتنه ئاراوه. دڵخۆشكه‌ره كه پێتان بڵێم خه‌ڵك زۆر ژیرتر و ئاگادارتر له پێشوون! ته‌نانه‌ت له پار! ( هه‌رچه‌ند هێندێ‌جار وام لێ‌یه‌ت كه هه‌موو هیواكانم له ده‌ست ئه‌ده‌م!)

 

 

 

 

/ 3 نظر / 12 بازدید
sobhi

چند وقته سراغي از ما نميگيري ؟

هيوا

سلاو ماندوو نه بن. ويبلا گه که تان جيی ريزی هه يه که لکم لی وه رگرت سه رمان لی ده ن

فق

سیران وسیر وانشنبه 17 تير1385 ساعت: 0:49اطلاعيه -امروزدر هفدهمين سالياد شهادت دكتر قاسملو اين رهبر بز گمان در شرايطي قرار داريم كه تروريستان وقاتلان از هر زمان بيشتر دست سياه وپليدشان براي دنيااشكارتر شده است . در اين روز (22تيرماه)به رسم يادبود وقدرداني نسبت برجانفشانيهاي مبارزان كرد ودر راس انها مبارز نامدار خالقمان دكتر عبدوالرحمان قاسملو با ابراز نهايت بيزاري وانزجارخوداز رژيم تروريست جمهوري اسلامي در حركتي اعتراضي به مدت 3 دقيقه از ساعت 11تا 11و3 دقيقه شب 22تيرماه به وقت ايران چراغهاي منزل مان را خاموش خواهيم كرد.شكي نيست اين 3دقيقه خاموشي سراغاز مبارزه ي نو يني است كه اتشفشاني خواهد شدوتخت وبخت ظا لمان وكهنه پرستان جمهوري اسلامي را در هم خواهد كوبيد وخواهند سوزاند